پەیەدە: ئامانجی لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری، لەناوبردنی گەلی کوردە

پارتی یەکێتی دیموکراتی (پەیەدە) لێسەندنەوەی مافی پەرلەمانتاری لە دوو پەرلەمانتاری هەدەپە و پەرلەمانتارێکی جەهەپە شەرمەزار کرد و وتی،"بەم کردەوانەیان دەیانەوێت گەلی کورد بیدەنگ بکەن و دواتر لەناویان ببەن."

ئەنجومەنی گشتی پەیەدە لەبارەی دەستگیرکردنی لەیلا گیوڤەن و مووسا فارسئۆغۆللاری پەرلەمانتارانی هەدەپە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

پەیەدە ئاماژەی بەوەدا کە لەو ڕۆژەوەی ئاکەپە هاتووەتە سەر دەسەڵات، سەرقاڵی ئەم جۆرە کردەوانەیە و ئامانجەکەسی چەوساندنەوەی جموجووڵی ئۆپۆزسیۆنە لە دەرەوە و ناوەوە، نمونەکەشی پلانی لەناوبردنی گەلی کوردە، بۆیە ٥ ساڵ لەمەوبەر وردە وردە دەستی بەشەڕ کرد، کردەوەی چەوساندنەوە لەناوبردن بەڕێوەدەبات، بۆ ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بکوژێت.

لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە کردەوەکانی ئەم دواییەی ئاکەپە کرا کە مافی پاریزبەندی لە پەرلەمانتاران سەندرایەوە کە ببوونە سمبوڵی ئازادی کە بۆچوونەکانیان ڕادەگەیاند و دەستگیریان کردن. دەزانرێت کە لەیلا گیوڤەن ٢٠٠ ڕۆژ دەستی بە چالاکی مانگرتن لە خواردن کرد.

ئەنجومەنی گشتی پەیەدە دەستگیرکردنی پەرلەمانتارانی شەرمەزار کرد و بەم شێوەیە بەردەوامی پێدا: "ئەم جۆرە کردەوانە هەوڵدانە بۆ نەهێشتنی هەناسەی کورد و قڕکردنی کوردە. هەروەها ئەو کردەوانەی کە فاشیزمی تورک ئەنجامیدەدات لە داگیرکردنی عەفرین تا گرێ سپی و سەرێکانی دەکەونە چوارچێوەی کردەوە نائەخلاقیەکان و لەدژی یاسا نێودەوڵەتیەکانە."

ئەنجومەنی گشتی پەیەدە بانگەوازێکی ئاڕاستەی ئازادیخوازان و دیموکراتخوازەکان کرد کە لەدژی هەڕەکانی سەر ئارامی هەرێمەکە بووەستنەوە.

ف.ق