هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی ئاشکرا کرد کە لە هاتای شەهید بوو

هەگەپە ناسنامەی گەریلایەتی ئاشکرا کرد کە لە مانگی تەموزدا لە هاتای شەهید بوو و ڕایگەیاند، بۆ یادکردنەوەی شەهیدان تێکۆشانی ئازادی بە تەئکیدی سەردەکەوێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدبوونی گەریلایەکیان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ٣ی ئابدا ئاشکرامان کرد کە لە بەرزاییەکانی ناوچەی دۆرتیۆڵی هاتای، لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا کە دوو مانگ بەردەوام بوو، ٢١ی تەموز لە شەڕدا هاوڕێمان جوان شەهید بوو. ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: جوان سوار

ناو و پاشناو: محەمەد خەلیل

شوێنی لەدایکبوون: عەفرین

ناوی باوک و دایک: ڕانیا و عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢١ی تەموزی ٢٠٢٠ / ئامانۆس

دەیانەوێت داگیرکەری و قڕکردن لە کوردستان وەک شتێکی ئاسایی پیشان بدرێت و کۆمەڵگای کوردی لەناو ئەو سیستمە داگیرکەریەدا بتوێنرێتەوە و لەناوببریت. کردەوە دژی مرۆڤیەکان بە بە سەرکێشی دەوڵەتی فاشیستی تورک دەکرێن و هێزە ئیمپریالیزتەکان بە هەموو شێوەیەک پشتگیری مادی و تەکنیکی پێشکەش دکەن. بۆ ئەرکی سەرەکی دەزگاکانی دەوڵەت گۆڕاوە، بەم شێوەیە هەوڵ دەدەن ئیرادەی گەلی کورد لەناوببەن و تێکبشکێنن. لەدژی ئەم هێزە کە ئامانجی کۆیلەکردنی هەموو گەلی کوردە، کاریگەرترین تێکۆشان لە لایەن گەریلاکانی ئازادیەوە بەڕێوەدەبرێت و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕووی ڕاستەقینە ئاشکرا دەبێت. هەنگاوی ڕێبەر ئاپۆ  و مێژوو تێکۆشانمان ڕاستیەکانی لەبەرچاو گرت و چوارچێوەی تێکۆشانی لەدژی ئەوە دیاری کرد. پراکتیکی سەرەتایی بە پێشەنگایەتی مەزلۆم دۆغان لە زیندانی ئامەد دەستیپێکرد و تا ئیستاش بە باخی گەورە بەردەوامە. شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە فیداکاری بە گیانیان دەستیان بە بەرۆخۆدانی گەورە کرد. لەبەرئەوەی بە باشی ئەو دەوڵەتە فاشیستە دەناسرێت، لەبەرانبەری ئاستی فیداییبوونیان دەستنیشانکرد. ئەوانەی کە ئاڵای بەرخۆدانیان وەرگرتەوە، گەیشتنە ئەو نهێنیەی کە نەک ڕۆژێک بەڵکو هەموو ڕۆژێک پێویستە فاشیزم بکوژرێت. خاوەنداریان لە بەرخۆدانی بەشەرەف کرد و هەوەسی دەوڵەتی فاشیستیان لە هەموو جێگایەک کوشت. یەکێک لەو قاڕەمانانەش هەڤاڵ جوانە. هەڤاڵ جوان ساڵی ١٩٩٤ لە زێدی وڵاتپارێزی کوردستان و کەلتوری کورد لە عەفرین لەدایکبوو و لە تەمەنی منداڵی خۆیدا بەشداری لە کاری گەنجاندا کرد. ساڵی ٢٠١٣ ڕووی کردە چیاکانی کوردستان. پرۆسەی پەروەردەیی بە سەرکەوتوویی تەواو کرد و بۆ ئەوەی تێکۆشانی ئامانۆس بەهێز کرد دەستی بە هەوڵدان کرد. بەشداری لە زۆر چالاکی ئامانۆس کرد کە گورزی گەورە لە سوپای داگیرکەری تورک درا. لە ناو ژیانی گەریلایەتی خۆیدا بە دڵنزمی و ڕەنجدەری، هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بە شێوەیەکی فیدایی ئەنجامدا.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە سەربەرزەکەی هاوڕێ جوان و هەموو گەرلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێن دەدەین تێکۆشانی ئازاد کە ئامانجی شەهیدە قاڕەمانەکانمانە بە سەرکەووتوویی بەردەوامی پێبدەین و بگاتە سەرکەوتن."

ف.ق