هەپەگە:لە هەفتانین ٤ سەرباز کوژران

هەپەگە رایگەیاند، هێزەکانیان ٢٥ی ئازار لە حەفتانین لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا و بەو هۆیەوە ٤ سەربازی تورک کوژران.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە:

" لە چوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێریدا کە لە هەرێمی هەفتانینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەردەوامە، هێزەکانمان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەم چوارچێوەیەدا؛

٢١ی ئازار هێزەکانمان لە دژی سەربازگەی یەکمالە لە ناوچەی قلەبانی شەرنەخ چالاکیەکیان ئەنجامدا. گورزی کوشتندە لە سەنگەر و حەشارگەکانی ئەو سەربازگەیە دران، بەڵام ژمارەی سەربازە کوژراو و بریندارەکان نەزانراوە.

٢٥ی ئازاریش لە کاتژمێر ١٢:٣٠ هێزەکانمان لە دژی هێزی داگیرکەران لە گردی شەهید شێخموس لە هەرێمی هەفتانین چالاکیەکیان ئەنجامدا. لەو چالاکیەدا کە گورزی کوشتنە لە سەنگەرەکانی دوژمن دران، ٤ سەرباز کوژران و ٣ سەربازی دیکەش بریندار بوون. سەربازە بریندار و کوژراوەکانیش بە هەلیکۆپتەری سکۆرسکی لە ناوچەکە دوور خرانەوە. دواتر سوپای دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فرۆکەی جەنگی ناوچەکەیان بوردومان کرد.

یەکینەکانمان کە چالاکیەکەیان ئەنجام دابوو، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە گەڕانەوە ناوچەکانیان."

ز.ش