چالاکێکی قەڵغانی مرۆیی ڕەوانەی ئاسایشی مەسیف کراوە

ئەیوب خەلیل چالاکی قەڵغانی زیندوو، کە خەڵکی کەرکووکە و لە سیدەکان لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە دەستگیرکرابوو، دەوترێت ڕادەستی ئاسایشی مەسیف کراوە.

 بەپێی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز گەنجێکی خەڵکی کەرکووک بەناوی ئەیوب خەلیل، کە لە ٢٤ی مانگی پێشووەوە بۆ بەشداریی لە چالاکیی قەڵغانی زیندوو چووەتە ناوچەی برادۆست، لە ڕۆژانی ڕابردوو و لەکاتی گەڕانەوەی بۆ کەرکووک لە ناوچەی سیدەکان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی سەربە پارتییەوە دەستگیرکرا.

بەپێی زانیارییەکان، کە لە چالاکوانانی قەڵغانی زیندوو وەریگرتووە، ئەیوب خەلیل سەرەتا لەلایەن ئاسایشی سیدەکانەوە دەستگیرکراوە و دوای کۆنترۆڵی ناسنامەکەی ڕادەستی ئاسایشی مەسیف-ی سەر بە هەولێر کراوە.

تا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-عێراق هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەم دۆسییە بڵاونەکردووەتەوە.

ک-ش