هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای شەهیدی هەرێمی سەرحەدی ڕاگەیاند

هەپەگە ناسنامەی ئەوگەریلایانەی ئاشکراکرد کە لە هەرێمی سەرحەد شەهید بوون و وتی، " بە ئەوپەڕی ڕێزەوە یادی ئەوهەڤالانەی خۆمان دەکەینەوە کە بە گیانی خۆیان وباوڕەوە بوون نموونە بۆسەرکەوتنی بزاڤی ئازادی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە ناسنامەی ٦ گەریلای ئاشکرا کرد کە لەهەرێمی سەرحەد لەشەڕلەدژی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرشەهید بوون. لەڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" ساڵی ٢٠١٨ لە هەرێمی سەرحەد وەک باقی شوێنەکانی کوردستان بووە سالیکی گرینگ بۆ گەریلاکانی ئازادی کوردستان. لەدژی زوڵمی دەوڵەتی فاشیستی تورکیای داگیرکەرکە لەسەر گەلی ئێمە بەڕێوەی دەبات،  لەچوارچێوەی هەنگاوی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕانەدا گەلێک چالاکی سەرکەوتووانە ئەنجامدرا و گورزی سەخت لەسوپای داگیرکەری تورکیا درا. گەریلاکانی ئێمە کە لە هەموو ناوچەکانی سەرحەد لەدژی سوپای داگیرکەری تورکیا بەرخۆدانیان دەکرد، بەئەوپەڕی باوەڕ و ورەوە سەرکەوتنی گەورەیان تۆمارکردووە.

بێگومان ئەوئەنجامانەی کە لەشەڕەکانی هەرێمی سەرحەد تۆمارکراوە، لەسایەی ماندووبوون و فیداکاری شەهیدانی ئێمە هاتنەتە ئاراوە. هەرهەوالێکی ئێمە کە لەساڵی ٢٠١٨ لەشەڕەکانی هەرێمی سەرحەد لەدژی سوپای تورکیای داگیرکەردا شەهید بووە، لەوپەڕی باوەڕدا تا گەییشتن بەئاستی شەهادەت شەڕیان کردووە. ئێمە بەڕێزەوە یادی ئەوهەڤالانەی خۆمان دەکەینەوە.

لەبەردەوامی ڕاگەیەنراوەکەی هەپەگەدا هاتووە:

" هاوڕێیانی ئێمە بەرخۆدان(فارووق پولاد)، فالات( بەهجەت ئارڤاس)، ڕۆژگەر( نەسیم ئاکتان)، وەڵات( گونای باتی)، هۆگر(سینان کاراغول) و مەزڵووم( ساڤاش دۆرا) بەژیان، هەڵسووکەوت و باوەڕی خۆیان بۆسەرکەوتنی بزاڤی ڕزگاری خوازی گەلی کورد بوونە نموونەیی. ئێمە بەڕێزەوە یادی شەهیدانی خۆمان دەکەینەوە. سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هاوڕیانی شەهید و کەسوکار، هاووڵاتیانی هەرێمی سەرحەد و گەلی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە درێژەدەری ڕێبازی شەهیدان بین و تا گەیشتن بە ئامانجە پیرۆزەکانی شەهیدان درێژە بەتێکۆشان بدەین. ئێمە داوا لە گەنجانی وەلاتپارێزی هەرێمی سەرحەد دەکەین کە بەشداری ناوڕیزی گەریلاکانی ئازادی ببن.

 

ناسنامه‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كان:

 

ناسناو: بەرخۆدان ئارارات
ناو و پاشناو: فارووق پولاد
شوێنی له‌دایكبوون: ئاگری
ناوی دایك و باوك: عایشە - محەمەد
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئاگری- ١٥ی نیسانی ٢٠١٨

ناسناو: فالات ئارتۆس
ناو و پاشناو: بەهجەت ئازاش
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك:  سێمان پەری - مووراد
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئاگری- ١٥ی نیسانی ٢٠١٨

 

ناسناو: ڕۆژگەر کارایازە
ناو و پاشناو: نەسیم ئاکتان
شوێنی له‌دایكبوون: ئورژروم
ناوی دایك و باوك: زەینەب- عەبدولا
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: قرس- ٢٢٧ گولانی ٢٠١٨

ناسناو: وڵات باهۆز
ناو و پاشناو: گونای باتێ
شوێنی له‌دایكبوون: ستانبول
ناوی دایك و باوك: بەدری- ئیبراهیم
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: سەرحەد- ٢٢ی گولانی ٢٠١٨

     

ناسناو: هۆگر بەگرێ
ناو و پاشناو:  سینان کاراگلوو
شوێنی له‌دایكبوون: وان
ناوی دایك و باوك: تورکان- عەبدوسەلام
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئاگری- ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٨

 

ناسناو: مەزڵووم ئاگری
ناو و پاشناو: ساڤاش دورا
شوێنی له‌دایكبوون: مووش
ناوی دایك و باوك: نازەنین- عابدین
شوێن و كاتی شه‌هیدبوون: ئاگری- ٥ی ئەیلوول ٢٠١٨

ک-ش