"وتمان تا دوا دڵۆپی خۆێنمان"

سەرحەد بۆتان لە ناوچەى ریسۆر لە ساڵی ٢٠١٦ لە چالاکییەکدا بریندار بوو. رایگەیاند "ئێمە بەڵێن و پەیمانی تا دوا دڵۆپیی خۆێنمان داوە" و بە هاوکاریى هەڤاڵەکانى بۆ دواینجار پەنجەى بە تاکتیکەکەدا ناو و ماڵئاوایى کرد.

– بادینان

کاتێک لە گفتوگۆیەکماندا باسی کرا هەڤاڵێکى وتی "ئەو زۆر قارەمان بوو..." و دواتر بێدەنگ بوو... سەرحەد بۆتان لە ناو خاکی بەرهەمدار و پیرۆزدا روو لە جودی دەکات.

خۆی دەگەیەنێتە بەرەکەت و پیرۆزمەندیى جودی و هەرگیز لێی جیانابێتەوە. هەڤاڵەکانى ئەو کاتەى لە باسکردنیدا دەڵێن 'موشەکهاوێژێکى لێهاتوو" بوو.

گەریلا سەرحەد لە ساڵی ٢٠١٦دا لە ناوچەى ریسۆر لە چالاکییەکدا بریندار بوو. بۆ ئەوەى هەڤاڵەکانى دەستوەردانى دۆخەکە نەکەن و لە گۆڕەپانی چالاکییەکە دووری نەخەوە پێیان ناڵێت بریندار بووە. دواى ماوەیەک دەکەوێت بە زەویدا و سەر دەکاتە سەر رانی هەڤاڵێکى و پێى دەڵێت "هەڤاڵ بەرزم بکەرەوە". هەڤاڵەکەشی بە گوێى دەکات و بەرزی دەکاتەوە. پەلاماری موشکى ئار پی جی-یەکەى دەدات و لەسەر ئار پی جییەکەی دایدەنێت و پەنجە دەخاتە سەر پلاپیتکەی و لەو کاتەدا بە هەڤاڵەکەى دەڵێت "کاتێک ئێمە سوێند و پەیمانمان خوارد وتمان 'تا دوا دڵۆپی خوێنمان' هەڤاڵ و پێدەکەنێت".

کاتێک موشەکەکەى دەهاوێژێت و لە ئامانجەکەى دەدات، ئەویش دوا هەناسەى دەبەخشێت. ئەوە وێنا و دیمەنى شەهید سەرحەدە، کە بە چاوە پڕ لە ئومێد و خەندەبەخشەکانى بۆ ئێمەى بەجێهێشتووە.

ژ.ت