چالاكییه‌كانی گه‌ریلا له دژی سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامن
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له چه‌لێ، شه‌مزینان و لێلیكان دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكیی دیكه‌یان ئه‌نجامدان.
گه‌ریلاكانی هه‌په‌گه له چه‌لێ، شه‌مزینان و لێلیكان دژی هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكیی دیكه‌یان ئه‌نجامدان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل - هه‌په‌گه ئه‌مڕۆ ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ئاشكرای كرد كه گه‌ریلاكان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕیی شه‌هید پیرۆز و شه‌هید ئاگریدا، له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چه‌ندین چالاكییان ئه‌نجامداوه.
چالاكی له چه‌لێ
له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا هاتووه: «١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٣:٣٠، هێزه‌كانمان له چه‌لێی جۆله‌مێرگ له گردی كورشینۆ و دۆڵی ده‌شتانێ له دژی سوپای كۆماری توركیای داگیركه‌ر چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له چالاكییه‌كاندا گورز له ڕه‌بایه و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی دوژمن درا. ته‌واو ڕوون نه‌بوویه‌وه كه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون. له دوای چالاكییه‌كان فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌وروبه‌ری گوندی به‌ده‌هێ-یان بۆردومان كرد.»
چالاكی له شه‌مزینان
له درێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا ئاماژه بۆ چالاكیی گه‌ریلاكان له شه‌مزینان كراوه و ڕاگه‌یه‌ندراوه: «١٣ی حوزه‌یران\٢٣ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٥:٠٠ هێزه‌كانمان له شه‌مزینانی جۆله‌مێرگ، له‌نێوان گردی چه‌تا و گردی شه‌هید شه‌ڤگه‌ر، له مه‌یدانی سه‌ره‌رۆ له دژی یه‌كینه‌یه‌كی دوژمن چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. ڕوون نه‌بوویه‌وه له‌م چالاكییه‌دا چه‌ند چه‌كداری هێزه‌كانی داگیركه‌ر كوژران و بریندار بوون.»
له لێلیكان گورز له داگیركه‌ران درا
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه ده‌ستنیشانی كردووه: «ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر ١٥:٥٠ هێزه‌كانمان له باشووری كوردستان، له گردی لێلیكانی هه‌رێمی برادۆستی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان له دژی سه‌ربازانی دوژمن چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا. له‌م چالاكییه‌دا گورزی سه‌ركه‌وتوانه له ڕه‌بایه‌كانی دوژمن درا، به‌ڵام به‌باشی ڕوون نه‌بوویه‌وه چه‌ند سه‌رباز كوژران و بریندار بوون.»
ئۆپه‌راسیۆن له جۆله‌مێرگ
له كۆتایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی هه‌په‌گه‌دا باس له‌وه كراوه كه سوپای توركیا ڕۆژی ٦ی حوزه‌یران\١٦ی جۆزه‌ردان له جۆله‌مێرگ، له مه‌یدانه‌كانی دۆڵی مارینۆس، مه‌زا مارینۆس و كاتۆ مارینۆس ده‌ستیان به ئۆپه‌راسیۆن كردووه. هێما بۆ ئه‌وه‌ش كراوه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ڕۆژی ١٢ی حوزه‌یران\٢٢ی جۆزه‌ردان به‌بێ ئه‌نجام كۆتایی پێهاتووه.
s.m