پێشبینییەکانی ئۆجالان لەسەر وێرانکاریی سەرمایەداریی و چارەسەرەکان

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسیدا بەکار بهێنرێت، دەتوانێت خزمەت بە کۆمەڵگا بکات.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیشەسازی وەک چەکێک کە لە دەستی هێزەکانی سەرمایەداریی دەبینێت و دەڵێت: ئەو چەکە دژی کۆمەڵگا و ژینگە بەکار دەهێنرێت، ئەگەر پیشەسازیی لە ڕێی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسیدا بەکار بهێنرێت، دەتوانێت خزمەت بە کۆمەڵگا بکات و گۆرانکاریی گەورە دروست بکات.

پیشەسازی

لە ئەمڕۆدا کە کێشەکانی ژینگە ڕوودەدەن، سەردەمی پیشەسازی و بێسنووربوونیشی خستووەتەبەر پرسیار، هەرچەند پیشەسازی بەرهەمێکی هەرەکۆنی کۆمەڵگایە، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سیستمی سەرمایەداریی، لەدژی کۆمەڵگا و ژینگە وەک چەکێکی مەترسیدار بەکار دەهێنرێت.

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، پیشەسازیی وەکو بەرهەمێکی پیرۆزی عەقڵی مرۆڤ پێناسە دەکات و ئاماژە بەوە دەکات کە ئێمە ناتوانین پیشەسازیی بە تەنها هۆکاری ئەو کارەساتانەی ڕوودەدەن ببینین و دەڵێت: چونکە سیستمی سەرمایەداریی لەسەر بنەمای قازانجی زیاتر، پیشەسازیی بە شێوەی بێسنوور بەکار دێنێت، وایکردووە سروشت و کۆمەڵگا تێکبچن و ئەمە یەکێک لە کێشەکانی سەرەکی ژینگەیە.

ئۆجالان، سەرەڕای ئەوەی ڕەخنە لە پیشەگەرایی دەکات، شێوەی ڕاستی بەکارهێنانی نیشاندەدات و ئاماژە بە چەند خاڵێکی سەرنجڕاکێش دەکات و لەسەر پیشەسازیی دەڵێت: شۆڕشی پیشەسازیی ئەوەندەی شۆڕشی کشوکاڵ گرنگە، لەسەر بنەمای مێژووێکی هەزاران ساڵە، لە کۆتاییەکانی سەدەی ١٨ تا سەدەی ١٩ لە ناوەڕۆکدا زۆر پێشدەکەوێت، خۆی لە قۆناغێک دەگوازێتەوە بۆ قۆناغێکی زۆر لەپێش و تا ڕۆژی ئەمڕۆش ماوەیەک لەژێر و ماوەیەک لەژوور بەردەوامە، پێشبینی ناکرێت کە، لە کوێ، چ کاتێک و چۆن دەوەستێندرێت، ئەم شۆڕشە خاوەن تایبەتییەکی وەهایە کە خاوەن عەقڵێکی شرۆڤەکارە و دەیەوێت بەربەستەکانی بەر ڕێگەی بشکێنێت و بێت، کە خۆی بەرهەمی عەقڵێکی شرۆڤەکارە.

پیشەسازی ئەگەر ڕاست بەکار نەهێنرێت وەک ئەتۆم مەترسیدارە

ئۆجالان، بە ئاماژەدان بەوەی کە لە ئێستادا پیشەسازی ١٠٠٪ کەوتووەتە ژێر کۆنترۆڵی سەرمایەداریی دەڵێت: بێگومان سەرمایەداری خۆی بە تەواوەتی دەستکردی ئامێرە پیشەییەکان نییە، بەڵام بۆ ئەوەی بە خێرایی بیانکاتە ئامێرەکانی سەرمایە، ڕاوەستەیان لەسەر کردووە، ئەوانەی بە پێویست زانیوە کردووەتە موڵکی خۆی، بە خێرایی لەدوای یەک و هەرزان بەرهەمهێنان، دەرفەتێکی گەورەی پێشکەتنە بۆ کۆمەڵگا، وەک عەقڵی پیشەیی لە خزمەتی کۆمەڵگادا بەنرخە، کێشە لە خودی پێشەسازیی نییە، لە شێوازی بەکارهێنانیەتی، پیشەسازیی وەک ئەتۆم وایە، کاتێک لە قازانجی پاوەنخوازەکان بەکاردێت، دەتوانێت ببێتە ئامێڕێکی هەڕەشە ئامێز کە لە کارەسات تا شەڕ دەتوانێت هەڕەشە لە ژیان بکات.

پیشەسازی لەخۆیدا دەرفەتێکە

هەروەک لە سەرەوەش ئۆجالان ئاماژەی پێداوە، پیشەسازیی شتێکی خراپ نییە، لە بەردەوامی ئەو باسەش دەڵێت: لەسەر دۆخی ژینگە، ئەمڕۆ نیگەرانی هاوبەش ئەوەیە کە نەک تەنها کۆمەڵگا، ژیانی گیانلەبەر و زیندەوەران بە گشتی هەڕەشەیان لەسەرە، پیشەسازی خۆی دەرفەتێکە، پپیشەسازییەک کە لەگەڵ هۆکارەکانی هەبوونی کۆمەڵگا یەکیگرتووە، ١٠٠٪ جیهانی مرۆڤ و تەنانەت زیندەوەران دەکاتە ژینگەی سێیەم و ڕۆڵێکی دیارکەری دەبێت، ئەو توانایەیە هەیە، ئەگەر وەها بێت، پێویستە مرۆڤ پیرۆزی بکات، بەڵام ئەگەر بە قورسایی بکەوێتە خزمەتی کار-سەرمایە، دەتوانێت جیهان جگە لە مستێک پاوەنخواز بۆ هەموو مرۆڤایەتی بکاتە دۆزەخ، لە خۆیدا ئێستا ڕێڕەوەکە بەرەو ئەو ئاراستەیە دەڕوات، وەکچۆن پاوەنخوازیی پیشەسازیی لەسەر کۆمەڵگا ئیمپەراتۆریەتێکی دامەزراندووە، تەنها لە بەرامبەر هەژمونی سەردەستی ئەمریکا، دەیان هەژمونی پیشەسازیی هەیە، ئەگەر هەژمونی سەربازیی-سیاسیی بوەستێندرێت، وەستاندنی هەژمونی پیشەسازیی ئاسان نییە، چونکە بووەتە شتێکی جیهانگیر، ئەگەر وڵاتێک بۆ بە ناوەندبوونی بەرتەسک بێت، وڵاتێکی دیکە بۆخۆی دەکاتە ناوەند، کێ دەزانێت ئیمپراتۆریەتی پیشەسازیی ئەمریکا، سبەی چین وەک ناوەندی خۆی هەڵنابژێرێت؟.

پیشەسازی کەوچکی خستووەتە دڵی جوتیارانەوە

ئۆجالان ئاماژە بەوە دەدات کە پێشکەوتنی بێسنووری پیشەسازی گورزێکی گەورەی لە جۆتیاران وەشاندووە و بووەتە هۆی بێکارییەکی زۆر و دەڵێت: پێشەسازی کەوچکی خستووەتە ناودڵی جوتیارانەوە، جوتیاری هێمای بنەڕەتی کۆمەڵگای مرۆیی و ئامێری هەبوونیەتی، کە لە بەرامبەر پیشەسازی هەڵوەشاوەتەوە، ئەم کارە پیرۆزە کە ١٥ هەزار ساڵ مرۆڤی لەسەرپێی هێشتووەتەوە، پشتگوێ خراوە، بۆ ئەوەی بخرێتە ژێر چەپۆکی پیشەسازییەوە، پیشەسازی لەژێر فەرمانی کار-سەرمایە، چوونی بۆناو جوتیاری، بێگومان ڕێگە بۆ بەرهەمهێنانی خێرا ناکاتەوە، بە یاریکردن بە جینەکان (بۆماوەییەکان)، خاک دەخەنە دۆخێ دایکێک کە ڕێگەی منداڵی شووشەیی دووگیان دەبێت یان لە ڕێگەی پاوەنخوازیی پیشەسازیی بەرهەمەکەی دەخوا، وەکچۆن بە گەرایەکی بیانی دووگیانی تەندروست و دایکایەتی نابێت، بە تۆێک کە بە جینەکانی یاری کراوە، خاک بەرهەمی لێوەرناگیرێت و دایکایەتی باشی زەوی پێکنایەت، پاوەنخوازیی پیشەسازیی خۆی بۆ ئەم شێتانەیی ئامادە دەکات، لەوانەیە مێژووی مرۆڤایەتی دژی شۆڕشی کشتوکاڵ ببینێت هەروەک دەستیپێکردووە و دەبینێت، زەوی، خاک و جوتیاری بە تەنها تێکەڵاوی ئامێرەکان کە بەرهەم دەهێنێت نیین، بەشێکن لە هەبوونی کۆمەڵگا کە یارییان پێناکرێت، کۆمەڵگای مرۆیی بە قورسی لەسەر خاک و جوتیاری دروست بووە، پچڕاندنی کۆمەڵگا لەو شوێن و بەرهەمانە، وادەکات کە هەبوونی ڕووبەڕووی گورزێکی گەورە ببێتەوە، دروشمی ئەم بزوتنەوە لەهەر حاڵەتێکدا وەها دیار دەکرێت؛ "بۆ هەبوون (مان) یان خاک و جوتیار یان نەمان".

پیشەسازی داهاتوویەک بۆ مرۆڤایەتی ناهێلێت

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئاماژە بەوەدەکات کە لە ئەنجامی زیادەڕۆیی پیشەسازیدا، هەژاری و بێکاری گەیشتووەتە ئاستی قەیران و دەڵێت: وەکچۆن فرعەونەکان تەنها بۆ داهاتووی خۆیان فەرمانیان بە دروستکردنی ئەهرامەکانیان بە شێوەی گۆڕ کرد، شێوازی ڕۆبۆتکردنی پیشەسازییش ناتوانێت داهاتوویەکی زۆر دروست بکات کە مرۆڤ بتوانێت تێدا بژیت، ئەمە سووکایەتی بە مرۆڤیشە، ئەگەر هەبوونێکی بەشکۆ وەک سروشت هەبێت، ڕۆبۆت بوون و کۆپیکردن واتا و گرنگیی چییە؟ شێتانەیی سەرمایە بۆ کار لێرە جارێکی دیکە ڕووبەڕوومان دەبێتەوە، ئێمە بڵێین ڕۆبۆتەکان هەرزان بەرهەم دەهێنن، باشە، کاتێک ئەوانەمان بەکارهێنا و نەمان، ئینجا کێی دروستیان دەکاتەوە؟ لەم لایەنەوە پیشەسازی پێوەری بنەڕەتی بێکار هێشتنەوەی مرۆڤە، سەرمایەداریی چەکی هەرەگەورە دژی بەرهەمهێنانی کۆمەڵایەتییە، لە ئەنجامدا ماڵە داڕزاوەکان و بە ملیۆنان مرۆڤی هەژار، برسی و بێکار، دەبنە قوربانیی ئەم قەیرانانە.

ئەو زیانەی پیشەسازی دەگەینێت، لە ئەنجامی شەڕەکانیش زیاترن

سروشتی کۆمەڵگا بە تەنها دەتوانێت بە پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ ژینگە، بەرهەمی شوێن و ملیۆنان ساڵی خۆی بەردەوام بکات، هیچ ڕێککەوتنێکی پیشەسازی ناتوانێت شوێنی ژینگەی گەردوون بگرێتەوە، لە ئێستاوە لە زەوی، ئاسمان، دەریا و بۆشایی، ترافیک (هاتوچۆ) گەیشتووەتە ئاستی کارەسات، پیشەسازی بە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان بەڕێوەدەبرێت، ئاو و هەوا و ژینگە ژەهراوی دەکات، هەموو کارەساتە سروشتییەکان، ئەنجامی پێشکەوتنەکانی ئەم دووسەد ساڵەیە، ئایا ئەم پێشکەوتنانە شایەنی ئەم هەموو زیان و زەرەرە هەیە؟ زیانی هەموو شەڕەکان ناگاتە زیانەکانی پیشەسازیی، هەروەها ئەو گیانلەبەر و زیندەوەرانەی لەناوچوون لە هیچ ڕووداوێکی دیکە لەناو نەچوون جا چ بەدەستی مرۆڤ و چ بەدەستی سروشت.

ئەم دێوەزمەیە دەبێت لە دەستی پاوەنخوازەکان دەربهێندرێت

ئۆجالان ئاماژە بەوەدەکات کە پێویستە پیشەسازیی لەژێر دەستی پاوەنخوازیی سەرمایەداریی دەربهێندرێت و دەڵێت: دوای ئەوەیکە ئەم دێوەزمەیە گەورەتر بوو و لە کۆنترۆڵ دەرچوو، پرسینەوە لێی و گرتنەبەری ڕێوشوێن لە بەرامبەریدا درەنگ و بێ واتا دەبێت، ڕێک کاتییەتی کە مرۆڤ نەهێڵێت کۆمەڵگا لە کۆمەڵگابوونی دەرکەوێت و ببێتەوە کۆمەڵگەیەکی مەجازیی، پێویستە مرۆڤ ئەم دێوەزمەیە لە دەستی پاوەنخوازەکان دەربێنێت، لە پێشدا ڕەنجی پێبکات و دواییش بە گوێرەی سروشتی کۆمەڵگا بیکاتە دۆست.

یان قیامەت (مەحشەر) یان مۆدڕنیتەی دیموکراتی

عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد مۆدڕنیتەی دیموکارتی وەک جێگرەوەیەک دەستنیشان دەکات و سەرنج دەخاتە سەر ئەم خاڵانە: ڕێک لەم خاڵ و چوارچێوەیەدا هەبوونی کۆمەڵگا لە پێگەی مۆدێرنێتەی دیموکراتییەوە بە هەموو پێداویستی و ئاشکاربوونیەوە دەردەکەوێت، کۆمەڵگا یان بە خێرایی بەرەو قیامەت دەڕوات، یان بە مۆدڕنیتەی دیموکراتی خۆی ڕادەگرێت، گەورەی دەکات و بە هەنگاوی سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی، بەم خێراییە دەڵێت بوەستە، لەم نێوەندادا لەگەڵ زەوی بە خشکەیی چوون، تادێت، باجەکانی قورستر و گەورەتر دەبن.

پیشەسازی پێویستە لە ڕێگەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی بەکاربهێنرێت

پیشەسازییش وەک پەیوەندیی عەقڵی شرۆڤەکار، کاتێک لە ڕێگەی کۆمەڵگای ئەخلاقی و سیاسی بە شێوەیەکی ڕاست بەکار بهێنرێت، دەتوانێت مرۆڤ بباتەوە ژیانێک وەکو بەهەشت، کاتێک پیشەسازیی لەگەڵ ژینگە و جوتیاری دەست دەدەنە دەستی یەک، تەنها کێشەکانی بنەڕەتی ئابووری چارەسەر ناکەن، دەتوانێت هەموو لایەنە نەرێنییەکانی کێشەکانیش ئەرێنی بکاتەوە، تەنها ئەگەر ڕووداوەکانی هاتووچۆ کە سنووری تێپەڕاندووە بوەستێندرێت، لە نەوت تا هاتووچۆ، لە پیسبوونی ژینگە تا بایۆلۆژی مرۆڤ، لە زۆر بابەتی دیکەدا ئەنجامێک لە ئاستی شۆڕش دەخاتە ڕوو، ئەگەر پیشەسازیی دەریاوانی بەم خێراییە بڕوات، خێرێک لە هاتووچۆی دەریایی و ڕەشاییدا نامینێت، ئەگەر ئەم بابەتە لەبەر چاو بگرین، بە سنووردارکردنی ژمارەی ئۆتۆمبێلەکان تێدەگەین کە ئەمەی تا ئێرە هاتووە چەندە گرنگە، بێگومان لە سەرویانەوە بە سنووردارکردنی پیشەسازیی ئەتۆمی، لە زۆرێک کەسایەتی پیشەیی بە سنورردارکردنی پیشەسازی، ڕێگە لە زۆرێک لە گۆڕانکارییە گرنگەکان دەکاتەوە، مۆدڕنیتەی دیموکراتی لەم ئەزمونەدا، بە بانگەشە و کردەوەی خۆی وەڵامێکی تێرکەر و بەسوودە.

ف.ق