چیا، ئاو و جموجۆلی گەریلا

دێن ... لە چیا بڕوانن ... دڵنیابن لێیان، بە هیوای ئێوە دێن.

دەنگی مۆسیقا دێت. لە لوتکە چیا هێشتا بەفر ماوە. وەرز هاوینە، هەوا گەرمە، گیا زەرد بووە... لە لوتکەی چیاوە هەتا دۆڵەکان دارستانەکان بەدی دەکرێن. لقی دارەکان هێشتا سەوزن. کە مرۆڤ بەروە ناو دۆڵەکان دەڕوات، دەنگی ئاو دێتە گوێ. لەگەڵ گەرمبوونی هەوا ئاویش کەم بووە. لەپڕ دەنگی پێ لەناو ئاو دێتە بەرگوێ. لە قەڕاخ ئاوەکە دارهەیە. ئاخۆ ئەوە دەنگی پێی کێیە؟

دەیان ساڵە لەو چیایانە دەگەڕێن. بێ ئەوەی ماندوو بن. زستان لە سەرما و سەهۆڵبەندان، لە گەرمای دژواری هاوینیش ناوەستن، بەردەوام دەڕۆن. ئەمجارە لەناو ڕووباردا دەڕۆن، جارجارە خۆیان دادەنەوێننەوە و تێدەپەڕن. بە دەستیانەوە چەکی سووکیان و بە پشتیانەوە قەڵغانێک هەیە لە فڕۆکەکان دەیانپارێزێت. لە هەندێک شوێندا ڕادەکەن. ناهێڵن شوێنپێیان دیار بێت. زۆربەیان کالەی زەرد (مەکاپ) یان لە پێ دایە.

دوای ئەوەی لە ئاوەکە دێنەدەرەوە، لە ڕیزێکدا دەڕۆن. کاروانەکە درێژە. هیوا و بەدواداگەڕانێکی گەورەیان هەیە. لەو چیایانە، لەناو ئاودا، لەگەڵ ئەو دار و تاشەبەردانە حەسرەتێکی گەورە هەیە. هیوا و ئازاری هەزاران ساڵەیان لەکۆل ناوە.

دەڕۆن، باری مێژووییان خستوەتە کۆڵ و بەو چیایانەدا دەڕۆن. گوێ لە دەنگی پێیان بگرن. ئەوانە ڕۆڵەی کوردستانن. ڕۆڵەی ئەم چیایانەن، پارێزەری چیاکانن. چیا ئەوان و ئەوانیش چیا دەپارێزن. لە داوێن چیاکان دۆڵ هەن، حەسرەت و هیواکانیان دەبەنە ئەو دۆڵانە. لەناو و دڵ و چاوەکانیان ئازادی بەدی دەکرێت.

بڕواننە لوتکەی چیا، دەیانبینن. ئێستا سەیری دامێنەکەشی بکەن، لە دامێن چیا جموجۆڵێک هەیە. بە سەرنجەوە بڕوانن، دەیبینن.

دواتر گوێ لەو دەنگە بگرن کە دێت، گوێ لەو بایە بگرن بزانە چۆن گڤەی دێت، گوێ لە دەنگی ئەو پێیانە بگرن. ناسراون، وانییە؟

ئەوانە ڕۆڵەی ئێوەن، خوشک و برای ئێوەن، خزم و دۆستی ئێوەن، هەڤاڵ و هاوڕێتانن. دڵنیا بن. ئەوان دێن، بڕواننە چیا، دڵنیابن لێیان، هیوای ئێوە دێنن.

ک-ش