هەپەگە بە رێزەوە یادی گەریلا شەهیدەکانى خەرزانی بەرز راگرت

هەپەگە یادی ٤ گەریلای بەرز راگرت، کە لە خەزران شەهید بوو بوون و رایگەیاند "هاوڕێیانمان بە بەرخودانی خۆیان بوونە نمونەى شەڕڤانی شکۆ و فیدایەتیی ئاپۆیی".

 ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) یادی ٤ گەریلای بەرز راگرت، لە خەرزان شەهید بوو بوون.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"لە راگەیاندراوی ٨ی حوزەیران دا رامانگەیاندبوو، رۆژی ٤ی حوزەیران سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر لە گوندی سیانیسی ناوچەى هاوێل لە سێرت دەستیان بە ئۆپراسیۆن کردووە و لەو ئۆپراسیۆنەدا ٢ هەڤاڵمان بە قارەمانی لە دژی داگیرکەران شەڕیان کردبوو، شەهید بوو بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەى ئەو شەهیدانەمان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

نازناو: سینان گارزان

ناو و پاشناو: فیکرەت شاهین

شوێنی لە دایکبون: موش

ناوی دایک و باوک: تورکان – سەبری

کات و شوێنی شەهید بوون: ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / سێرت

****

نازناو: خەمگین رۆنی

ناو و پاشناو: سەرحەد چاکر

شوێنی لە دایکبوون: سێرت

ناوی دایک و باوک: هەردەم – گیورگیز

کات و شوێنی شەهید بوون: ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / سێرت

لە راگەیاندراوی ٢٣ی حوزەیراندا رامانگەیاندبوو، کە لە ١٩ی حوزەیران دا سوپای تورکی داگیرکەر لە گوندەی سیامیر لە ناوچەى تاتوان لە بەدلیس دەستی بە ئۆپراسیۆنکردووە و لەو ئۆپراسیۆنەدا کە تاوەکو ٢٢ی حوزەیران بەردەوامیی هەبوو، هەڤاڵانمان چەکدار و دەرسیم بە قارەمانی لە دژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون. زانیاری لەسەر ناسنامەى ئەو هەڤاڵە شەهیدانەمان بەمشێوەیەیە:

نازناو: چەکدار جانفیدا

ناو و پاشناو: عەبدولقەهار چۆبان

شوێنی لە دایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: مەولودە – عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهید بوون ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ / بەدلیس

****

نازناو: دەرسیم چەکدار

ناو و پاشناو: رەجەب یاشار

شوێنی لە دایکبوون: بەدلیس

ناوی دایک و باوک: فەخرییە – عابید

کات و شوێنی شەهید بوون: ١٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ /  بەدلیس

چەوساندنەوە و داگیرکەری لە کوردستان، کە بە هێرشی فاشیزمەکان بەڕێوە دەچێت لە دونیادا نمونەى نییە. هێزە ئیمپریالیست و نۆکەرەکانیان بۆ بەرژەوەندیی خۆیان ساڵەهای ساڵە مافەکانی گەلی کوردیان خستووەتە ژێر چەپۆکەى کردەوەکانی دژ بە مرۆڤایەتییەکانی دەوڵەتى تورکی فاشیست. لە کاتی دامەزراندنی دەوڵەتى فاشیستەوە تاوەکو ئێستا کردەوەکانى کۆمەڵکوژی، تواندنەوە و ئاسیمیلاسیۆن بەبێ پسانەوە بەردەوامیی هەیە. ئەوانەى زۆرترین یارمەتیی دەوڵەتى داگیرکەر و کردەوەکانی بۆ قڕکردن و سڕینەوە دا و هانیشیان دا، هێزەکانى مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست بوون. هێزە کاپیتالیستەکان کە لە دوا هەناسەکاندا عەقڵییەتە فاشیستەکەیان رزگار کرد، دەستیان کرد بە دەستکردن بە کردەوەکانی قڕکردن و سڕینەوە و بەوە ئەو عقەڵیەتە فاشیستەیان خەڵات کرد و هێزیان پێدایەوە بۆ ئەوەى کۆمەڵکوژیی نوێ ئەنجام بدات. بزووتنەوەى ئازادیی کوردستان لە دژی هاوپەیمانیى ئیپمریالیستی لەو شێوەیە تێدەکۆشێت و قارەمانە پێشەنگەکانی ئەو تێکۆشانە لە دژی دوژمنانی مرۆڤایەتی لە دژی خراپە،  بە ئیرادەیەکى بەهێزەوە تێکۆشاون. فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ و بەرخودانی شەهیدانمان خرۆشانى مێژووی مرۆڤایەتیان گۆڕی و وەریانگەڕاند بۆ بزووتنەوەیەک، کە بووەتە هیوا بۆ گەلانی بندەست. قارەمانەکانى هەموو سەردەمێک بە بەرخودانەکەیان هەنگاوێکى تر لە سەرکەوتن نزیکیان کردووینەتەوە و ئاڵای بەرخودانیان رادەستی شوێنکەوتوانی خۆیان کردووە. هاوڕێیانمان چەکدار، دەرسیم، سینان و خەمگین بوونە قارەمانی پێشەنگی ئەو سەردەمە.

هاوڕێیانمان چەکدار، دەرسیم، سینان و خەمگین بە وڵاتپارێزیی کوردستان گەورە بوون و بۆ کۆتایهێنان بە داگیرکەری و عەقڵییەتى فاشیست بەشداری ریزەکانى گەریلا بوون. بۆ ئەوەى تێکۆشانی شەهیدان گەورە بکەن و بە سەرکەوتنی بگەیەنن، رەنج و بەرخودانێکى گەورەیان لە خۆیان نیشان دا. هاوڕێیانمان بە هەڵوێستی فیداییانەیان و پێداگرییان لەسەر تێکۆشان، بوونە ترس لە دڵی هێزە داگیرکەرەکاندا.

لە دژی هەوڵی گروپە چەتە نۆکەرەکانی دەوڵەتى فاشیست، بە ئیرادە و بڕوا و پێداگرییەوە جێی خۆیان لە دڵی گەلی گارزانماندا کردەوە. هاوڕێیانمان چەکدار، دەرسیم، سینان و خەمگین لە ئۆپراسیۆنی دەوڵەتی داگیرکەر کە بە شێوازی ترسنۆکانە و خائینانەی نۆکەرەکانیان بەرێوەیان دەبرد، بە بەرخودانی خۆیان داستانی قارەمانانەیان نووسی و بەشداری کاروانى نەمران بوون. هاوڕێیانمان بە بەرخودانەکەیان نوێنەرایەتیی شەڕڤانانانی شکۆ و فیداکاریی ئاپۆییان کرد. بە دڵنیاییەوە لە پیلانگێڕان تۆڵەی هاوڕێیانمان دەکەینەوە و بەرخودانەکەیان سەردەخەین.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵە هێژاکانی هاوڕێیانی شەهیدمان و گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین، کە ئێمە تۆڵەى هاوڕێیانمان ، کە بە پیلانگێڕییەکى ترسنۆکانە شەهیدیان کردن، لە نۆکەرەکان دەستێنینەوە و تێکۆشانی ئازادی سەردەخەین".

ژ.ت