هەپەگە لە شەمزینان چالاکی ئەنجامدا

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە جۆلەمێرگ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەر تورک چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

هەپەگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید باگەر و شەهید رۆنیادا، هێزەکانمان لە بەرواری ١ی ئاب کاتژمێر ٠٨:٢٠ خولەک لە ناوچەی شەمزینانی سەر بە پارێزگای جۆلەمێرگ لە نێوان قەرەقۆڵی بێزەل و گوندی بەزەنۆ لە دژی ئۆتۆمبیلێکی سەربازی سوپای داگیرکەری تورک لە جۆری ئامارۆگ چالاکیەکیان ئەنجامداوە.

هەپەگە جەختی کردەوە، لەو چالاکیەدا گورزێکی قوڕس لەو ئۆتۆمبیلەی سوپای تورک دراوە، بەڵام ژمارە سەربازە سزادراو و بریندارەکان نەزانراوە.

 هاوکات راشیگەیاند، سوپای داگیرکەر شاخی جودیی بوردومان کردووە و لەو ناوچەیە ئۆپڕاسیۆنی سەربازی ئەنجامداوە و وتی:" لە بەرواری نێوان ٢٥ و ٣٠ی تەمموز سوپای داگیرکەری دەوڵەتی تورک ناوچەکانی شاخی جودیی سەر بە شرنەخ، ناوچەکانی گردی چۆلیا، حەسەنا و ناڤسەرای جودیی بە ئۆبوس و هاوەن و هەلیکۆپتەر بوردومان کردووە. ٣٠ی تەمموزیش هێزی داگیرکەران لە ناوچەی ناڤسەرای جودی بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی، هێزی سەربازی جێگیر کردووە. ئەو ئۆپڕاسیۆنە لە ١ی ئابدا بە بێ هیچ ئەنجامێک کۆتایی پێهاتووە."

هەپەگە لە راگەیێنراوەکەیدا هاوکات رایگەیاند، ٢٨ی تەمموز سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی کاتۆ و قەوالای سەر بە ناوچەی ئەلکی سەر بە شرنەخ هێرشێکی ئاسمانی ئەنجامداوە و جەختیشی کردەوە کە ئەو بوردومانە هیچ زیانێکی گیانی گەریلاکانی بەدواوە نەبووە.

ز.ش