٤ی نیسان وەرچەرخانێکی مێژوویی گرنگە بۆ کورد و مرۆڤایەتی

بۆچی ٤ی نیسان لەدایکبوونی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان ژیانەوەی کورد و بندەستانە و وەرچەرخانێکی مێژوویی گرنگە بۆ گەلی کورد و سەرجەم مرۆڤایەتی؟

ئەمڕۆ ٤ نیسان ساڵرۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە، لە دایکبوونەکە ئاسایی و نییە بەڵکو لەدایکبوونێکی ناوازەیە و ڕەوتی ڕووداوەکای دوایین دەیەکانی سەدەی۲۰ و دەستپێکی سەدەی ۲۱ی گۆڕیوە.  بە قسەی دۆست و دوژمنی کورد لەدایکبوونی ڕێبە ئۆجالان کە زۆر جاریش بە ڕێبەری گەلان بەناو دەکرێت، گەورەترین کاریگەری لە سەر دۆزی کورد و بوژانەوەی هەبووە و زۆر جار باس دەکرێت ئەگەر ئەو نەبوایە ئەمرۆ شتێک بەناوی دۆزی کورد بەگشتی و بەتایبەتی لە باکور و ڕۆژاوای کوردستان بوونی نەبوو و بەتایبەتی تر گەلی کورد لە باکوری کوردستان و تورکیا لە بۆتەی سیاسەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا، وەک زۆرێک لە گەلانی دیکە دەتوایەوە و نەدەما. هەر لەبەر ئەوەش زۆر کەس لە دایکبوونەوەکە بە لەدایکبوونەوەی گەلی کوردیش بەناو دەکەن.

"لەدایکبوونی ئۆجالان و خوێندن و دەستپێکی تێکۆشانی"

ئۆجەلان ڕۆژی ٤ی نیسانی ساڵی ١٩٤٨ لە گوندی ئامارای سەر بە ناوچەی خەلفەتی پارێزگای ڕحای باکوری کوردستان لەدایک دەبێت. هەر لەوێ خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی دەست پێکردوە و تەواو کردووە. پاشان خوێندنی باڵا و زانستی سیاسی لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا تەواو کردوە. لە دەستپێکی نەوجەوانیدا هەستی بە چەوساندنەوە و بێمافی و  ئازارەکانی گەلەکەی و گەلانی دیکەی بندەست کردوە، بەڵام لە قۆناخی گەنجی و خوێندنی زانستگەدا لەو بوارەدا زۆرتر قاڵ بۆتەوە و پەیوەندیگەلێکی زۆری لەگەڵ چین و توێژە خەباتکارەکانی ئەو سەردەمەی باکوری کوردستان و تورکیا هەبووە ، بەتایبەتی لەگەڵ کەسانی چەپ، سۆسیالیست، دادپەروەر و یەکسانیخوازدا.

"کەس باوەڕی بە کوردبوون و تێکۆشان نەمابوو"

رێبەر ئۆجالان لە سەردەمێکدا دەست دەداتە خەبات کە باوەڕیی بە خەبات و کوردبوون نەما بوون و هەمووان هێدی هێدی خۆیان ڕادەستی ئەو قەدەرە تاڵە کرد بوو کە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا بەسەریاندا سەپاندبووی و بە تەواوی بێهیوای باڵی بەسەریاندا کێشا بوو. ده‌وڵه‌تی تورکیای داگیرکه‌ر به‌ کۆمه‌ڵکوژی، ڕاگواستن و سیاسه‌تی پاکتاوکردن و توانەوەی نەژادی، هەوڵی قڕکردنی گەلی کوردی دابوو و تا ڕادەیەکی زۆریش لەوەدا سەرکەوتنی بەدەست هێنابوو. بەگشتی دۆخێک ئافرانرا بوو کە کەس نه‌یده‌وێرا پرسی کورد بخاته‌ ڕۆژه‌ڤه‌وه‌ و گفتوگۆی له‌سه‌ر بکات و تەنانەت زۆرینەی خەڵک خۆیان لە کوردبوون دەبوارد و یان هیچ نەبێت کەم کەس هەبوون ئەویش بەترس و شەرمێکی مەزنەوەوە باسی لێوە بکات. لە ساتەوەختێک وەها سەختدا ئۆجالان دێتە مەیدان و دەست دەداتە خەباتێکی پڕ هەوراز و نشێو و ئایندە نادیار و زۆر مەترسیدار.

لە نەبوون بنوونی خوڵقاند"

ئۆجالان بە باوەڕداری و بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە کاروانی خەباتی و تێکۆشان و یەکسانیخوازی و پێکەوەژیانی هەمووانی دەست پێکرد و لە کورت ماوەدا هەزاران کەسی لە دەوری خۆی کۆکردەوە. وێڕای ئازادکردنی کورد و ژیانەوەی، هەمیشە بیری لە ئازادی و سەربەستی سەرجەم مرۆڤەکان دەکردە و هێڵی خەباتی لە سەر ئەو بنەمایە دادەڕشت و گەشەی پێدەدا و ئامانجی تەنها ڕزگاری کورد نەبوو بەڵکو هەموو گەلانی بندەست بوو، ئەوەیش نەک تەنها لە تورکیا، بەڵکو لە سەرجەم ڕۆژهەڵاتی ناوین و جیهان.
وێرای هەمووو سەختی و زه‌حمه‌تی و بێ ده‌رفه‌تی و ئاستەنگەیەکانی بەردەمی بەڵام، لە نەبوون بوونی خولقاند و له ‌دژی داگیرکاری، سیاسه‌تی نیولیبرالی هۆڤ،‌ که‌پیتاڵیزم - ئیمپریالیزم که‌ گەلی کورد و هه‌موو گه‌لە بندەستەکانی ڕووبه‌ڕووی قرکردن کردبوویەوە، پتەو وەستایەوە و لە بەرامبەریاندا وەک ئەڵتەرناتیڤێک کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتیک، پاڕادیگمای ژیانی ئازاد و دیموکراتیکی و پێکەوە ژیانی ئازادانە و ئاشتیانە گەلان و پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگای ئافراند. 

"ژنی لە سیستەمی هەزاران ساڵە ڕزگار کردەوە"

ڕێبەر ئۆجالان هەر لە یەکەم ساتەکانی تێکۆشانییەوە ئایدۆلۆژیای ڕزگاری ژنی ئاواکرد و وەک بەشێوازێکی بنەڕەتی و قوڵ و ستراتیژک کاری بۆ ئەوە دەکرد و درەنجام ژنانی لە سیستەم  و کۆتوبەندی پیاوساری باوی هەزاران ساڵە ڕزگار کرد. لەسایەی ئەوشەوە ژنانی کوردستان له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستی پێشه‌نگی لە هەموو بوارەکاندا و تەنانەت بوونەتە جێی باس و خواسی گەلان و دەوڵەتانی جیهان و لە کۆشکەکانی زلهێزەکانی جیهان بەناچاری پێشوازیان لێ دەکرێت وستاییش دەکرێن و هاوکات میناکن بۆ سەرجەم ژنانی دیکەی جیهان و ئەزموونیان لێوە وەردەگرن.

"ئۆجالان بۆ بەسیستەماتیکردی تێکۆشان پەکەکە-ی دامەزراند"

پاش ئەوەی ئۆجالان و هەڤاڵانی لە ساڵی ١٩٧٨ پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یان دامەزراند و لە دۆخێکی نافەرمی و زۆر سەختدا هەر زوو ئەو پارتە گەشەی سەند و دەیان هەزار کەس لە دەوری کۆبوونەوە، بەوەش قۆناخێکی نوێ لە مێژووی کوردستان و تورکیا و ناوچەکەدا دەستی پێکر کە تا بە ئەمرۆ هاتووە و تا ڕادەیەکی باشیش گەشتووتە ئەنجام و دەستکەوتی مەزنی بۆ گەلی کورد و گەلانی ناوچەکە خوڵقاندوە.

"باوەڕی بە ئاشتی بوو و بەناچاری پەنیان بۆ خەباتی چەکداری برد"

لە ساڵی١٩٨٤دا، کاتێک ڕژێمی فاشیت و کودەتاکاری تورکیا هیچ دەرفەتێکی بۆ خەبات و تیکۆشانی سیاسی نەهێشتەوە، ئۆجالان و هەڤاڵانی و پەکەکە هەموو دەرگاکانیان بەسەردا داخرا، ئیدی ئۆجالان و پەکەکە بەناچاری پەنایان بۆ خەباتی چەکداری برد، ئەوەش وەک بەرگری لەخۆکردن و پاراستنی گەلی کورد بوو. لەو ساڵەشەوە تا ئیستا ئۆجالان هەمیشە دەستپێخەر بووە بۆ چارەسەریەکی ئاشتیانەی هەمیشەیی بێشەڕ و لەو چوارچێوەیشدا چەندین جار پێشنیارچارەسەری و نەخشەڕیی چارەسەری خستووەتە ڕوو و کە دوایینیان لە مانگی ئابی ساڵی ۲۰۱۹دا بوو و تێدا دیسان ڕایگەیاندبوویەوە: "ئەگەر دەرفەتی بۆ بڕەخسێنرێت ئەوا بە یەک هەفتە کۆتایی بە شەڕ دەهێنێت و لە کوردستان و تورکیا چارەسەری و ئاشتی دهێنێتە ئاراوە". بەڵام ئەم جارەش وەک هەموو جارەکانی دیکە ڕژێمی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە کە ئاشی دەسەڵاتیان بەشەڕ و خوێنڕشتن دەگەڕی وەک نەدیوو لە بانگەوازیەکەی ئۆجالان ڕوانیەوە.

"ئۆجالان پێشبینی قەیران و پەتاکان و بنبەستی سەرمایەداری کردوە"

قەیران و ڤایرۆس و پەتاگەلێک کە ئەمڕۆکە لە سایەی سیستەمی سەرمایەداری و کاپیتالیزمەوە یەخەی جیهان و مرۆڤایەتیان گرتووە و خودی سیستمەکە لەبەرامبەریاندا بێچارەیە و بەبنبەست گەیشتووە، زۆر دەمێکە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان وشیاری لە ڕوودانیانی داوە و وێرای ئەوەی بە وردی ڕەخنەی لە سیستمەکە گرتووە و بە فراوان هەلسنگاندنی بۆ کردووە، هاوکات مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی وەک جێگرەوەی دەستنیشان دەکات و دەلێت: " کۆمەڵگا یان بەخێرایی بەرەو قیامەت و وێران بوون دەچێت، یان بە مۆدڕنیتەی دیموکراتی خۆی ڕادەگرێت و دەگەشێتەوە و ئاوەدان دەبێتەوە و دێوەزمەی سەرمایەداری و قەیرانەکان، نەخۆشی و پەتا گشتگیرەکان ڕادەگرێت".

"گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی و سیستەمی ئیمرالی مایەپووچ کردوە"

ئۆجالان-نێک کە لە ڕێککەوتی ١٥ی شوباتی ساڵی  ١٩٩٩ ی سەدی ڕابردوودا لە پیلانگێریەکی نێودەوڵەتی چەپەڵدا لە کینیا دەستگیر کرا و ڕادەستی دەوڵەتی تورکیا کرابوویەوە و پێلانگێران پێیان وابوو بەو شێوەیە کۆتایی بە ئەو و بزوتنەوەکەی هێناوە، کەچی وێڕای ئەوەی لە ۲۱ ساڵی ڕابردوودا سەخترین و دژوارترین سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیر و تەریکخستن لە ئیمرالی بەسەریداسەپێنراوە و تەنانەت لەم سەردەمی پەتای (کۆرۆنا ڤایرۆش)شدا سیستەمەکە قورستر کراوە، بەڵام ئەمڕۆکە فەلسەفە و تێکۆشانەکەی و پارتەکەی (پەکەکە) و بە گشتی تەڤگەرەکەی بوونەتە هێزکی مەزن و زۆر بەکاریگەر و لە هەر چواربەشی کوردستان و جیهان ملیۆنان شوێنکەوتوویان هەیە.

"ئۆجالان و تەڤگەرەکەی هیوای کورد و گەلانی جیهانن"

نەک لە کوردستان بەڵکو لە ڕۆهەڵاتی ناوین و جیهاندا ئازادیخوازان و گەلانی بندەست و چەوساوە، ئازادی خۆیان لە ئازدی ئۆجالان دا دەبینەوە. هاوکات پەڕتوکەکانی ئۆجالان کە وەرگێڕاونەتە سەر زۆرێک لە زمانەکانی گەلانی جیهان، لە گەوەرە زانستەکاندا قسەوباسی جددیان لەسەر دەکرێت و ناوەڕۆک و جەوهەرە فەلسەفیەکیان وەک ئامرازێک بۆ ڕزگاری لە قەیرانە جۆربەجۆرەکان، کارەساتە شروشتیە خوڵقێنراوەکان و پەتا و ڤایرۆس و نەخۆشیە گشتگیرەکانو ڕزگارکردنی ژینگە وسروشت دەبین و پێیانوایە، ئاشتی و ئاساییش و پێکەوە ژیانی گەلان و پێکهاتەکانی کۆمەڵەگە لە هەناویانەوە سەرچاوە دەگرێت و مژدەی کۆتاییهێنان بە شەڕ و بەدیهاتنی چارەسەری یەکجارەکی و ئاشتیی هەمیشەیی دەدەن.

"بەبێ حسابکردن بۆ ئۆجالان و بزوتنەوەکەی سیاسەت لە تورکیا و ناوچەکە ناکرێت"

لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا ئیدی بەبێ حسابکردن بۆ ئۆجالان و بزوتنەوەکەی ئاستەمە سیاسەت لە تورکیا و ناوچەکە بکرێت و پلان و بەرنامەی هیچ هێز و لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتیەکان سەربگرێت. میناک بۆ ئەوەش ئەوەیە هەر کاتێک ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی تورکیا تەنگەتاو بووبن و بە بنبەست گەیشتبن، ئەوا یەکسەر چوونەتە دوورگەی تەریککراوی ئیمرالی و لە دەرگای ژوورە چەند مەتریەکەی ڕێبەر ئۆجالان-یان داوەتەوە و هانایان بۆ بردووە تا قوتاریان بکات.
تەنانەت ئەوانەشی کە دوێنێ بەپیلانگێڕیەکی نێودەوڵەتی ئەویان گەیاندە ئیمرالی، ئەمڕۆ بەناچاری مامەڵە و دانوستان لەگەڵ شاگردەکانی ئۆجالان دا دەکەن، ئەوەش گەورەترین و بەرجەستەترین نیشانەی شکستی پیلانگێڕیە شوومەکەیانە.

هـ.هـ