په‌كه‌كه ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژیی غه‌ززه ده‌كات
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه به‌توندی ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی غه‌ززه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری په‌كه‌كه به‌توندی ئیدانه‌ی كۆمه‌ڵكوژی غه‌ززه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل ده‌كات. هه‌روه‌ها سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كات.
كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه ئه‌مڕۆ به‌یاننامه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند: «به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئیسرائیل گوله‌بارانی خۆپیشانده‌رانی غه‌ززه‌ی كردووه، ژماره‌یه‌كی زۆری فه‌له‌ستینی كوژراون. ئێمه كۆمه‌ڵكوژی غه‌ززه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی شه‌هیدان و گه‌لی فه‌له‌ستین ده‌كه‌ین.»
ئه‌م كێشه‌یه به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت
په‌كه‌كه ده‌ستنیشانی كرد كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت. له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: «قودس كه پێویسته پایته‌ختی هه‌موو ئایین و مرۆڤایه‌تی بێت، قبووڵ ناكرێت ئیسرائیل به پایته‌ختی خۆی دابنێت. ئه‌مه به واتای بێڕێزیكردن دێت به هه‌موو ئایینه‌كان. دیاره كه كێشه‌ی فه‌له‌ستین و ئیسرائیل به توندوتیژی چاره‌سه‌ر ناكرێت. ئه‌م كێشه‌یه پێویسته له ڕێگه‌ی گفتوگۆ و دانوستان چاره‌سه‌ر بكرێت.»
«كێشه‌ی فه‌له‌ستین سه‌د ساڵه له چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ریدایه. گه‌لی فه‌له‌ستین و هه‌موو دۆستانیان له جیهان، له‌پێناو ئازادیی خاكی فه‌له‌ستین تێكۆشانێكی گه‌وره‌یان كردووه. گه‌لی فه‌له‌ستین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بۆ ئازادیی خۆی تێكۆشاوه، پشتگیریی تێكۆشانی ئازادی و دیموكراتیی وه‌ڵاتانی دیكه‌شی كردووه. گه‌لی فه‌له‌ستین پشتگیریی ئه‌و تێكۆشانی ئازادییه‌شی كردووه كه به پێشه‌نگایه‌تی په‌كه‌كه كراوه. له كاتی داگیركاریی لوبنان له ساڵی ١٩٨٢دا، كادیره‌كانی په‌كه‌كه له ته‌ك فه‌له‌ستینییه‌كان شه‌ڕیان كردووه. له‌م شه‌ڕه‌دا ١٣ كادیری ئێمه شه‌هید بوون. یه‌كگرتوویی گه‌لی فه‌له‌ستین، گه‌لی عه‌ره‌ب و گه‌لی كورد ئه‌مڕۆش وه‌ك دوێنێ به‌رده‌وامه.»
چاره‌نووسی گه‌لانی كورد و فه‌له‌ستین له‌یه‌كده‌چێت
په‌كه‌كه ڕایگه‌یاند: چاره‌نووسی گه‌لانی كورد و فه‌له‌ستین له‌یه‌كده‌چێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تێكۆشانێكی گه‌وره‌ش ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌هۆی پشتگیریی ده‌ره‌كی، توركیا و ئیسرائیل مافه‌بنه‌ڕه‌تییه‌كانی گه‌لانی فه‌له‌ستین و كورد پێشێل ده‌كه‌ن و پێداگری له‌سه‌ر مێتینگه‌ری و قڕكردن ده‌كه‌ن.
«توركیا له شه‌ڕی چه‌په‌ڵی دژ به تێكۆشانی ئازادیی گه‌لی كورد-دا، پێشكه‌وتووترین ته‌كنیك له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت. له‌به‌رئه‌وه، ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئاكه‌په ئه‌گه‌ر به‌درۆش بۆ كۆمه‌ڵكوژییه‌كانی دژ به گه‌لی فه‌له‌ستین بگری، یه‌كێكه له‌و وه‌ڵاتانه‌ی كه له شه‌ڕی دژ به گه‌لی كورد-دا، زۆرترین هاوكاری له‌و وه‌ڵاتانه وه‌رده‌گرێت. له ماوه‌یه‌كی نزیكدا فڕۆكه‌ی جۆری F-35 له ئه‌مه‌ریكا ده‌كڕێت. ئه‌مه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌م ڕاستییه‌یه. فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان كه زۆر شانازی پێوه ده‌كه‌ن، به‌و ته‌كنیكه دروستیان كردووه كه له ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا وه‌ریانگرتووه.»
ڕێككه‌وتنی كورد و عه‌ره‌ب
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌دا هاتووه: له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین دۆستی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لانی فه‌له‌ستین و عه‌ره‌ب، گه‌لی كورد و بزووتنه‌وه‌ی ئازادییه به پێشه‌نگایه‌تیی په‌كه‌كه. تێكۆشانی هاوبه‌ش و ڕێككه‌وتنی گه‌لانی كورد و عه‌ره‌ب ڕۆڵێكی مێژوویی ده‌بێت له ئازادكردنی ته‌واوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. په‌كه‌كه هه‌رگیز پشتگیریی گه‌لی فه‌له‌ستین و ئه‌و شه‌هیدانه‌ی كه له ساڵی ١٩٨٢ له شه‌ڕی دژ به ئیسرائیل‌دا دراون، له‌بیرناكات. دۆستایه‌تی و پشتگیری له‌گه‌ڵ گه‌لی فه‌له‌ستین ئێستا و داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێت.
له كۆتایی به‌یاننامه‌كه‌یدا، په‌كه‌كه ڕایگه‌یاندووه: «ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییه‌ی كه له غه‌ززه كراوه، جارێكی دیكه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین و جارێكی دیكه به‌ڵێن ده‌كه‌ین كه له تێكۆشینه‌كانی ئازادیی گه‌لی فه‌له‌ستین و گه‌لی كورد له دژی هه‌موو شێوه هێرشه‌كان، سه‌ركه‌وین.»
s.m