پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە هەزۆی ئێلح

پۆلیسی دەوڵەى تورک هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى هەزۆر لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.

پۆلیسی تورک سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەڵیکوتایە سەر بارەگای هەدەپە لە ناوچەى هەزۆ لە پارێزگای ئێلح لە باکووری کوردستان.

بەپێی زانیارییەکان پشکنینی بارەگاکەى هەدەپە تاوەکو ئێستا لەلایەن پۆلیسەکانەوە بەردەوامە و هەموو کەلوپەلەکانى ناو بارەگاکەیان تێک و پێکداوە. هاوکات رێکخستنەکانى هەدەپە داوا لە لایەنگران و بەرێوەبەرانی هەدەپە کردوە بڕۆن بۆ بارەگاکە.

عومەر کولپو هاوسەرۆکی هەدەپە لە ئێلح رایگەیاند، تاوەکو ئێستا کەس دەستگیر نەکراوە.

ژ.ت