پەدەکە ڕەوایەتی بە داگیرکەری دەدات

ئەگەر پەدەکە ڕەوایەتی بە هێرشەکان نەدات، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بڕیاری داگیرکەری بدات، بڕیاریش بدات ناتوانێت جێبەجێ بکات. ئەگەر ئەنجامیشی بدات، لەبەرئەوەی جیهان بە ڕەوای نابینێت، داگیرکەری تێکدەشکێت.

١٢ی ئەیلول کەجەکە هەنگاوێکی مێژوویی ڕاگەیاند. ئامانجی سەرەکی هەنگاوەکە ئەویە کە کۆتایی بە گۆشەگیری، فاشیزم، داگیرکەری بهێنرێت و ئازادی مسۆگەر ببێت. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بۆئەوەی خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە، بەتەنها سەرقاڵی داگیرکەریە. بەم شێوەیە بۆ قڕکردنی کورد و ڕاگرتنی دەسەڵاتی خۆی، داگیرکاری وەک ڕێبازێک بەکاردەهێنێت. دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوا و باشوور هەندێک هەرێمی داگیر کردووە. بۆ داگیرکردنی هەموو ڕۆژئاوا و باشوور ئەو هەرێمانە وەک بارەگا بەکاردەهێنێت. ئەگەر لەدژی داگیرکەری تێکۆشانێک بەڕێوە نەبرێت، لە سەرتاسەری کوردستان هەژموونی تورک بڵاو دەبێتەوە. هیچ کوردێک ناتوانێت چاوپۆشی لەم ئامانجەی دەوڵەتی تورک بکات. ئەگەر کورد چاوپۆشی لە ئامانجی داگیرکردن بکات، وەک ئەوە وایە کە ملی دابێتە بەر چەقۆ، هیچ جیاوازیەکی نییە.

دەوڵەتی تورک بە داگیرکردنی ڕۆژئاوا و باشوور، دوژمنایەتی خۆی بەرانبەر گەلی کورد بە ڕوون و ئاشکرا ڕاگەیاند. ئەمڕۆ گرنگترین بەشەکانی باشوور و ڕۆژئاوا داگیرکراون. باشوور بە تەواوی لە ژیر کۆنتڕۆڵی دەوڵەتی تورکدایە. لە هەر دەرفەتێکدا بەڕێوەبەرانی باشووری کوردستان هەڕەشە لە هێزە سیاسیەکان و گەل دەکات. ماوەیەک لەمەوبەر ڕاگەیەنرا کە هەوڵێر و سلێمانی لەژێر کۆنتڕۆڵی پەکەکەدان. لە ڕاستیدا پەدەکە ڕەوایەتی بە هێرشەکانی دژی باشووری کوردستان دەدات و ڕێگا بۆ هەڕەشەکان دەکاتەوە. پەدەکە لە جیاتی ئەوەی هەوڵە قڕکەر و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک ببینێت، پەکەکە وەک بیانووی هێرشەکان لەقەڵەم دەدات و ڕەوایەتی بە داگیرکەری دەدات.

لە تورکیاش جەهەپە، ئیی پارتی و پارتەکانی تری سیستم بە شێوەیەکی ئەرێنی سەیری سیاسەتی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە دەکەن. هێزە سیاسیا کوردیەکان و گەلی کورد جەهەپە رەخنە دەکەن. ئیی پارتی لە ڕووی عەقڵیەتەوە هیچ جیاوازیەکی لەگەڵ دەسەلات نییە. بێگۆمان کورد و هێزە دیموکراتەکان ئەو لایەنانەی کە هەوڵی داگیرکەری دەدەن رەخنە دەکەن. بەڵام لە بابەتی داگیرکاریدا پەدەکەش بە ئەندازەی جەهەپە و ئیی پارتی ڕۆڵی هەیە. لەبەرئەوەی پەدەکە لە هەموو لایەنەک زیاتر ڕەوایەتی بە هێرشەکان دەدات. گەورەترین هاوکارە بۆ داگیرکاری، هێرش و سیاسەتی داگیرکاری. ئەو گەورەترین هاوکاری داگیرکەریە. لەبەرئەوەی هەموو شتە ناڕەواکان، وەک شتێکی بە واتا بەناو دەکات. هەموو نارەوایەتیەکان بێهێزە.

بۆ داگیرکردنی ڕۆژئاوا و باشوور هیچ ڕەوایەتیەک قسە و هەڵوێستی دەوڵەتی تورک نییە. جیهان هەمووی دەزانێت کە دەوڵەتی تورک دوژمنی کوردە، بۆیەش هەوڵی داگیرکاری دەدات. تا لەناو تورکیادا کێشەی کورد چارەسەر نەبێت، هەموو کاتێک دوژمنایەتیکردن بەرانبەر کورد دەکرێت، هەموو کاتێک هێرش و داگیرکەری دەبێت. هۆکاری هێرش و داگیرکاریەکان دوژمنایەتیکردنی کوردە. بەڵام پەدەکە ڕاستیەکە پێچەوانە دەکاتەوە و ڕەوایەتی بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک دەدات. بۆیەش سەرەکیترین هاوکار، کار و بەرگریکاری داگیرکەری پەدەکەیە. کاتێک دەوترێت 'با کۆتایی بە داگیرکەری بهێنرێت' پێویستە ڕۆڵی پەدەکە لە داگیرکەریدا ببینرێێت. ئەگەر جەهەپە هەستێت و بڵێت پەدەکە کە پارتێکی کوردیە لەبەرانبەر داگیرکەری هەڵویستی نییە و ڕەوایەتی پێدەدات، ئایا وڵامەکەی دەبێت چی بێت؟

دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە پشت بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پەدەکە و گروپەکانی وابەستەی خۆی دەبەستێت و دەڵێت، ئێمە لەدژی کورد نین. بەم شێوەیەیە ئەو هێرشانەی کە بەهۆی دوژمنایەتی کورد ئەنجامی دەدەن، بە پەیوەندیەکان لەگەڵ پەدەکە دەشارێتەوە. لەم ڕووەوە، ئەوانەی لەبەرانبەر داگیرکەری هەڵوێستیان هەیە، پێویستە ڕۆڵی پەدەکە لە داگیرکەریدا ببینن. ئەو کاتە دەتوانن لەدژی داگیرکەری تێکۆشانێکی ڕاست بەڕێوەببەن. یان بڵێن، ئاکەپە و مەهەپە داگیرکەرن، جەهەپەش بەڵێ بۆ داگیرکەری دەکات و بۆیەش لە ڕزگاربوون لە دۆخەکە هیچ واتایەکی ئەم قسانە نییە.

ئەگەر پەدەکە ڕەوایەتی بە هێرشەکان نەدات، دەوڵەتی تورک ناتوانێت بڕیاری داگیرکەری بدات، بڕیاریش بدات ناتوانێت هەنگاو بنێت. ئەگەر هەنگاویش بنێت، لەبەرئەوەی جیهان بە ناڕەوای دەبینێت، داگیرکەری لەبەرانبەر بەرخۆدان تێکدەشکێت. بەڵام کاتێک پەدەکە هەستێت و بڵێت، سەرچاوەی هێرش و داگیرکەریەکان لە باشووری و ڕۆژئاوا دوژمنایەتی کوردە، ئیدی داگیرکردنەکە کێشەی ڕەوایەتی دەبێت، ناتوانێت سەربکەوێت و تێکدەشکێت. بەڵام پەکەکە پێداگیری لەسەر بە ڕەوا نیشاندانی داگیرکەری تورک دەکات. کێشەی سەرەکی سیاست و بڕیارە سیاسیەکان ڕەوابوونە. سەرەتا بەدوای ڕەوابوون دەگەڕێن، یان هەوڵی دروستکردنی دەدەن. پەدەکە و گروپە سیاسیەکانی لایەنگری، بناغەی ڕەوابوونی داگیرکەری ڕۆژئاوا و باشووری ئامادە دەکەن.

هەموو کوردێک پێویستە راستیە بزانن. بۆچی هەندێک هێزی سیاسی کوورد و بەشێک لە ڕۆشنبیران ڕاستیە نابینن. بە ناوی کوردبوون نایانەوێت ئەم ڕاستیەی پەدەکە ببینن. پەدەکەش دۆخەکە دەبینێت، لەگەڵ تورکیا هاوکاریەکەی بەردەوامە. ڕەوایەتی بە داگیرکەری ڕۆژئاوا و باشووری دەدات و پشتگیری لێدەکات. زیاتریش بەرەو پێشەوە دەظێت، لەگەڵ دوژمنانی کورد دەبێت هاوبەشی پیلانی لەناوبردنی پەکەکە یان هێزێکی تری سیاسی کورد. کەی هێزە سیاسیەکانی کورد، بە شێوەیەکی ئاشکرا و بە دەنگێکی بەرز باس لەم ڕاستیەی پەدەکە بکەن، ئەو کاتە پەدەکە ناتوانێت ئەم جۆرە هەنگاوانە بنێت و دەستی لێهەڵدەگیرێت. نەک تەنها پەدەکە، هیچ هێزێکی تری کوردی لەم ئاستەدا ناتوانێت لەگەڵ دوژمانی گەلی کورد هاوکاری بکات.

پەیوەندیەکانی پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی تورک ئاسایین. دەتوانێت پەیوەندی سیاسی و ئابووری هەبێت، بەڵام کەس ناتوانێت پەیوەندیەکە بۆ لەناوبردنی پەکەکە و بزووتنەوەی ئازادی وەک شتێکی ئاسایی لەقەڵەم بدات. باکووری کوردستان و هێزە سیاسیەکانی کورد پێویستە چاوپۆشی لە خرابەکاریەکانی پەدەکە نەکەن. یەکێتی سیاسی کورد و ئازادی کورد بە تەنها بە ڕاستکردنەوەی کەموکورتیەکانی جددی ناو پارتە کوردیەکان بەدی دێن.

‌بە هیوای ئەوەی لەدژی داگیرکەری هەڵوێستێکی نەتەوەیی و تێکۆشانێکی بەهێز بەڕێوەببرێت و پەدەکە دەست لە هەڵوێستی ئەرێکردنی داگیرکەری هەڵبگرێت.

سەرچاو: یەنی ئۆزگور پۆلیتیکا

ف.ق