هەپەگە یادی ٣ گەریلای کردەوە کە لە چەلێ شەهید بوون

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ناسنامەی ٣ گەریلای ئاشکرا کرد کە ٣١ی ئایار لە شەڕێکدا لەدژی سوپای داگیرکەری تورک لە چەلێ شەهید بوون.

هەپەپە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ئەوەی خستەڕوو:"لە ڕاگەیەنراوی ٢٨ی حوزەیراندا ئاشکرامان کردبوو کە ٣١ی ئایار سوپای داگیرکەری تورک لە دەڤەری دەورا قەسرادێی ناوچەی چەلێی جۆلەمێرگ دەستی بە ئۆپەڕاسیۆن کردبوو و لە ئەنجامدا شەڕ و پێدادان لەنێوان هێزەکانمان و داگیرکەراندا ڕوویدا. ئاشکرامان کرد کە لە شەڕدا هاوڕێکانمان بروسک، کاوە و هاڕون شەهید بوون.

ناسنامەی هاوڕێ شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: بروسک ئامەد

ناو و پاشناو: بارش بارداکچی

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

باوک و دایک: هەدیە و شوکرو

شوێن و مێژووی شەهادەت: چەلێ / ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠

 

نازناو: هاڕون ئوزگور

ناو و پاشناو: ئەنگین دەنیز

شوێنی لەدایکبوون: وان

باوک و دایک: سالیحە و ئەحمەد

شوێن و مێژووی شەهادەت: چەلێ / ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠

 

نازناو: کاوە ڕوستەم

ناو و پاشناو: خەلیل نا‌حسین

شوێنی لەدایکبوون: حەلەب

باوک و دایک: ئامینە و وەلید

شوێن و مێژووی شەهادەت: چەلێ / ٣١ی ئایاری ٢٠٢٠

تێکۆشانی ئازادی کوردستان بە خوێنی ئەویندارانی ئازادی نووسراوەتەوە، مێژوویەکی بێوێنەیە. مێژووی گەلێکە کە ڕووبەڕووی لەناوچوون کرایەوە. لە مێژوودا زیندانیکرا. لە باوەشی کوردستان سەرلەنەوێ ژیایەوە، لە لایەن قاڕەمانەکان بە هەستی پاک و وابەستە بە گەل و وڵات سەرلەنوێ نووسراوەتەوە. بێگۆمان ئەوەی ئەمەی دروست کردووە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆیە. هێڵی وڵاتی ئازاد و ناسنامەی ئازادی پەکەکە پێشەنگایەتی دەکات، گەنجانی قاڕەمانی کوردستانیش بێ دوودڵی خاوەنداری لێدەکەن و دەرگای هەنگاوێکی نوێیان کردووەتەوە.

دەوڵەتی داگیرکەری و فاشیست، کوردستانی ئازاد و گەنجانی کورد وەک هەڕەشەیەک دەبینێت و بۆ ئەوەی ئەم راستیەش لەناوببات، ئەوەی کردووەتە تاکە ئامانج. دەوڵەتی تورک بە هەموو دەرفەت و تەکنیکێک هەوڵی تەسفیەکردنی تێکۆشانی ئازادی کوردستان دەدات، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هیچ ئەنجامێک وەرناگرێت. کەی هاواری خوێناوی سەرکەوتن بەرزبووبێتەوە، لەو شوێنێک کە چاوەڕێشی نەکردووە، لە لایەن گەریلاکانی ئازادیەوە گورزی گەورەی بەرکەوتووە. لەگەڵ ئەوەی هاوکاریەکی بیسنوری بە دەیان هەزار سەرباز و هێزە ئیمپریالیستەکان بۆ لەناوبردنی پەکەکە هەیە، بەڵام فیداییانی کوردستان لەسەریەک گورزی گەورە لە فاشیستەکان دەدەن.

تێکۆشانی ئازادی کوردستان کە سات بە سات تێکۆشان دەکەن، لەپێناو خەیاڵی ئازادی گەلی کورددا باج دەدەن و هەنگاو بەرەو دواوە نانێن. هاوڕێکانمان لە ڕیزەکانی پێشەوەی تێکۆشاندا بە شێوەیەکی میلیتانی بەردەوامی بە تێکۆشان دەدەن و ئاشکرایان کردووە کە شێوە و ڕێبازی چۆن بەکاردەهێنرێت. بێگۆمان گەنجانی کوردستان پۆل پۆل ڕوو لە ڕیزە رەنگینەکانی گەریلا دەکەن و خاوەنداری لە هێڵی فیدایی دەکەن.

هاوڕێکانمان کاوە، هارون، بروسک کە لەبەرانبەر هێرشی قڕکەر، داگیرکەری دەوڵەتی فاشیست جەستەکان کردە قەڵغان، وەک نوێنەری هێڵی میلیتانی و فیدایی دڵیان لە گەڵ تێکۆشان ئاوێتەکرد، بە هەستی ڕادیکاڵی خۆیان لە بەرانبەر هێرشەکانی دوژمن خاوەنداریان لە کەلتوری تێکۆشان کرد و ڕێگای ئێمەیان ڕۆشن کرد و بوون بە ئەستێرە و جێگای خۆیان لەناو شەهیدە بەشەرەفەکاندا گرت.

سەرەخۆشێ خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی کاوە، هارون و بروسک و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە ئاڵای شەهیدە قاڕەمانەکانی ئازادیمان بە سەرکەوتوویی دەشەکێنینەوە."

ف.ق