پێشەنگی فیدایی جەنگی حەفتانین؛ بێریڤان

لە خاکی حەفتانین دا گەریلاکانی ئازادی بە پێشەنگایەتیی هێزەکانى یەژاستا لە بەرخوداندا داستان و حەماسە دەخوڵقێنن. گەرمایی خاک بۆنی ئازادیی بەرخودێرانی بێ هاوتا دەگەیەنێتە لوتکە. لە ئاسمانی کوردستاندا زەردەخەنەی بێریڤان دەبێتە ژین و ژیان.

لە خاکی حەفتانین دا گەریلاکانی ئازادی بە پێشەنگایەتیی هێزەکانى یەژاستا لە بەرخوداندا داستان و حەماسە دەخوڵقێنن. گەرمایی خاک بۆنی ئازادیی بەرخودێرانی بێ هاوتا دەگەیەنێتە لوتکە. لە ئاسمانی کوردستاندا زەردەخەنەی بێریڤان دەبێتە ژین و ژیان.

چاوە گەش و بریسکاوییەکانی بێریڤان هەموو رەنگەکانی ژیان و جوانیی بێ هاوتای خوڵقاندبوو. گەریلا بێریڤان لە هەموو ساتێکى ژیانی تێکۆشەرانەیدا بە رۆحێکی فیداییانە بەشدار دەبوو و کارەکانی رادەپەڕاند. وەک ژن، بۆ ئەوەى پێشەنگایەتیی بەرخودانی جەنگی حەفتانین بکات بە هەوڵێکی بێ کۆتایی بەشدار بوو. وەک نیشانەشکێنێکى بەهێز لە سەرەتای هەڵمەتی جەنگی حەفتانینەوە تاوەکو گەیشت بە نەمری، وەک نیشانە شکێن و قەناس بە دەست بەشداریی لە چالاکییەکاندا دەکرد. بێریڤان وەک ژنێکی پێشەنگ لە هەموو گۆڕەپانەکانی ژیاندا هەبوونی خۆی سەلماند. بۆنی ئازادیی هەڵدەمژی لەبەر ئەوەش هەموو کات بە رووخۆشی و زەردەخەنەوە بەشداری ژیان دەبوو.

'ئێمە هەرگیز رێگا بە دوژمن نادەین لەسەر خاکەماندا بژی'

خۆشەویستی بووە مانای ژیانی. بە عەشقی ژیان وەک فیداییەکانی حەفتانین بێریڤانیش دەبووە ئەویندار و خۆی دەگەیاندە هەموو شوێنێکى ژیان. کاتێک و پێش ئەوەى بڕۆیشتایە بۆ چالاکی، هەستەکانى خۆی بە حەماستەوە باس دەکرد و دەویت "حەفتانین هەم لە رووی جوگرافی و هەم بە گشتی خاوەنی گرنگییە. بە تایبەتی بۆ گەریلا گۆڕەپانێکى ستراتیژییە. لەبەر ئەوە دوژمن رووی لە حەفتانین کرد. بێگومان ئێمە بێ وەڵام نامێنینەوە. بۆ هەڤاڵانی شەهید و سەرۆکایەتی دەبینە وەڵام. رەنگە دوژمن چەند شوێنێکی گرتبێت، بەڵام ئێمە بە چالاکییەکانی خۆمان ناهێڵین، کە دوژمن لە خاکەماندا بژی".

'ئێمە تۆڵەی هاوڕێیانی شەهید دەکەینەوە'

ژن لە هەموو کاتێکی مێژووییدا لە دژی عەقڵییەتی زاڵمی دەسەڵاتدار و فاشیست بەرەنگاریی کردووە و مۆری خۆی لە زۆرێک لە قۆناغەکانی مێژوو داوە. بێگومان حەفتانینیش دەبێتە یەکێک لەو شوێن و کاتانە کە عەقڵییەتی قڕکەر گورزی مردنی تیادا دەخوات. یەک لە فیداییەکانى جەنگی حەفتانین ئەو راستییە دەخاتە بەرچاوان و بە ئیدعا و خەونی سەرکەوتنەوە دەڵێت "هەر هاوڕێیەک بەپێی کات و شوێنی خۆی لە بەشەکەى و ئەرکەکەی خۆیدا پسپۆڕە. مرۆڤ لەوەش ورە و هێز دەگرێت. وەک نیشانەشکێن لەو چالاکییەدا بەشداری دەکەم. لە مەودایەکى نزیکەوە ئێمە رۆڵی خۆمان دەگێڕین. دەبێت ئێمە ئەرکی خۆمان سەرکەوتوانە ئەنجام بدەین. ئێمە تۆڵەى هاوڕێی شەهیدەکانمان دەکەینەوە. بە هەموو هێزمانەوە تاوەکو دوا هەناسە لەو بڕوایەداین، کە ئێمە دوژمن لەسەر خاکەکەمان دەردەکەین، لەبەر ئەوەش لە هەر هەنگاوێکدا خوێنی هاوڕێیەکمان هەیە، سەرکەوتن بۆ هاوڕێیان دەخوازم".

'ئومێدی ژیانی ئازادی لە ناو دەریای ئەویندا دەژیاندەوە'

جەنگاوەرانی پەکەکە لە ناو قورسترین و دوژوارترین تێکۆشاندان و لەو بارەیەوە وتی "ئێمە هەرگیز لە بەراوی ژیاندا ناژین، بۆیە ئومێد و بڕوای ژیانی ئازاد لە ناو دەریای ئەوینی ژیاندایە. ئێمەش وەک ئەویندارانی ژیان لە قوڵایی هیواکاندا بە دوای ژیانی ئازاددا دەگەڕێین"، بۆیە ئەو وەک جەنگاوەرێکی رێبەر ئاپۆ وەک رۆڵەکانی ئەم وڵاتە بەرەنگاری دەکەن. لە بێریڤان گەریلای فیدایی یەژاستارەوە پەلکەى درێژ بەرەوە خاکی پیرۆز شۆڕدەکرێتەوە. لەو شوێنەدا کە عەگیدەکانی ئەم خاکە بۆ جەنگ و بەرەنگاری راپەڕیون، ئەویش بووە قارەمانێکى ئەو جەنگە.

ژ.ت