هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی سوپای داگیرکەری تورک ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لەبارەی چالاکیەکانی گەریلا و هێرشی داگیرکەری ئەم زانیاریانەی بڵاکردەوە:

جۆلەمێرگ

"٢١ی ئایار هێزەکانمان لە گۆڕەپانی گرێ سەر سێری سەربە هەرێمی چەلێی جۆلەمێرگ لەدژی یەکەیەکی سوپای داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا سەربازێک کوژرا.

٢٢ی ئایار (ئەمڕۆ) کاتژمێر ٠٦:٠٠ هێزەکانمان لەدژی سەربازانی داگیرکەری تورک لە گردی ستونێی چەلێ چالاکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەشدا سەربازێک کوژرا.

ئامەد

٣٠نیسان سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری گوندی زەنگا سۆر و خۆسەری هەرێمی شەهید رەمزی ئامەد دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. بە هاوکاری هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی لە گۆڕەپانەکە سەرباز جێگیر کران. ئۆپەڕاسیۆنەکە سەرلەبەیانی ١ی ئایار بێ ئەنجام کۆتایی هات و سەربازەکان لە هەرێمەکە کشانەوە.

٢ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی زەنگا سۆری شەهید ڕەمزی سەر بە ئامەد جارێکیتر دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کردەوە. لەنیوان داگیرکەراندا کە سەربازەکان لە رێگەی هەلیکۆپتەرەکانی سکۆرسکی جێگیرکران و هێزەکانماندا شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەدا هاوڕێیەکمان کە تا دوایین گولەی شەڕی کرد شەهید بوو. هەروەها کەسێک بە ناوی خەبات ڕۆدی خۆی ڕادەستی هێزە داگیرکەرەکان کرد. داگیرکەران ١٥ی ئایار ئۆپەڕاسیۆنیان لە زەنگا سۆر و هەرەزین فراوانتر کرد و ئۆپەڕاسیۆنەکە هەمان ڕۆژ کۆتایی هات. داگیرکەران لە دەورەبەری چیای بولگور دەستیان بە نانەوەی بۆسە کرد. دواتر ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بۆ ڕای گشتی ئاشکرا دەکەین.

ئاگری

١٢ی ئایار سوپای تورک کاتژمێر ١٣:٠٠ دەڤەری گلیداغی ناوچەی بازیدی ئاگریان بە فڕۆکە بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە داگیرکەران لە هەرێمەکە دەستیان بە ئۆپەڕاسیۆن کرد. لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا هاوڕێمان سەیدۆ قامشلۆ بە دیلی کەوتە دەستی دوژمن. سەرلەبەیانی ١٣ی ئایار هێزە داگیرکەرەکان لە هەرێمەکە کشانەوە. لەو بۆردومانەدا زیان بەر هێزەکانمان نەکەوت.

شڕنەخ

١٣ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک کاتژمێر ٢٠:١٥ لە هەرێمی بەستای شڕنەخ هێرشی ئاسمانی ئەنجامدا. لەو هێرشەدا دوو هاوڕێمان بە ناوەکانی دژوار و هارۆن شەهید بوون.

نازناو: دژوار گابار

ناو و پاشناو: نوروڵلا کایاش

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک و باوک: ئایشە و تاهیر

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠/بەستا

نازناو:هارون گەڤەر

ناو و پاشناو: جیهان ئاگرباش

شوێنی لەدایکبوون:جۆلەمێرگ

ناوی دایک و باوک:مەقبولە و نوسرەت

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠/بەستا

 

١٤ی ئایار سوپای داگیرکەری لە هەرێمی کورتا خانێی هەرێمی بەستا دەستی بە ئۆپەراسیۆن کرد. ئەو ئۆپەڕاسیۆنە تا ١٦ی ئایار بەردەوام بوو. لەو ئۆپەڕاسیۆنەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، دوو هاوڕێمان بە ناوەکانی عەگید و سابیر شەهید بوون.

 

نازناو: عەگید ئاویەر

ناو و پاشناو: تەیمور فەرەجی

شوێنی لەدایکبوون: سنە

ناوی دایک و باوک: مەلی و ناسر

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠/ بەستا

نازناو: سابیر سیپان

ناو و پاشناو: سەمیر سەعید خەلەف

شوێنی لەدایکبوون: دێرک

ناوی دایک و باوک: ئایشە و سەعید

مێژوو و شوێنی شەهادەت: ١٥ی ئایاری ٢٠٢٠/ بەستا

هاوڕێکانمان دژوار، ئارون، عەگید و سابیر کە لە کات و هەرێمی جیاوازی کوردستانەوە بەشداریان لە ڕیزەکانی تەڤگەری ئازادی کوردستان کرد، لەدژی داگیرکەری و خیانەت کە دەیانەوێت لەدژی کوردستانی بکەن، بە ڕۆحی بەرخۆدان و خۆشەویستی وڵات، بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە تێکۆشاندا کرد. هاوڕێکانمان بە دروشمی ڕێبەرایەتی ئازاد و کوردستانێکی ئازاد لەناو بەرخۆدانی بێوێنەی باکووری کوردستاندا جێگەی خۆیان گرت. بەڕێزەوە یادی هاوڕێ شەهیدەکانمان دەکەینەوە کە پیشانی ئێمەیاندا چۆن لەدژی هێرشەکان بە شێوەیەکی قاڕەمانانە خەبات بکەین، هەروەها سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و گەلی کوردستان وڵاتپارێز دەکەین. لە کەسایەتی هەر چوار هاوڕێکەماندا یادی هەموو شەهیدانی شۆڕش دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین تا سەرکەوتن تێکۆشانمان بێوەستان بەردەوامی پێدەدەین.

فڕۆکە جەنگیەکان کافایان بۆردومان کرد

٢٠ی ئایار کاتژمێر ١٢:٠٠ فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک دەڤەری دەشتا کافیای هەرێمی گارەی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد. لە بۆردومانەکەدا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."

ف.ق