هەپەگە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی دەرسیمی کردەوە

هەپەگە یادی سێ شەهیدی کردەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨ لە دەرسیم شەهید بوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ساڵی ٢٠١٨ دا لە دەرسیم شەهید ببوون.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لەنیوان ٢٨ و ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٨ دا لە ناوچەی مازگیری دەرسیم، دوای ئەوەی سوپای تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد، شەڕ ڕوویدابوو و ٣ گەریلامان شەهید ببوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەی شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە کە بە قارەمانێتی شەڕیان کرد:

 

نازناو: ئارمانج تایلان

ناو و پاشناو: موستەفا بۆزیڵ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: حوسنا و عەزیز

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٨ / دەرسیم

 

نازناو: جەسور عەلی

ناو و پاشناو: عەلی باگریانلک

شوێنی لەدایکبوون: دەرسیم

ناوی دایک و باوک: سەڤیم و موستەفا

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٨ / دەرسیم

 

نازناو: جودی زەردەشت

ناو و پاشناو: شەڕڤان یەمان

شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک: حەلیمە و عومەر

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٩ی ئەیلولی ٢٠١٨ / دەرسیم

هاورێکانمان ئامانج، جەسور و جودی لەناو کۆمەڵگایەکی وڵاتپارێز گەورە بوون و بە گەنجی تێکۆشانی ئازادیان ناسی. هاوڕێکانمان بە دروشمی کوردستانی ئازاد و ڕێبەرایەتی ئازاد بەشداریان لە ڕێزی تێکۆشاندا کرد. گەنجان بە گیانی قاڕەمانێتی، جێگای خۆیان لە شەڕی دژی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا گرت و بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئازادی کورد سەربکەوێت، تا دوایین سات بەرخۆدانیان کرد. ئێمە گەریلاکانی ئازادی کوردستان سەرەخۆشی لە خانەوادەی هێژای شەهیدەکانمان دەکەین و دەڵێین، سەری گەلی وڵاتپارێزمان خۆش بێت و بەڵێن دەدەین تیکۆشانی ئازادی گەلی کورد بە سەرفرازی بە ئەنجام بگەیەنین."

ف.ق