گەرمیان؛چالاکی مانگرتن لەخواردن دژی گۆشەگیری درێژەی هەیە

چالاکی مانگرتن لە خواردنی هەرێم محمود وهەڤاڵەکانی لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان بەردەوامە، ڕۆژانە دەیان کەس لە چین توێژە جێاوازەکانی ناوەچەکە سەردانی چالاک گەران دەکەن و پشتگیری خۆایان بۆچالاکوانان دەبربن.

چالاکی مانگرتن لە خواردنی هەرێـم محمود لە شاری کەلار-ی ناوەندی ئیداری گەرمیان لە رۆژی ٢٠-هەمینی خۆیدا لە دژی گۆشگیری لەسەرعبدوڵا ئۆجەلان ڕێىەری گەلی کورد بەردەوامە، لە ماوەی ڕابردوو چەندنین گروپ لە چالاکوانان بۆ پشتیوانیکردن لە هەرێم محمود بە شێوەی کاتی بە شداری چالاکی هەرێم محموود بوون، لە ئیستاشدا بە مەبەستی پشتیوانی لە چالاکییەکەی هەرێم محمود بۆ شکاندی گۆشگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدولائۆجالان، هەریەک لە شەیما محمد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەرێمی گەرمیان و ڕووناک مەجید ئەندامی ئەنجوومەنی گەشتی تەڤگەری ئازادی لە چالاکی مناگرتن لە خواردندان.

هەرێم محمود کە لە  ڕۆژی ٢٠هەمی چالاکیکەی دایە، کیشی بە شێویەکی بەرچاو دابەزیەوە،  ئاستی بینی کەم بۆتەوە بەڵام بە هێوا و ورەیەکی بەرزەدوە سوورە لە بەردەوام کردنیچالاکییەکەی و دەستنیشانی دەکات، تاکۆ کۆتای بە گۆشگیری لەسەر ڕێبەر گەلی کورد عەبدولائۆجالان نەێەت ئەو درێژە بەچالاکییەکی دەدات.

هەروەها هەرێم مەحموود داوا لە جەماوەری گەلی کورد دەکات بەشداری لە نارەزایتی دەربڕین بکەن لە دژی ئەوگۆشگیرەیە توندەی کە لەسەر ڕێبەری گەلی کورد بەرێوە دەچێت، چونکە گۆشگیریەی لەسەرڕێبەرئاپۆ بە واتای گۆشگیری لەسەر تەوای گەلی کورد دێت.

ڕووناک مەجید ئەندامی ئەنجوومەنی گەشتی تەڤگەری ئازادی کە قەراوابوو وەک شاندیک لە گەڵ ژنانی باشوری کوردستان بچیت بۆ باکووری کوردستان بۆ سەردانی لەیلا گوڤەن بەڵام دەوڵەتی تورکی داگیرکەرلە دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل ڕیگایان نەدا دەربازی باکووری کوردستان بێت، لە ئیستادا ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی گەشتی تەڤگەری ئازادی بە مەبەستی شکاندی گۆشگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ و پشتیوانیکردنی داوا ڕەواکانی هەریك لە لیلا گوڤەن و هەرێم محمود تەواوی مانگرتوان لە گەڵ هەرێم محمود دەستیان بەمانگرتن کردوە  و وا بریارە چالاکیکەی ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت.

دەربارەی چالاکیکەی ڕووناک مەجید بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد وتی: کاتی ئەوە هاتوە گەلی کورد خاوەن لە ڕێبەرکەی دەرکەوێت، من وەک پێشمەرگیکی دیڕین داوا لەسەرجەم پێشمەرگە دێریەنکان دەکەم کە بەشداری لە چالاکی نارەزایتی دەربڕین لە دژی سیاسەتی گۆشگیری ببن، ئەو پیلانگیریە کە لە کەسایتی ڕێبەر ئاپۆدا لەسەرگەلی کورد بەڕیوە دەەبەن شەرمەزاری بکەن.

شەیما محمد هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی هەرێمی گەریمان ماوەی ١٣ ڕۆژە لە مانگرتن لە خواردن دایە و وچالاکیکەی ماوەی مانگێک بەردەوام دەبێت بە ئاژانسی هەواڵی فورات(ANF) ڕاگیاند دەوڵەتی تورکی داگیرکەربەگۆشگیری کردنی ڕێبەر ئاپۆ فکری ژنی ئازاد گۆشگیردەکات بۆیە دەبێت لە پیناوشکاندنی گۆشگیری لەسەر  ئەو مرۆڤەی کە فکری ژنی ئازادی ئافراندوە تێکۆشانی خۆیان بڵند بکەن.

ک-ش