هەپەگە؛ لە سی شوێنەوە هێرشیان کردووەتە سەر سوپای تورکیا

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ڕایگەیاند؛لە چەلێ وقیلابانێ لە دژی سوپای تورکیا سێ چالاکییان ئەنجام داوە.

 

هەپەگە ڕایگەیاند: ڕۆژی ١١ی شوبات/۲۲ی رێبەندان  کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ هێزەکانمان لە دژی بارەگای شکێرێی سوپای تورک لە چەلێی سەربە جولەمێگ چالاکییان ئەنجامدا و گورزی کوشندەیان لێدان، ژمارەی کوژراوان و بریندارانی دوژمن لەو چالاکییەدا نەزانرا، پاشان سوپای تورک بە هەلیکۆپتەر بریندار و کوژراوەکانی لە شوێنی چالاکییەکە گواستەوە.

لە بەردەوامیدا ڕایگەیاند: دوێنێ کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو هێزەکانمان لە گردی کۆردینەی چەلێ چالاکییەکی دیکەیان لە دژی سوپای تورک ئەنجامدا، ژمارەی کوژراو بریندارەکانی دوژمن لەو چالاکییەشدا نەزانراوە.

لەڕاگەێندراوەکەدا هاتووە؛ هەر دووێنێ کاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆ لە گردی شەهیدان لە شارۆچکەی قلابانی سەربە شرناخ چالاکییان ئەنجامدا، لەو چالاکییەدا گورز لە پێگەکانی سوپای تورک دراوە.