پەکەکە یادی ئاڤێستا هەرەکۆڵی کردەوە

کۆمیتەی پشتگیری لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە یادی گەریلا ئاڤێستا فیراس هەرەکۆڵ (خەزال کیل)ی کردەوە کە بەهۆی نەخۆشیەوە لە ١٣ی ئایاردا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

کۆمیتەی پشتگیری لە خانەوادەی شەهیدانی پەکەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا یادی گەریلا ئاڤێستا فیراس هەرەکۆڵ (خەزال کیل)ی کردەوە کە بەهۆی نەخۆشیەوە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەهید بوو.

لە ڕاگەیەنراەکەدا باسی ئەوە دەکرێت، " لە مێژووی تێکۆشانی گەلەکەماندا مانگی ئایار وەک مانگی شەهیدان بەناوکراوە. لەم مانگەدا بە سەدان ڕۆڵەی قاڕەمانی گەلەکەمان بۆ ئازادی کوردستان گیانیان بەخت کرد. بەرخۆدانی بێوێنە و تۆمارکردنی سەدان داستانی قاڕەمانێتی شەهیدان، وابەستەبوون و بریارداری گەریلا و گەل بۆ خاوەنداریکردن لە ڕێبازی شەهیدان بەهێزتر بووە."

کۆمیتەکە باسی ئەوەشی کرد کە یەکێک لەو گەریلا قاڕەمانانەی کوردستان کە تەمەنی گەنجێتی خۆی بۆ پاراستنی نیشتیمان و گەلەکەی فیداکرد، ئاڤێستایە کە لە ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ دا لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا بەهۆی نەخۆشیەوە تێکەڵ بە کاروانی نەرمان بوو.

هەروەها ئەوە خرایەڕوو،"بەهۆی شەهادەتی کادری پێشەنگی گەلەکەمان هەڤاڵ ئاڤێستا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی ڕێبەر ئاپۆ، خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان، گەلەکەمان و هەموو هەڤاڵان دەکەیەن و لە کەسایەتی شەهیدە شۆڕشگێرەکەماندا یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار بەرێزەوە دەکەینەوە."

لەبارەی تێکۆشانی شەهید ئاڤێستا:

"هەڤاڵ خەزال کیل بە نازناو ئاڤێستا فیراس هەرەکۆڵ لە ساڵی ٢٠٠٩ دا لە شاری دیلۆک لە تەمەنی گەنجێتیدا بەشداری لە ڕێزەکانی گەریلادا کرد و بە جۆشی گەنجێتی لە هەموو بەشەکانی کوردستان خزمەتی گەل و نیشتیمانی خۆی کرد. لەو قۆناغە زێڕینەی تێکۆشانی خۆیدا بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان، لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورک دەستگیر دەکرێت و زیندانیدەکرێت. لە زینداندا بە هەست و هەوڵە شۆرشگێریەکانی  لەسەر هێڵی بەرخۆدان بەردەوامی بە تێکۆشانی دەدات.

هەڤاڵ ئاڤێستا وەک ژنە گەنج و شۆرشگێرێک کە بە ڕوحی بەرپرسیاری بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئازادی ژن و ناساندنی ئەوان بە هزر و ڕامانی رێبەر ئاپۆ بیوەستان تێکۆشانی کرد، هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆی بێ دوودڵی ئەنجامدا. وەک گەنجێکی بوێر و تینووی ئازادی بە ڕۆحێکی فیدایی ئەرکی سەر شانی جێبەجێ کرد و لە تەمەنی گەنجێتی خۆیدا کە جیاوازی لەنێوان هەوڵەکانی بۆ باکوور ، ڕۆژئاوا، باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەکردووە، خزمەتی گەل و نیشتمانی خۆی کرد.

بە تایبەتی بۆ هوشیارکردنی گەنجان بۆ ئەوەی کۆتایی بە داگیرکەری دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان بهێنن، چەندین ساڵ هەوڵ و خەباتی کرد. هەوڵیدا کە گەنجان هوشیار بن و خۆیان ڕێکبخەن. لەبەرئەوەش پێویستە ژنانی گەنج و گەنجانی باشووری کوردستان خاوەنداری لە ڕەنج و هەوڵەکانی شەهید ئاڤێستا بکەن و بۆ دەرکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە باشووری کوردستان، تێکۆشانیان بەهێزتر و گەورەتر بکەن.

هەڤاڵ ئاڤێستا لە دوایین قۆناغی خەباتی شۆرشگێری خۆیدا وەک ئەندامی کۆمیتەی شەهیدانی پەکەکە ئەرکی پێسپێردرا. بە ئەڤینداری هەوڵیدا خاوەنداری لە ڕێ و رێبازی شەهیدان بکات و لە کەسایەتی خۆیدا ڕوحی شەهیدان بریقەدار بکات. هەڤاڵ ئاڤێستا بە دڵسۆزی، فیداکاری و ڕوحی فیدایی هێلانەی خۆشەویستی لەناو دڵی هەڤاڵان و گەل دا دروست کرد و بە تایبەتمەندیەکانی خۆی هەموو کاتێک لە کار و خەباتی شۆڕشگێری دا لە ناو هەڵکشان بەرەو لوتکەی سەرکەوتندابوو.

شەهیدبوونی هەڤاڵ ئاڤێستا لەم قۆناغە هەستیارەی تێکۆشاندا بۆ تەڤگەری ئازادی و گەلەکەمان زۆر بە ئازار و سەخت بوو. شەهادەتەکەی ئەرک و بەرپرسیاری ئێمە قوڕستر دەکات.

لە کۆتایی دا ئێمە دوبارە بەڵێن دەدەین کە لە کەسایەتی هەڤاڵ ئاڤێستادا، بیرەوەریەکانی هەموو کاتێک لە دڵماندا زیندوو دەمێننەوە و خاوەنداری لە رێبازی شەهیدان دەکەین و تێکۆشانی ئەوان بە سەربەرزی بەردەوامی پێ دەدەین."

ف.ق