«وێنه‌كێشانیش شێوازێكی به‌رخۆدانه»
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ئارین كۆچه‌ر دێرك ده‌ڵێت: به وێنه‌كێشان هه‌سته‌كانی خۆم ده‌رده‌بڕم. كاتێك وێنه ده‌نه‌خشێنم به قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هه‌سته‌كانی خۆم ده‌رده‌بڕم و تێده‌كۆشم.
گه‌ریلای یه‌ژا ستار ئارین كۆچه‌ر دێرك ده‌ڵێت: به وێنه‌كێشان هه‌سته‌كانی خۆم ده‌رده‌بڕم. كاتێك وێنه ده‌نه‌خشێنم به قه‌ڵه‌مه‌كه‌م هه‌سته‌كانی خۆم ده‌رده‌بڕم و تێده‌كۆشم.
گه‌ریلای یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد (یه‌ژا ستار) ئارین كۆچه‌ر ئه‌و وێنانه‌ی پیشانداین كه خۆی نه‌خشاندوونی. هه‌روه‌ها باسی هه‌سته‌كانی خۆی كرد له وێنه‌كێشاندا. له ده‌فته‌ره‌كه‌ی ئاریندا زۆر وێنه هه‌ن ده‌رباره‌ی تێكۆشانی ژن. هه‌روه‌ها ئه‌و وێنانه هه‌ن كه گوزارشت له تێكۆشانی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له‌پێناو ئازادیی ژن و ژیانی گه‌ریلا ده‌كات. ئارین كاتێك وێنه‌كان پیشان ده‌دات شرۆڤه‌شیان ده‌كات.
گه‌ریلا ئارین ده‌رباره‌ی وێنه‌ی كۆتری سپی ده‌ڵێت، «هۆكاری نه‌خشاندنی ئه‌و هه‌موو كۆتره ئه‌وه‌یه كه كاتێك ده‌بینم كۆترێكی ئازاد ده‌فڕێت، ڕێبه‌ر ئاپۆم له كه‌سایه‌تیی له‌یلا گیوڤه‌ن و مانگرتواندا وه‌بیردێته‌وه.»
ده‌رباره‌ی وێنه‌ی ئه‌و هه‌تاوه‌ش كه نه‌خشاندوویه‌تی ده‌ڵێت، «ڕێبه‌ر ئاپۆ وه‌ك هه‌تاوه. له ڕۆژه‌وه‌ی په‌یدا بووه تا ئه‌مڕۆ به تیشكی خۆی ژن و گه‌لی ڕووناك كردووه‌ته‌وه. ئێمه به هه‌موو كه‌س ده‌لێین [كه‌س ناتوانێت ڕۆژی ئێمه تاریك بكات]»
گه‌ریلا ئارین كۆچه‌ر له كۆتایی قسه‌كانیدا وێنه‌ی ژنێكی پیشانداین كه گوڵی له‌ده‌ستدایه. له‌وباره‌یه‌وه گوتی: «هه‌میشه ڕێبه‌ر ئاپۆ گوڵێك پێشكه‌شی ژنان ده‌كات. من ویستم له‌م وێنه‌یه‌دا ژنێك پیشان بده‌م كه گوڵ ده‌كاته دیاری بۆ ئه‌و. ئێمه وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی ئازادی به‌و هیوایه‌ین كه به‌رخۆدان گه‌شتر بێت. هه‌رچی بكرێت كه‌مه، نابێ هیچ كات بڵێین به‌سه. زۆر گرنگه كه شكاندنی گۆشه‌گیری ببێته ئامانج. پێویسته بۆ ئه‌م ئامانجه تێكۆشانی ژنان و گه‌لان گه‌شتر بێت. من دروستكردنی وێنه‌ش وه‌ك شێوازێكی به‌رخۆدان ده‌بینم.»
s.m