هەپەگە: دەربارەی چالاکی گەریلا وهێرشە ئاسمانییەکان زانیاری بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندی هەپەگە دەربارەی چالاکیی گەریلاکانی یەژاستار لە جولەمێرگ وبۆردمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیا لەسەرهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە ئاشکرای کرد کە ماوەیەکە کە  لە گوندەکانی هەرێمی کیرک-ی مەردیڤان-ی ناوچەی پولور-ی دێرسیم. کروپێک لە جەردەوانەانی دەوڵەتی تورکیا بە جلی گەریلاوە دەگەڕن و زەخت لەگەل دەکەن و گەل ئازاردەدەن. دەبێت گەلی ئێمە ئاگادار پیلانەکانی دوژمن بن."

 

ڕاگەیانراوەکە لەسەر ماڵپەڕی فەرمی هەپەگە دانراوە:

' یەژا ستار لە جولەمێرگ سوپای دوژمنی کردە ئامانج'

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆزوشەهید ئاگریدا گەریلاکانی یەژاستار لە ڕۆژی ١٠ی تەمووز/١٩ی پووشپەردا لە کاتژمێر ٩ی بەیاندیا، لەدژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیا لە گیرێ-ی ناوچەی چەلێ-ی جولەمێرگ، چالاکییان ئەنجامدا. گورزێکی سەخت لە سەنگەر وحەشارگەکانی ناو بارەگاکە درا، بەلام ژمارەی کوژراوو بریندارانی هێزەکانی سوپای تورکیا نەزانراوە.

هێزەکانمان لە چواڕچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیدا ئێوارەی هەمان ڕۆژ لە کاتژمێر ١٨:٣٠ خولەکدا لەسەر گردی لێلیکان-ی هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان  سوپای داگیرکەری تورکیا-یان کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای دوژمن کوژرا.

' لەشەمزینان ئۆپەراسیۆن'

لە ڕێکەوتی ٩ی تەمووز/١٨ی پووشپەڕ سوپای داگیرکەری تورکیا وێڕای جەندەرمەکانی گوندەکان لە هەرێمی  نێوان ناوچەی ڕادیۆلۆگ-ی گەڤەروگوندی هاروون-ی ناوچەی شەمزینان، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی کرد. ئۆپەراسیۆنەکە هەمان ڕۆژ بەبێ هیچ دەسکەوتێک کۆتایی پێهات.

' بۆردمانی فڕۆکە'

فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا هەرێمەکانی پاراستنی مەدیای بۆردمان کرد. زانیاری ورد لەسەر ئەو بۆردمانانە ئاوەهایە:

فڕۆکە جەنگییەکان لە ١٠ی تەمووز/١٩ی پووشپەڕدا لە نێوان کاتژمێرەکانی ٨ بۆ ١٠ی ئێوارە دەورووبەری گوندی گیراوا، کورتەک، ئورتا ئالان، بۆلێ، گردی هیوا ودەورووبەری گوندی سیلێ-ی قەندیل، دۆڵی کۆنفەرانسێ و هەرێمی ئاواشین، ناوچەی چەمچۆ، کونیشکا وگوندی فیلیحا-ی هەرێمی زاپ، ناوچەی شەهید بریتان، گەلی ئاشوتێ وکێلەشین-ی هەرێمی خواکورک-یان بۆردمان کرد.

٩ی تەمووز/١٨ی پووشپەڕ لە کاتژمێر ١٩:٣٠ دۆڵی نێرگە و ئالانتوس-ی هەرێمی زاپ بۆردمان کرا.

ئەمە ماوەیەکە کە لە گوندەکانی هەرێمی کیرک-ی مەردیڤان-ی ناوچەی پولور-ی دێرسیم. کروپێک لە جەردەوانەانی دەوڵەتی تورکیا بە جلی گەریلاوە  دەگەڕن و زەخت لەگەل دەکەن و گەل ئازاردەدەن. دەبێت گەلی ئێمە ئاگادار پیلانەکانی دوژمن بن."

ک-ش