چالاکییەکانی مانگرتن لە خواردن لە باشووری کوردستان به‌رده‌وامن
مانگرتنه‌كان لە چه‌ند شارێكی باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن. مانگرتوان پێداگری ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامیدان به به‌رخۆدانه‌كه‌یان.
مانگرتنه‌كان لە چه‌ند شارێكی باشووری کوردستان لە دژی گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامن. مانگرتوان پێداگری ده‌كه‌ن له به‌رده‌وامیدان به به‌رخۆدانه‌كه‌یان.
چالاكییه‌كانی مانگرتن لە خواردن کە لە باشووری کوردستان دەستیان پێ‌کردبوو دەربازی قۆناغێکی نوێ بوون. مانگرتنی بێسنووری ئه‌ندامی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) له هه‌ولێر ناسر یاگز لە ١٧٦هه‌مین ڕۆژ، مانگرتنی نۆبه‌تداری کۆمەڵەی كرێكارانی میزۆپۆتامیا له سلێمانی لە ١٥٢هه‌مین ڕۆژ، مانگرتنی بێسنووری ئه‌ندازیار هەرێم مەحموود له شارۆچكه‌ی كه‌لار لە ٨١هه‌مین ڕۆژ، مانگرتنی بێسنووری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار له مه‌خموور فادیله تۆك له ١١٣هه‌مین ڕۆژ، مانگرتنی نۆبه‌تدار له مه‌خموور له ڕۆژی ١٥١هه‌مین و ڕۆژووی مردنی مه‌روان مه‌مدووح ئۆزده‌میر له سلێمانی له ڕۆژی دووه‌مدا، به‌رده‌وامن.
هه‌ولێر
چالاکیی مانگرتنی نۆبه‌تدار لە خواردن لە نوێنەرایەتی هه‌ده‌په له هەولێر لە ١٧٦هه‌مین ڕۆژدایه و گرووپی ٨٨هه‌مین له نۆبه‌تی چالاكیدایه. هه‌روه‌ها باری تەندرووستیی ناسر یاگز كه ١٧٦ ڕۆژه له مانگرتنی بێسنووردایه خراپتر بووه. ناوبراو تووشی نەخۆشییه‌كانی چاو و بێخەوی بووه. كێشی یاگز به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابەزیوە.
سلێمانی
چالاکیی مانگرتن لە خواردن لە کۆمەڵەی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە شاری سلێمانی کە دژبه گۆشه‌گیریی سەر ڕێبەری گه‌لی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێكردووه لە ڕۆژی ١٥٢هه‌میندا به‌رده‌وامه و گرووپی ٧٧هه‌مین لە مانگرتندایه.
ڕۆژووی مردن
هه‌روه‌ها له هه‌مان كۆمه‌ڵه هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شاری جۆله‌مێرگی باكووری كوردستان به ناوی مەروان مەمدووح ئۆزدەمیر كه بۆ هه‌مان مه‌به‌ست دوێنێ ده‌ستی به ڕۆژووی مردن كرد، له ڕۆژی دووه‌مدا به‌رده‌وامه له چالاكییه‌كه‌ی.
كه‌لار
ئەندازیار هەرێم مەحموود کە بە هەمان ئامانج لە شارۆچكه‌ی کەلاری سەر بە ده‌ڤه‌ری گەرمیانی باشووری کوردستان دەستی بە چالاکیی مانگرتنی بێ‌سنوور لە خواردن كردبوو، ٨١ ڕۆژه بە پێداگرییه‌كی بەرز بەردەوامه له مانگرتن.
مەخموور
مانگرتنی بێ‌سنوور و نۆبه‌تدار لە خواردن كه ١٦ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠١٨ لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی له قه‌زای مەخموور ده‌ستی پێكردبوو، له ڕۆژی ١٥١هه‌میندا به‌رده‌وامه. گرووپی ٥١ له نۆبه‌تی مانگرتندایه. هه‌روه‌ها مانگرتنی بێسنووری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ژنانی عه‌شتار له مه‌خموور فادیله تۆك له ڕۆژی ١١٣هه‌میندایه.
s.m