پەکەکە بانگەوازێکى بۆ هەڵمەتى بەرخودان بڵاوکردەوە

کۆمتیەى بەرێوەبەریى پەکەکە بانگى لە هەموو ئانتى فاشیستەکان و دیموکراتەکان کرد لە دژی سیستمى گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی بوەستنەوە و چالاکی ئەنجام بدەن، چونکە ئاشتى و دیموکراسی لەو رێگەیەوە بەدی دێن.

کۆمیتەى بەڕێوەبەریی پارتى کرێکارانى کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند، گەلی کورد لە ٢٠هەمین ساڵیادی پیلانگێڕێى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەنداندا سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەى ئیمراڵی قبوڵ ناکات. راشیگەیاند "ئیدی نایەوێت لەگەڵیدا بژی. داواى تێکشاندنی گۆشەگیری و هەڵوەشاندنەوەى فاشیزم و کوردستان ئازاد بکە و رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوەیەکى ئازاد بژی و کار بکە، بەدی دێت".

کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکە بە بۆنەى ٢٠هەمین ساڵیادى پیلانگێڕیى نێونەتەوەیى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە کەسایەتیى ئۆجالان دا لە دژی گەلی کورد و گەلانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست پیلانگێڕییەکە ئەنجامدرا.

لە راگەیاندراوەکەى کۆمیتەى بەڕێوەبەریى پەکەکەدا هاتووە:

بەرخودانێکى بێ هاوتا

"پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان و بەرخودانى ئازادی لە دژی پیلانگێڕییەکە دەچێتە ٢١ ساڵەوە. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە دژی سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی بەرخودانێکى گەورە ئەنجام دەدات. ئێمە سەرەتا و پێش هەموو شتێک ئەو بەرخودانە بۆ ئازادی پیرۆز دەکەین و بە رێز و حورمەتەوە سڵاو لە ئەندازیارەکەى، رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین. ئێمە بەرخودانى قارەمانانەى گەلەکەمان لە دژی پیلانگێڕی پیرۆز دەکەین و لە کەسایەتیى خالید ئۆراڵ و ئاینور ئارتان دا بە رێز و حورمەتەوە یادی شەهیدانی قارەمانى  بەرخودانى فیدایى 'ئێوە ناتوانن رۆژمان تاریک بکەن' دەکەینەوە. جارێکیتر بەڵێنەکەمان بۆ هێنانەدیى ئامانجەکانیان دووبارە دەکەینەوە.

بە هەڵمەتى بەرخودان پێشوازیى لێدەکرێت

بزووتنەوەى ئازادیى کوردستان و گەل، ئێمە ٢١هەمین ساڵی پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان بە هەڵمەتى بەرخودانى 'گۆشەگیرى تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەن' پێشواز دەکەین. بە پێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک (کەجەدە) و پەرلەمانتاری جۆلەمێرگی هەدەپە هەڵمەتێکى ئازادیى مێژوویى دەستیپێکردووە و هەڵمەتەکە بە هەموو شوێنکى کوردستان، رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهاندا بڵاوبووەتەوە. فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ئێستاوە تەنگاو بوون. وەک دەبینرێت هەڵمەتى بەرخودانەکە بەردەوامیى هەیە و بەردەوامیشی پێدەدرێت و هەڵمەتى بەرخودانەکە سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی تێکدەشکێنێت و پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان لە ٢١هەمین ساڵیدا هەڵدەداتە ناو تەنەکەى خۆڵەوە. لەسەر ئەو بنەمایە سڵاو لە لەیلا گیوڤەن و ناسر یاگز و هەموو چالاکوانە مانگرتووەکان دەکەین و بڕوامان بەوە هەیە، کە لە چەند هەفتە و مانگەکانى بەردەمماندا سەرکەوتنى گەورەی ئازادیى مێژوویى بەدەست بهێنین.  

بانگەواز بۆ پاککردنەوەى پەڵەی رەش

وەک دەزانرێت پیلانگێڕیى نێونەتەوەیی هەوڵی دەدا لە کەسایەتیى رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان دا بوونی کوردان و ئازادییەکەی پاکتاو بکات، پیلانگێڕییەکە لەلایەن بەڕێوبەریى ئەو کاتى ئەمریکا لە ٩ی تشرینى یەکەمی ١٩٩٨ / ١٧ی رەزبەر بە چوونە دەرەوەى رێبەر ئاپۆ لە سوریا دەستیپێکرد و بە دیلگرتن لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ / ٢٦ی رێبەندان لە کینیا چووە قۆناغێکى ترەوە. بۆ ئەنجامدانى پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان بەڕێوەبەرانى ئەو کاتی ئیسرائیل، بەریتانیا، رووسیا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، میسر و یونان هاوکاریى بەڕێوەبەریى ئەمریکایان کرد. بەو شێوەیە رێبەری ئازادیى سەردەمەکەمان دیلکرا، کە لە کەسایەتیى کورد دا بۆ هەموو گەلان و مرۆڤایەتى تێدەکۆشا. ئەو هێرشە سەرەتا بۆ سەر گەلی کورد و هەموو گەلان و ژنان سوکایەتییەکى گەورە بوو. ئێمە بانگ لەو هێزانە دەکەین، کە پێویستە کۆتایى بە سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی بهێنن و  ئەو پەڵە رەش و سوکایەتییە پاک بکەنەوە.  

هەموو شتێک رووی لە سیستمى ئەشکەنجەى ئیمراڵییە

ئێمە ئەمڕۆ ئەوە باشتر دەبینین، کە پیلانگێڕییەکە بەهۆی دۆزی سەدەی کوردانەوە ئەنجامدراوە و وەک سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی بەشێوەى زەق و کۆنکرێتى خۆی خستووەتەڕوو. ئێمە باش دەزانین دۆزی کوردانیش لەسەر بنەمای قبوڵ نەکردنى بوونی کوردان، عەقڵییەت و سیاسەتێکى پاکتاوکارانەیە. فاشیزم، شەڕی تایبەت، پلانى هێرشەکان بۆ خاپوورکردن، کوشتار و زیندانیکردن، هێرشە دڕندانەکانى سەر عەفرین تاوەکو برادۆست بەو هۆیەوە روو دەدەن. ئەوانە هەموویان لەسەر بنەماى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی، لەمڕۆدا بوونەتە بەڕێوەبەرییەکى دیکتاتۆریى فاشیست. لەبەر ئەوەش هەموو شتێک رووی لە سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵییە.

بانگ بۆ هێزە دژە فاشیستەکان

لەبەر ئەوەش دژایەتیى سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی بەمانای دژایەتیکردنى پاکتاو و سڕینەوەى کوردە. دژایەتیکردنى پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان بە مانای دژایەتیکردنى دیکتاتۆریى فاشیستە. لەبەر ئەوەش ئەو کەسانەى بە خۆیان دەڵێن، ئێمە دژە فاشیست و دیموکراتین، پێویستە لە بەرامبەر سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی بوەستنەوە و پێویستە بۆ خوڵقانی دۆخی ئازاد بۆ رێبەر ئاپۆ تێبکۆشن. رێگای ئاشتی و دیموکراسی لە کوردستان، تورکیا و رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بەوەدا تێدەپەڕێت. بۆ ئەوەش ئێمە بانگ لە هەموو هێزە دژە فاشیست و دیموکراتیکەکان لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و جیهان دا دەکەین کە بەشداری لە هەڵمەتەکەماندا بە ناوی 'ئێمە گۆشەگیریى تێکدەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بکەن.

لە تورکیا هیچ دیموکراسییەکی تیادا نەماوە

ئێمە زۆر باش دەزانین، کە پیلانگێڕیى دڕندانەى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان بەو ئەندازەیەى کە هەوڵ دەدات هەبوون و ئازادیى کوردان بسڕێتەوە بەو ئەندازەیەش دیموکراسیى لە تورکیا کردووەتە ئامانج. ئەوەى کە دەبینرێت، ئەوەیە لە تورکیا مسقاڵەزەڕەیەک دیموکراسیش نەماوە. پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی لە تورکیا بە مانای گوشاری فاشیزم، تیرۆر، داگیرکەری، برسیکردن و هەژارکردنە. لەبەر ئەوەش دەبێت زۆرترین گەنج، گەل و ژنان لە تورکیا لە دژی گۆشەگیرى بوەستنەوە. لەبەر ئەوەش سەرەتا بانگ لە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕیى یەکگرتووی گەلان (تەشەیەگە - TŞYG) و هەموو هێزە دیموکراتیکەکان، ژنان و گەنجانى تورکیا دەکەین بەشدارى لە هەڵمەتى 'گۆشەگیرى تێکدەشکێنین و فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بکەن و بەشداری لە تێکۆشانی تورکیاى دیموکراتیکدا بکەن.

ئیدی ژیان لەگەڵ ئەو سیستمەدا نابێت

گەلەکەمان ٢٠ ساڵە ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان بە 'رۆژێکى رەش' راگەیاندووە و ئەو رۆژەش بە ئەنجامدانى چالاکى لە دژی پیلانگێڕی دەوەستێتەوە. رێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیش ئەو رۆژە بە 'رۆژی سڕینەوەى کورد' پێناسەکردووە و بانگی تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی دەکات. لەسەر ئەو بنەمایە ئێمە دەبینین، کە ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان دەکاتە رۆژێکى چالاکی و بەرخودانی ئازادی و دیموکراسی. دیسانەوە ئێمە بزووتنەوە و گەل لە هەموو شوێنێکدا بە چالاکییەکانى مانگرتن، رێپێوانەکان، کۆبوونەوە جەماوەرییەکان، ناڕەزایەتییەکان و چالاکییەکانى گەریلا پێشوازی لەو هەڵمەتى بەرخودانە دەکەین. گەلی کورد پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان و سیستمى ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی قبوڵ ناکات. گەلی کورد دەیەوێت گۆشەگیری تێکبشکێنرێت و فاشیزم هەڵبوەشێنرێت و کوردستان ئازاد ببێت و رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەلومەرجی ئازاد دا بژی.

گەلی کورد پێداگیر و بە بڕیارە

پێویستە هەموو کەس ئەوە ببینێت، کە لەو بوارەدا بڕیار و پێداگریى گەلی کورد و دۆستەکانى روون و ئاشکرایە. بڕیاری ژنان و گەنجانى کورد، لە ناو ریزەکانى حیزب و گەریلاکانماندا روونە. ئیدی هیچ کەس ناتوانێت ئەو هێزانە رابوەستێنێت. ئەو هێزە ئیتر فیداییەکانى ئازادین و تاوەکو رێبەر عەبدوڵا ئۆجالان لە هەلومەرجی ئازاد دا نەژی، ئەوا هەڵمەتەکەیان بۆ ئازادی بەردەوامیى دەبێت.

هەموو کوردێک لەو شوێنەدا کە تیادا دەژی و کاری تیادا دەکات، بکاتە شوێنى بەرخودان. لەسەر ئەو بنەمایە ئەو لە دژی فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە و لە دژی سیستمى گۆشەگیریى ئیمراڵی لە دەوری رێبەر ئاپۆ هەڵوێستێکى فیداییانە، ژیانێکى فیداییانە و کوردستانێکى نوێ بونیات بنێت.

بە دڵنیاییەوە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە هەڵدەوەشێت

گەل و دۆستەکانمان بەرگری و بەرەنگاری دەکەن و سیستمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریى ئیمراڵی تێکدەشکێنرێت و فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە هەڵدەوەشێنرێت. گۆشەگیری تێکدەشکێنن و پیلانگێڕیى ١٥ی شوبات / ٢٦ی رێبەندان و سیستمی ئەشکەنجەی ئیمرالی فڕێدەدرێتە زبڵدانى مێژووەوە.

ساڵی ٢١ی دەبێتە ئەو ساڵە کە گۆشەگیریى تیادا شکێنراوە و فاشیزمی تیادا هەڵوەشێنراوەتەوە و ساڵێک، کە بەرخودانى ئێمە سەرکەوتووە.

ئێمە بانگ لە هەموو هاوڕێیانى حیزبمان، هێزەکانى گەریلا، گەل و دۆستەکانمان، هەموو ژنان و گەنجان دەکەین، کە لە ساڵیادى ٢١ دا لە بەرامبەر پیلانگێڕی و گۆشەگیریى ئیمراڵی بەرخودانى ئازادی لە هەموو شوێنێک گەش بکەن و بیکەنە ساڵێک، کە رێبەر ئاپۆی تیادا ئازاد کراوە".

ر.م