هەپەگە یادی سێ گەریلای کردەوە کە لە ئاگری شەهید بوون

هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩دا لە ئاگری شەهید بوون و ڕایگەیاند، ئاڵای ئازادی شەهیدەکان سەردەکەوێت.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بە ڕاگەیەنراوێک ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە لە ئاگری شەهید بوون.

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ٢ی کانونی یەکەمدا ڕامانگەیاندبوو، لە ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە گوندی سۆگوکپناری ناوچەی توتاخی ئاگری سوپای تورکی داگیرکەر دەستی بە ئۆپەراسیۆنێک کرد و لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنەکەدا شەڕ دروست بوو. لە ئەنجامی شەڕدا ٣ هەڤاڵمان بە قاڕەمانێتی لەدژی دوژمن شەڕیان کرد و شەهید بوون.

زانیاری سەر ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئەفتەریا

ناو و پاشناو: ڕۆژین کاراکۆچ

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەڕۆم

دایک و باوک: زەینەب و محەمەد لەتیف

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ / ئاگری

 

نازناو: عەلیشێر مازڵۆم

ناو و پاشناو: ئاتیلا کاندەمیر

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەڕۆم

دایک و باوک: موتەبەر و ئەنوەر

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ / ئاگری

 

نازناو: مادۆرا

ناو و پاشناو: گوڵستان ییڵدز

شوێنی لەدایکبوون: ئەرزەرۆم

دایک و باوک: گوڵستان و هیلال

کات و شوێنی شەهادەت: ٦ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ / ئاگری

 

لەدژی ئاسیمیلاسیۆن و سیاسەتی لەناوبردن کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەدژی گەلی کورد بەڕێوەیدەبات، بە پێشەنگایەتی تێکۆشانی ئازادی کوردستان شەڕ و بەرخۆدانێکی گەورە هەیە. گەریلاکانی ئازادیمان هەموو پلانەکانی دوژمن پووچەلدەکەنەوە و بە بەرخۆدانیان ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکی ئازادی دەبینەوە. هاوڕێکانمان، ئەفتەریا، عەلیشێر و مادۆرا کە لەدژی هێرشی داگیرکەری دوژمن جێگای خۆیان لە ڕیزەکانی گەریلادا گرت، بەشداریان لە بەرخۆدانی مێژووی عەیالەتی سەرهەد دا کرد. لەدژی دوژمن داستانی قاڕەمانێتییان نووسیەوە و تا گولەی کۆتایی شەڕیان کرد و گیانیان بەخت کرد. گورزی گەورەیان لە دوژمن دا و تێکەڵ بە کاروانی شەهیدە نەمرەکان بوون.

سەرەتا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەهیدە قاڕەمانەکانمان دەکەین و سەرخۆشی لە گەلی کوردستانی وڵاتپاریز دەکەین و بەڵێن دەدەین ئاڵای ئازادی شەهیدەکانمان سەربکەوێنین."

ف.ق