هەولێر؛ بەشەهید بوونی (( باشوور سۆران)) سەری بەرزە

داێکی شەهید باشور : چەندە ئێشو ئازری لەدەست دانی کورەکەم هەیە ئەوندەش شانازی بە شەهید بوونیەوە دەکەم.

بنەماڵەی شەهید ))باشور سۆران(( دەربارەی شەهید بوونی کورەکەیان کە لە ٢٥ ی مانگی ڕابردوو لە بەرخودانی  ناوچەی بلبلی سەر بەعەفرین لە ناو ڕیزەکانی یەپەگە شەهید بوو بۆ ANF  هەستی خۆیان  دەربارە شەهید بوونی کوڕەکیان هیانیە زمان  .

هادی محمد  باوکی شەهید دەڵیت من شانازی بەوە دەکەم کورەکەم لە باشووری کوردستانەوە چوە لە عەفرینی راگر شەهید بوە، هەورها دەڵیت شەهید بوونی شانازیێکی گەوەرەیە بۆ باشوری کوردستان ، هەرەوها باوکی شەهید وتی:" زۆر سوپاسی" باشوری  کورم دەکەم کە ڕێبازیکی پاکی هەڵبژارد وە لەو پیناویدا شەهید بو.

 

هەروها  فتحیە علی  دایکی شەهید دەرباری شهادەتی کورەکەی  وتی:" کوری من لەعەفرین شەهید بووە چەندە ئێشو ئازری لەدەست دانی کورەکەم هەیە ئەوندەش شانازی بە شەهید بوونیەوە دەکەم، شانازیە بۆ هەموو شاری هەولیر خەڵکی باشوری  کوردستان

شه‌هید "محه‌مه‌د هادی" ناسراو به‌ باشور سۆران، له‌ ساڵى ١٩٩٦ له‌ شارى هه‌ولێر له‌دایک بووە‌ و ساڵى ٢٠١٣  بەشداری خەباتی گەنجانی وڵاتپارێز بووە وەک گەنجێکی چالاک لە شاری هەولیر خەبات و تێکوشان دەکرد،بۆ وشیار کردنەوە گەنجان وپێشخستنی رۆحی وڵاتپارێ ونیشتیمان پەروری،لەناوهەڤەڵەکانیدا بەنموونەی پێشنگی و  سەرکشیی ناسرابوو، دوای ئەوەی ماوەیک لە خەباتی گەنجان هەر لەو ساڵە به‌شدارى شۆڕشى ئازادیی بووە، له‌ ڕۆژئاواى کوردستان له‌ شه‌ڕە‌کانى هۆل و شه‌دادێ ،مینبج ، حه‌سه‌که‌ و تووڕەیی  فورات بەشداری کردبو.
محه‌مه‌د هادى ڕۆژى ٢٠١٨/١/٢٥ له‌ ناوچەی بلبلێ-ی عه‌فرین، له‌ به‌رخۆدانیێکی مەزندا لە دژى هێرشه‌کانى سوپای تورکیا  شه‌هید بوو، محه‌مه‌د یه‌که‌مین شه‌هیدى باشورى کوردستانە، که‌ له‌ به‌رخۆدانى عه‌فرین شه‌هید ببێ.