پەرلەمانتارێکی عێراق: مەسرور بارزانی ئەو فێڵکردنە ڕاگرە

سەرکەوت شەمسەدین پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند، بەرەی بارزانی بانگەشەیەکی بێ بنەمای پر لە چەواشەکردنی دەستپێکردوە کە گوایە ٤٠٠ ملیارەکەی بەغداد دەدرێتەوە بە قەرز.

سەرکەوت شەمسەدین لەبارەی ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکرێت ئەو ٤٠٠ ملیار دینارەی عێراق بۆ موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ناردوەو دابەش ناکرێت و لەبری قەرزەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێتەوە و بە زمانێکی توند ڕەخنەی لە مەسرو بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و وتی،"مەسرور بارزانی ئەو فێڵکردنە ڕاگرە"

ئەو پەرلەمانتارە لە چوارچێوەی نوسراوێک کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) ناردووە  وەک ئاماژەیەک بۆ ناڕاستی لێدوانەکەی سەرۆکی حکومەت لەبارەی ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی هەرێم دەڵیت قەرزارە دەڵیت، حکومەتی هەرێم بێ  رەزامەندی  پەرلەمانی کوردستان بۆی نیە فلسێک قەرز بکات.

هاوکات ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوش کردووە "حکومەتی هەرێم تا  ئێستاش یەک  بەڵگەشی بۆ وەرگرتنی قەرز لە کۆمپانیای ناوخۆی  و بیانیەکان نەخستۆتەڕوو و وتی،" لە کام کۆمپانیا و کام حسابی بانکی، چۆن خراوەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی، پاشان ئێوە چۆن زانیتان ڕێک ٤٠٠ ملیار قەرز بکەن، ئەوە چ ساختەچێتیەکە دەستان داوەتێ؟".

لە درێژەی قسەکانی ڕەخنەی توند لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و بە تاڵانکەری نەوتی بەناو دەکات و دەڵێت،" پارەی نەوتان تاڵان کرد تێر نەبوون، ئێستا چاوتان بڕێوەتە، پارەی مووچە کە لە عێراقی دراوسێ دەینێرێت."

لە کۆتای قسەکانی ئاماژەی بەودەکات، ئەگەر حکومەتەکەی مەسرور بارزانی ئەم گاڵتە جارییە ڕانەگرێت ناچارین لەگەڵ پەرلەمانتارانی عێراق لە باشوور و ناوەڕاست کاربکەین بۆ ڕاگرتنی ئەو پارەیەی کە لە بەغداوە دەنێردرێت، تا میکانیزمێکی تر دەدۆزرێتەوە بۆ گەیاندنی  مووچە بە فەرمانبەران و لەم دەستە پیسەی بارزانی کوڕ دەردەهێنرێت.

ف.ق