هەپەگە: چالاکی سەرکەوتووانە لە لێلیکان

گەریلاکانی هەپەگە لە لێلیکان-ی هەرێمی برادۆستی باشووری کوردستان لەدژی سەربازانی سوپای تورکیا چالاکییان ئەنجامدا ولەو چالاکیەکدا سەربازێکی سوپای تورکیا کوژرا.

 

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل -هەپەگە  ئاشکرای کرد کە گەریلاکانیان لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆرشگێڕیی شەهید پیرۆز و شەهید ئاگری دا،لە کاتژمێر ٠٧:٣٠ دوێنێ، لە هەرێمی برادۆست-ی باشووری کوردستان، لە دژی سووپای داگیرکەری تورکیا، لەسەر گردی لێلیکان، چالاکیەکی سەرکەوتووانەیان ئەنجام داوە.

ڕاگەیەندرا کە لەو چالاکیەدا، سەربازێکی دوژمن کوژراوە.

لە بەردەوامی ڕاگەیەندراوەکەیدا، هەپەگە ڕایگەیاندووە "فڕۆکەی جەنگیەکانی سووپای داگیرکەری تورکیا، ڕۆژی ٨ ی تەموز/١٧ی پووشپەڕ، لە کاتژمێرەکانی نێوان ١٥:٣٠ بۆ ١٦:٠٠ ، ناوچەی دۆڵی باز و گردی هەکاری-یان لە هەرێمی مەتینی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومان کردووە. هەروەها کاتژمێر١٩:٣٠دوێنێ ئێوارەش، فڕۆکە جەنگیەکان بۆردومانی ناوچەی شەران-ی سەر بە هەرێمی گارێ-یان کردووە.

ک-ش