پلاتفۆرمی هۆرام: گیان لەدەستدانی خەندانی، کەریمی و ئەمینی زیانێکی مەزنە

دەستەی بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی هۆرام سەرەخۆشی لە شەهیدانی ژینگەی هەورامان دەکات و گیان بەختکردنی (موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی) بە زیانگێ گەورە بەناو دەکات.


دەقی پەیامی سەرەخۆشی دەستەی بەڕێوەبەری پلاتفۆرمی هۆرام بۆ کەسوکاری شەهیدانی ژینگەپارێزی هەورامان:

بنەماڵە، کەسوکارە سەربەزەکانی (موختار خەندانی، یاسین کەریمی و بیلال ئەمینی) هەواڵی گیان لەدەستدانی خۆشەیویستانی گەل و نیستمان، وەڵاتپارێزان و ژینگەدۆستانی وڵات لە ناخی دڵەوە خەمبار و دڵگرانی کردین. لەدەستدانی ئەم ئازیزانە بەتایبەت وەک پارێزەرانی ژینگەی هۆرامان و وڵات خەسارێکی گەورە بوو بۆ خەڵک و ژینگەی هۆرامان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەر چەند بنویسین و باس بکەین ناتوانین باسی فیداکاری، ئینسانیەت، وەڵاتپارێزی و لە سەرووی هەموویانەوە باسی تراژدیای شەهید بوونیان بکەین. ڕاستە ئەم ئازیزانە لە بنەماڵەکانی ئێوە گەورە بوون، بەڵام ئەمرۆ ئەوان ڕۆڵەی هەر مالێکی کوردی وڵاتپارێزن و خەمی ئێوە، خەمی ئەوانە. ئەمرۆ ئەوان بوون بە هێما و پێشەنگی ژیانیکی ئازاد و نیشتمانیکی سەرسەوز .  
وەک پلاتفۆرمی هۆرام سەرەڕای گەیاندنی سەرەخۆشیمان بە ئێوە، بە شانازیەوە ئاوڕ لەو هەموو زەحمەت و پەروردەی ماڵباتی ئێوە بۆ پێگەیاندنی وەها ئینسانانێک ئەدەینەوە و بە بەرزی یادی ڕۆڵەکانتان دەکەینەوە.  تێکۆشانی ئەم شەهیدانانە هەڵقۆڵاوی هەست و خۆشەویستی ئێوە بووە بۆ گەل و نیشتمان. خەمتان بە خەمی خۆمان دەزانین و لەگەل ئازارەکانتان دەژین.  دڵنیاین گەلەکەمان هەڵوێستی وڵاتپارێزی و مرۆڤایەتی ئەم شەهیدانە هەرگیز لە بیر ناکات و یادیان هەمیشە بە سەوزی دەهێڵێتەوە.  وەک پڵاتفۆرمی هۆرام لە گەل ئامانج و ئەندیشە سەوزەکانی ئەو شەهیدانە پەیمان تازە دەکەینەوە کە تا گەیستن بە نیشتمانێکی سەوز و پر لە ئاشتی رێگا و تێکۆشانیان بەر نەدەین. لە گەلەکەمان بەگشتی و  بە تایبەتی خەلکی هۆرمان داواکارین کە بە خاوەنداریەتی لە ڕێباز و رێگای ئەم شەهیدانە خەونی دوژمنانی ژینگەو و کاوڵکاری وڵات لە چاڵ بنێن