هەپەگە: لە حەفتانین و چەلێ ١٣ سەرباز سزادران

هەپەگە ڕایگەیاند لە حەفتانین و چەلی لە چالاکیەکانی گەریلادا لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ١٣ سەرباز سزادران.

بەپێی راگەیەنراوی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە چالاکی گەریلاکاندا لە ماوەی ٢ بۆ ٥ت تەموزدا ١٣ سەربازی تورک سزادراون.

ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"٢ی تەموز کاتژمیر ٢١:٠٠ و ٤ی تەموز کاتژمێر ١٤:٣٠ هێزەکانمان لەدژی سەربازانی دوژمن لە گردی شەهید بێریتان چالاکی سویقاستیان ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ سەربازی تورک سزادران.

٣ی تەموز کاتژمیر  ١٢:٣٠ و ٤ی تەموز کاتژمیر ١٠:٣٠ و ١٥:٠٠ هێزەکانمان یەژاستار لە ناوچەی تەپێ تونێلی شەشدارا، لەدژی داگیرکەران ڕیزە چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا ٣ سەرباز سزادراون.

٥ی تەموز ئەمرۆ کاتژمیر ٠٢:٣٠ هێزەکانمان لە گردی دووپشک لەدژی داگیرکەران چالاکیان ئەنجامدا. لە سێ لاوە یەکینەکانمان لە دوژمنیاندا و ٤ سەربازی دوژمن سزادران.

ئەمڕۆ کاتژمیر ٠٦:٠٠ و ٠٧:٠٠ هێزەکانمان لە گردی دووپشک لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکیەدا گورزی گەورە بەر یەکینەکانی دوژمن کەوت، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

٥ی تەموز کاتژمێر ٠٦:٤٠ هێزەکانمان یەەژاستار لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە گردی سووری ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ چالاکیان ئەنجامدا. گورزی گەورە لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمندرا. لە چالاکیەکەدا ٢ بارەگا و سەنگەر تێکشکێنران و چەکێکی ئەی٤ی قوڕسیش تێکشکێنرا و ٤ سەربازی دوژمن سزادران. داگیرکەران دوای چالاکیەکە بە هاوەن و ئۆبۆس ناوچەکەیان تۆپباران کرد."

لە ڕاگەیەنراوی هەپەگەدا هەروەها ئاماژە بە هێرشی ئاسمانی لە ٤ی تەموز بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا کراوە و بە پێی راگەیەنراوەکە، ٤ی تەموز کاتژمیر ١٠ ناوچەی درێی هەرێمی ئاڤاشین، کاتژمێر ١٣ ناوچەی دەرارای هەرێمی مەتینا و کاتژمێر ١٥ ناوچەی گۆشین و کۆلیتی هەرێمی خواکورک لە لایەن فڕۆکە جەنگیەکان تورکەوە بۆردومانکراوە. بەهۆی بۆردومانەکەوە زیان بەر هێزەکانی گەریلا نەکەوتووە.

ف.ق