پارێزەران بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجالان سەردانی بەرپرسانیان کرد

پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، جارێکی دیکە سەردانی بەرپرسانیان کرد.

هەر یەک لە رازیە تورگوت، رێزان سارجا، سەربای کوکلو و ئیبراهیم بیلمەز پارێزەرانی عەبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بۆ ئەوەی بتوانن سبەینێ ٧ی ئاب چاوپێکەوتن لەگەڵ بریگرتەکەیاندا ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتی بورسایان کرد.

لە ٧ی ئابی ساڵی ٢٠١٩وە تا ئێستا هیچ وڵامێکی پارێزەران نەدراوەتەوە بۆ ئەوەی سەردانی ئیمراڵی بکەن و چاوپێکەوتن لەگەڵ عوبدولا ئۆجالان رێبەری گەلی کورددا ئەنجام بدەن.

ز.ش