هەپەگە: لەجوودی ٣ سەربازی سوپای تورک کوژران

گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە جوودی لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەوچالاکییەدا ٣سەربازی سوپای تورک کوژران و چەندین سەربازی تر برینداربوون.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، دەربارەی  چالاکیی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار و هێرشەکانی سوپای تورک، ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

لە ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە:

"بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی ئادار سوپای داگیرکەری تورک بە بەشداری یەکینەیەکی کۆنترا گەریلا، لە ناوچەی جوودی سەربە شرناخ و لە ناوچەی ئەینکا-دا ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد، گەریلا بۆ چەند کاتژمێرهێزەکانی دوژمنیان خستە ژێرچاودێری وردی خۆیان و لە چوارچێوەی هەڵمەتی تۆڵەکردنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر لە کاتژمێر ٠٥:٣٠ سەربازانی سوپای تورکیان کردە ئامانج، لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا ٣ سەرباز کوژران و ژمارەیەکی تریش بریندار بوون، سوپای دوژمن دوای چالاکییەکە بە هێلیکۆپتەری جۆری (سکۆرسکێ) کوژراو بریندارەکانی خۆی دوور خستەوە و ئەو ئۆپەراسیۆنەی بەبێ ئەنجام کۆتایی پێهێنا و لە کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەکە کشایەوە.

هێرشی ئاسمانی

ڕۆژی ١٢ی ئادار لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک ناوچەی کۆماسۆر لە خواکورک-ی سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیایان بۆردومانکرد.

لە ڕۆژی ١٣ی ئاداردا جارێکی ترفڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک ناوچەی بەکتۆریای سەر بە هەفتانین-یان بۆردومانکرد.

لەو بۆردومانانەدا هیچ زیانێک بەرهێزەکانی ئێمە نەکەتووە."

ک-ش