چیرۆکی کورتی شۆڕشی کوردستان -١-

کوردستان لەعنەتی لەسەر خۆی هەڵگرتووە و میوانداری لە زایینێکی نوێ دەکات. کاتێک ئۆجالان لە گوندی ئامارا لەدایکبوو، شۆڕشی کوردستان دەستیپێکرد.

ئەو شۆڕشەی کە عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەندازیاریەتی، گەلی کورد لە بناغەوە دەگۆڕێت و دەستکەوتی گەورە بەدەست دەهێنێت. لەبەرئەوەی هەوڵ دەدرا کورد لە مێژوودا بسڕێتەوە. لەبەرانبەری گۆڕانکاریەکانی ناو کورد، هۆکارێکن کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هێزە نێودەوڵەتیەکان بترسن و لە کۆتایی سەدەی ٢٠دا ڕێبەری گەلی کورد بکەنە ئامانج.

ئەگەر چی مێژووی کوردستان زۆر جار ڕووبەڕووی مەترسی لەناوچوون بووەتەوە، بێگۆمان هەندێک دەستپێکردنیش کە مێژوویان گۆڕیوە هەن. جۆگرافیای کوردستان کە قۆناغی هەستیاری بڕیوە، لەعنەتی لەسەر خۆی هەڵگرتووە و میوانداری لە زایینێکی نوێ دەکای. یەکێک لەو زایینانەش لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردە. ئەم قۆناغەش کە بە لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد دەستیپێکرد، بۆ گەلی کورد بە واتای سەردەمێکی نوێ دێت. ئەمڕۆ لە کەسایەتی عەبدوڵلا ئۆجالاندا پێشکەوتنی وا ڕوویانداوە کە دەتوانێت مێژووی کوردستان بە تەواوی بگۆڕێت، بە تێپەڕبوونی کای گۆڕانکاریەکان بە تەنها لە چوارچێوەی جۆگرافیای کوردستاندا نامێننەوە، لە هەرێمەکە لاپەڕەیەکی نوێ دەکرێتەوە و لە جیهاندا بڵاو دەبێتەوە.

قۆناغی بەرلە لەدایکبوونی ئۆجالان یەکێک لە تاریکترین قۆناغەکانی کوردستان و گەلی کورد بوو. لەگەڵ دامەزراندنی کۆماری تورکیا پلانی ڕەتکردنەوە و لەناوبردن لەبەرانبەر کورد داڕێژرا. ڕاپەرینەکانی قۆچگری، شێخ سەعید، ئاگری و دەرسیم سەرکوتکران. بۆیەش دەوڵەتی تورک شۆرشی لە چارێک کۆتایی سەدەی ٢٠دا بە سەرۆکایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان وەک 'ڕاپەرینی ٢٩مینی کوردان' لەقەڵەمدا. مێژوو و جیهانیش بینی کە ئەو شۆڕشەی عەبدوڵلا ئۆجالان بەرپای کردووە لە ڕاپەرینێکی کلاسیکی زیاتر واتای هەیە.

ئایا سەردەمی منداڵی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد چۆن بوو؟ عەبدوڵلا ئۆجالان کە ٤ی نیسانی ١٩٤٩ لە گوندی ئامارای خەلفەتی ڕوحا لەدایکبووە، لە تەمەنی منداڵی خۆیدا سەرقاڵی گەڕان بەدوای ڕاستیەکان بوو. لە هەڵوێستی ڕاپەرینی خۆیدا لە منداڵی خۆیدا بووەتە جێگای سەرنجی دەروبەرەکەی. لەگەڵ ئەوەی تەمەنی بچووک بوو هەموو کاتێک هەوڵی دەدا کە لە سروشت و ژیان ئەنجام بەدەست بهێنێت و ژیان بناسێت. ڕاپەرین لە بەرانبەر خانەوادەکەی، لە لایەکەی تریشەوە راپەرین لەدژی دواکەوتووەکانی سیستم و کۆمەڵگا بکات.

لە منداڵیدا هەڵوێستە جیاوازەکەی وایکرد کە ئەنجامی جیاواز بەدەست بهێنێت، لە مێشکیدا بیری کوردستان لەژێر داگیرکاریدا دروت بوو. قۆناغی دووەمی ژیانی عەبدوڵلا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٧١ کاتێک دەچێتە بەشی یاسای ئەستەنبوڵ دەستپێدەکات. لەو ساڵانەدا گەڕان بەدوای ڕاستیەکاندا بەردەوام دەبێت، لە کۆبوونەوەی ئۆجاخی کەلتوری ڕۆژهەڵاتی شۆڕشگێردا (دەدەکادە) دا باس لە تێزی 'کوردستان داگیرکەرخانەیەکە' دەکات.

ساڵەکانی ئەنقەرە

ساڵەکانی ئەنقەرە بۆ ڕێبەری گەلی کورد ڕێگای بۆ بەسەرهاتی نوێ دەکاتەوە. لە پایتەختی دەوڵەتێکی داگیرکەر، بناغەی تێکۆشانی ئازادی کوردستانی دانا. ساڵەکانی خوێندن لە زانکۆ و بەشی سیاسی، بۆ ئازادکردنی کۆمەڵگای کوردی، ڕێگریکردن لە ڕووخانی کوردستان، هزری فراوانکردنی تێکۆشان لە رێگەی ڕۆناکی سۆسیالیزمدا کاریگەریان لەسەر هزری ئەودا دروست کرد. لەو ساڵانەدا بزووتنەوەی شۆڕشگێری تورکیا بە پێشەنگایەتی دەنیز گەزمیش و ماهیر چایان لە تورکیا فراوان بوو.

لەو ساڵانەدا ماهیر چایان و هاوڕێکانی لە کزلدەرە کوژران. دوای بیستنی ئەو کۆمەڵکوژیە لەسەر پێشنیازی ڕێبەری گەلی کورد لە زانکۆ پۆلەکان بایکۆتکران. لەو چالاکیەدا کە ٧ی نیسانی ١٩٧٢ ئەنجامدرا عەبدوڵلا ئۆجالان و ژمارەیەک لە هاوڕێکانی دەستگیرکران و خوێندکاران بۆ زیندانی ماماک ڕەوانەکران. لە ٢٣ ساڵی خۆیدا ٦ مانگ لە زینداندا مایەوە و ئەوەش ڕێگای بۆ قۆناغێکی تری نوێی لە ژیانیدا کردەوە.

ژیان لە زیندانی ماماکدا هزری ئۆجالانی فراوانتر کرد. ئیدی ئەو دەوڵەتەی باش ناسیبوو کە لەبەرانبەر دەوەستایەوە. عەبدوڵلا ئۆجالان لەسەر ئەو پرسیارانەی کە پێویستە لەبەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەت چی بکرێت، تێکۆشانێکی چۆن بەڕێوە ببرێت، دوای ئەوەی لە زانکۆ دێتەوە دەرەوە، ئێدی وڵامی زۆر پرسیاری دەستکەوتبوو. عەبدوڵلا ئۆجالان هزری خۆی لەبارەی ئازادی گەلی کورد بە هاوڕێکانی دەڵێت و ڕازیان دەکات. لەو قۆناغەدا دوو شۆڕشگێری تورک دەناسێت. کەمال پیر و حەقی کارەر. ئەو دوو کەسەش بوون بە هاوڕێی شۆرش بۆ ئەو.

لە ماوەیەکی کەمدا هاوڕێکانی بە بیروبۆچوونەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕازی دەبن، دوای ماوەیەکی دەبێتە پێشەنگی گروپەکەی. هەندێک چاودێر و مێژووناس ئەو قۆناغە وەک 'قۆناغێکی سروشتی' لەقەڵەم دەدەن، لە سەرەتادا لەناو گروپەکەدا عەبدوڵلا ئۆجالان بناغەی هەموو شتێک ئامادە دەکات. بە پێشەنگایەتی ئەو لە ساڵی ١٩٧٣ گروپەکە لە بەنداوی چووبووکی ئەنقەرە کۆدەبێتەوە، دوای کۆبوونەوەکان لە توزلوچاییر و دیکمەن بڕیاری گروپەکە دەدرێت. بەو بڕیارە بزووتنەوەکە بەرزترین ئاستیش کۆتایی پێدەهێنێت.

'دروستکردنی شانەکانی هەنگ'

کۆمەڵەی خوێندی باڵای دیموکراتی ئەنقەرە (ADYOD) کە یەکێک لە ڕێکخستنە دیموکراتەکانە لەژێر چەتری زانکۆدایە، لە ساڵی ١٩٧٥ بە پێشنیازی ئۆجالان دامەزرێنرا. دامەزراندنی ADYOD بۆ 'سەردەممی گروپەکە'ی تەڤگەری ئازادی کورد یەکێک لە قۆناغە گرنگەکان بوو. ژمارەی ئەو گروپانەی کە لەسەر ADYOD خۆیان ڕێکدەخستەوە ڕۆژ بە ڕۆژ زیادی دەکرد.

ئەو گروپە بەهۆی ناوی عەبدوڵلا ئۆجالان وەک 'ئاپۆیی' ناسرا، دواتر لەناو خۆیاندا کاریان دابەش کرد. گرنگترین کاری گروپەکە جێگیرکردنی ئایدۆلۆژی بزووتنەوەکە بوو. بۆیەش ئەندامانی گروپەکە و خوێندکاران بە سەرۆکایەتی مەزلۆم دۆغان دەچنە کتێبخانەکانی دەوڵەت، لە ئەرشیف و کتێبەکاندا لێکۆلینەوە لەسەر مێژووی کوردستان دەکەن. عەلی حەیدەر قەیتان یەکێک لە دامەزرێنەرەکان دوای چەندین ساڵ لە کتێبەکەیدا دەڵێت کە مەزلۆم دۆغان و هەندێک لە هەڤاڵانی زانیاریەکانی ناو ئەو بەڵگە و کتێبانەیان بە ئەندامانی گروپەکە دەگەیاند. ڕێبەر ئاپۆش سەنتیزی بۆ زۆربەی زانیاریەکان دەکرد و بەو شێوەیە ئایدۆلۆژیای بزووتنەوەکە دیاری کرا. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە شانەی وەک شانەی هەنگی دروست کرد.

کات کاتی کوردستان بوو

بە دامەزراندنی گروپەکە و ئامادەکردنی نەخشەرێگاکە، ئاپۆییەکان ڕوویان کردە کوردستان. ئیدی تیرەکە لە کەوان دەرچووبوو و کاتی کوردستان هاتبوو. بە گەشتی بەرەو کوردستان زۆر بارێکی زۆریان خستبووە سەر شانیان و هەمووشیان لەناو یەکتریدابوون. بۆیەش لێکۆلینەوەی ناو کتێبەکان کۆتایی پێهاتبوو و کاتی ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان بوو. چوونی کوردستان بۆ ناسینی کۆمەڵگای کوردستان، ئەو پارتەی کە دروست دادەمەزرێنرێت و ئەو شۆرشەی کە بەرپا دەکرێت 'خەباتێکی قوڕس' بوو، دواتر بۆ رێکخستنی گەنجان، گوند، کرێکار، ژنان و هەموو گەل دەست و زەندیان هەڵکردبوو.

ئەندامانی گروپەکە بە سەرۆکایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان کە ژمارەیان نەدەگەیشتە ١٠ کەسیش لەنێوان ساڵەکانی ١٩٧٤ – ١٩٧٦ دا لە کوردستان بڵاوبوونەوە. حەقی کارەر سەرەتا دەچێتە ئێلح و دوات دیلۆک، جەمیل بایک دەچێتە ڕوحا، عەلی حەیدەر قەیتان دەچێتە دەرسیم، دوران کالکان دەچێتە ئامەد، محەمەد خەیری دورموش دەچێتە چەولگ. عەبدوڵلا ئۆجالانیش لە دیلۆک تا دەرسیم، لە خارپێت تا مێردین لەو هێڵەدا کار دەکات. گەنجانی ئاپۆیی لەدژی دەوڵەتی داگیرکەر خۆیان ڕێک دەخەن و لەدژی ئەو لایەنانەی کە دەیانوت لە کوردستان جێگا بۆ ئێمە نییە، تێکۆشانیان کرد. لەگەڵ ئەو هەموو شتەش عەبدوڵلا ئۆجالان و هەڤاڵانی بەپێی نەخشەڕێگا و پلانەکانی خۆیان جووڵانەوە و شۆڕشێکیان بە وەستایانە بەرپاکرد کە لە کوردستان رێگایەکی نوێیان دروست کرد.

یەکەمین شەهادەتی هەڤاڵانە...

لە جۆگرافیای فراواندا باسی ئەوان دەکرا. هیچ کەسێک نەمابوو کە ئاپۆیەکان نەناسێت. کاتێک عەبدوڵلا ئۆجالان و هەڤاڵانی بەو ئەندازەیە ناسران، دەوڵەتی تورک و گروپە سیخوڕەکان بۆ دژایەتی دەستیان بە جووڵە کرد. حەقی کارەر کە یەکێک لە پێشەنگەکانی گروپەکە بوو کاتێک لە دیلۆک کاری ڕێکخستنی دەکرد لە ١٨ی ئایاری ١٩٧٧ لە لایەن ئەندامێکی گروپی ئەستێرەی سوورەوە شەهید کرا.

شەهیدبوونی حەقی کارەر کاریگەریەکی زۆری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان دروست کرد. شەهیدکردنی حەقی کارەر وەک هێرش لەدژی گروپەکە لەقەڵەمدرا. لێرەدا یەکێک لە تایبەتمەندیەکان کە عەبدوڵلا ئۆجالان دەکاتە ڕێبەر دەبینرێت، لە قوڕسترین سەردەمدا، کاتێک دەرگاکان دادەخرێن، دۆزینەوەی ڕێگایەک و ڕۆناککردنی تاریکی تایبەتمەندی ئۆجالان بوو. ئۆجالان بۆ ئەوەی خاوەنداری لە بیرەوەریەکانی حەقی کارەر بکات، لە دیلۆک بەرنامەی پارتەکە ئامادە دەکات.  کاتێک سەرقاڵی ڕێکخستن بوو، ڕێکخستنی بەرخۆدانی چەکداریش لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتیش دروست بوو. ئاپۆییەکان حسابیان لە بکوژەکانی حەقی کارەر دەپرسی. ئەو هەڵوێستە پیشانی دەدا کە ' خوێنی هەڤاڵانیان بە فیڕۆ ناڕوات و بە تەیکیدی تپڵەیان دەکرێتەوە'.

کاتێک پەکەکە دەکەوێتە ناو مێژوودا

دوای بریاری دامەزراندنی پارتێکی ئاپۆییەکان، لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٧٨ لە گوندی فیشێی ناوچەی لیجەی ئامەد بە بەشداری ٢٢ کەس کۆبوونەوەیەک ئەنجام دەدرێت. لە کۆبوونەوەکەدا پارتێک بەناوی پارتی کرێکارانی کوردستان دەمەزرێنرا. لە هەمان کاتدا ئەوە یەکەمین کۆنگرەی پارتەکە بوو. ٦ مانگ دوای دروستکردنی پارتەکە لە ناوەڕاستی ساڵی ١٩٧٩ دا لە سێوەرەگ لەدژی سیخوڕەکان بەرخۆدان بەڕێوەبرا و دامەزراندنی پارتەکە ڕاگەیەنرا.

لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە گەلی کورد کەوتە قۆناغێکی نوێدا. لە کوردستان زۆر ڕاپەرین سەرکوتکرابوون، کۆتایی ساڵی ١٩٣٠ تا ١٩٦٠ وەک 'بێدەنگی وەک مردن' لەقەڵەمدرا. بەپێی بۆچوونی دەوڵەتی داگیرکەر ئیدی چیمەنتۆیان کردووە سەر دۆزی کوردستان و گەلی کورد لە مێژوودا دەرهێنرابوو. لەگەڵ دامەزراندنی پەکەکە، داواکاری داگیرکەران لە قوڕگیاندا مایەوە.

لەو سەردەمەدا کە ناسنامە، کەلتور و جلوبەرگ قەدەغەکران بە پێشەنگایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان دەست بە شۆرشێک کرا، ئەوەش بە واتای ئەوە هات کە گەلی کورد لە خۆڵەمێشی خۆی، خۆی خوڵقاندەوە. لەبەرئەوەش بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی تورک دەیانوت،"وەک چۆن ٢٨ ڕاپەرینی پێشوومان سەرکوت کرد، ڕاپەرینی ٢٩مینیش سەرکوت دەکەین". بەڵام عەبدوڵلا ئۆجالان و هاوڕێکانی، هەنگاو بە هەنگاو شانسی گەلیان دەگۆڕی و ڕێگایان نەدا مێژوو خۆی دووبارە بکاتەوە.

'کۆچی هاوینی ١٩٧٩'

دەوڵەتی تورک بۆ لاوازکردن و بچووککردنەوەی تێکۆشانی ئازادی کوردستان هەموو جۆرە پلان و هێرشێکی تاقیکردەوە. مانگێک بەسەر دامەزراندنی پارتەکەدا تێپەڕ نەببوو، لە ڕۆژانی کۆتایی ساڵی ١٩٧٨ لە ماڕاش کۆمەڵکوژیەکی ئەنجامدا، ئەو نمونەیەش پیشانیدا کە دەوڵەت و هێزە فاشیستەکان دەتوانن زوڵمێکی چن بکەن.

بە راگەیاندنی دامەزراندنی پەکەکە لەسەر هێڵی هیلوان و سێوەرەک لە زۆر ناوند بەرخۆدانی گەورە ئەجام دەدرا. گروپە پەکەکەییەکان وەک 'شۆڕشگێرانی کوردستان' دەناسرا، لەسەر خاکی کوردستان کە نەکێڵێنرابوو، تۆی شۆرش دەچێنرا. دەوڵەتی تورکیش دەستی بە جووڵە کردبوو و دەستی بە ئۆپەڕاسیۆنی دەستگیکردن کرد و لە ژمارەیەک شاری باکووری ککوردستان دۆخی نائاسایی ڕاگەیاندبوو.

عەبدوڵلا ئۆجالان لەو قۆناغەدا کە بەرەو کودەتای ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ دەڕووی، دۆخەکەی باش هەڵسەنگاندبوو، بڕیارێکی بەپەلەی دا، وەک زۆر سەرکردەی تر کۆچی هەڵبژارد، لە ٢ی ئابی ١٩٧٩ کاتێک لە سروجەوە بەرەوە کۆبانی واتە ئەو بەری سنورەوە ڕووی، لە تێکۆشاندا سەردەمێک کۆتایی پێهاتبوو. ئەو گەشتە چەند کاتژمیریەی سەر سنوری، ڕۆژئاوا و سوریا و لوبنان، دەرگای ٢٠ ساڵی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست کردەوە. ڕێبەری گەلی کورد دوات باسی بریارەکەی بۆ کۆچکردن بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرد و دەیوت،"من دەموت دوو رێگا هەیە – ئەو کاتە لە ڕوحا بووم، هەوڵم دەدا بڕیارەکەم لەوێ بدەم، یان رێگایەک لە باشوورەوە بەرەوە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەچێت یانیش لە باکوور لە دەرسیم رێگای چیایە بەرەوە بۆتان دەڕوات. بیرم لە رێگای شاخ کردەوە. لەو کاتەدا تەعلیماتێکمان بۆ هەڤاڵ محەمەد کاراسونگور ئامادە کردبوو کە نزیکەی لاپەڕەیەک دەبوو' ئەگەر ئێمە بڵێین، لە شاخەکان شەڕی گەریلایەتی تاویبکەینەوە، جگە لەوە، زۆر زەحمەت دەبێت کە بزووتنەوەکە لەسەر پێ بمێنێتەوە' لەسەر ئەو بناغەیە ویستمان هەنگاوێکی تر بنێین. سەرەتا بەرخۆدانی سێوەرەگ، دواتریش لە هەندێک هەرێم بەرخۆدانی بەهێز ئەنجامدران. دواتر من وتم'یان ئەم جێگایە یان ئەو جێگایە' و دوای قۆناغێکی درێژ بڕیارماندا و ڕوومان کردە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەکیترین ئەرکمان، تێکنەچوون و لەناونەچوونی بزووتنەوەکە بوو. بۆئەوەی دۆزی نەتەوەی لە کوردستان بە مرۆڤایەتی رابگەیەنین و وابکەین کە قبوڵی بکەن، پێویست بوو تێکۆشانێکی شۆرشگێری چەکداری بەڕێوە ببەین. بۆ ئەنجامدانا ئەوەش هیچ کاتێک دوودڵ نەبووین. لەبەرئەوە کە بە فاشیزمی ١٢ی ئەیلول بڕیار درابوو کە نەتەوەکەمان لەناو تاریکی مێژوودا بشاردرێتەوە."

ڕێبەری گەلی کورد بۆ پاراستنی ئاسایشی کادرەکانی پەکەکە، لە دەرەوەی وڵات گۆرەپانێکی دروست کرد، دەرفەتی فراوانکردنی پارتەکەی فەراهەم کرد، ڕووی کردبووە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. دوای ساڵێک لەو بڕیارە لە تورکیا و باکووری کوردستان لە ١٢ی ئەیلولی ١٩٨٠ ڕژێمی کودەتای سەربازی ڕاگەیەنرا. جۆگرافیا گەورەکە ببووە دۆزەخ، پێشبینیەکەی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕاست دەرچوو. بە کردنەوەی دەرگاکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، کۆمەڵێک کادری پەکەکە خۆیان لەو ئاگرە پاراست.

بەرخۆدان لە بارودۆخێکی سەختدا

ئەو کودەتایەی کە کوردیان وەک نەبوو دەبینی، وەک موتەکەیەک لەسەر کوردستان خۆی جێگیر کردبوو، لە هەموو جێگایەک بڵاوببووە. گەورەترین دڕەندەیی لە ئامەد ئەنجامدەدرا. پێویستە بوترێت کە دوو لەسەر سێی کادرەکانی پەکەکە دەستگیرکرابوون. کودەتاچیەکان دڕندەییەکیان ئەنجامدا کە نمونەی لە جیهاندا نەبینراوە، هەوڵی تەسلیمکردنی بەڕێوەبەر کادر و لایەنگرای پەکەکە بە هەموو شێوەیەک ئەنجامدرا. دەوڵەتی تورک دەیویست لە ڕێگەی کادرەکانی پەکەکە کە لە زینداندابوون، پەکەکە تەسلیم بکات، بەو شێوەیەش هیوای گەلی بشکێنێت و لە ناوببات. کادرە پێشەنگەکانیش ئاگاداری ئەو هەوڵانە بوون، لە بەرانبەر فاشیزم وەستانەوە کە لە مێژوودا نمونەیەکی بەو شێوەیە نەبینراوە. کادرەکانی پەکەکە لە بارودۆخێکی سەختدا، هەژموونی داگیرکەریان تێکشکاند.

لەو سەردەمەدا کاتێک لە زیندانی ئامەددا شەڕی مان و نەمان بەڕێوەدەبرا، عەبدوڵلا ئۆجالان لە سوریا و لوبنان وەک ئەوەی بە دەرزی تاشە بەرد هەڵکەنێت، هەوڵیدا بۆ بزووتنەوەکەی هەلبڕەخسێنێت. دوای هەوڵی قوڵ لە لوبنان لە کەمپی شۆرشگێرانی فەڕەنسا بڕیاری دەستپێکردنی پەروەردەی سەربازی و خەباتی ئایدۆلۆژیدا.

بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات

ئۆجالان لەنێوان ساڵەکانی ١٩٨٠ و ١٩٨٢ لەگەڵ هەموو سەختیەکانیش، بە پێشبینیەکانی پەکەکە هەم لە ڕووی سەربازی و هەم لە ڕووی ئایدۆلۆژی بەهێز کرد. لە کۆنگرەی دووەمی پەکەکەدا کە لە ساڵی ١٩٨٢ سازکرا بریاری گەڕانەوە بۆ وڵات درا. بەو ئامانجەش دەست بە کار و خەبات کرا. تا ساڵەکانی ١٩٨٤ بەشێکی زۆری کادرەکانی پەکەکە ڕوویان کردە کوردستان. بە بڕیاری گەڕانەوە بۆ وڵات، لە کوردستان دەست بە سەردەمێکی دوور و درێژ دەکرا.

لە ١٥ی تەباخی ١٩٨٤ لە دهێی شەمزینان گولەی یەکەمین لە لولەی چەکەکانی شەڕڤانەکانی پەکەکە تەقێنرا و لە مێژووی شۆڕشی کوردستاندا لاپەڕەیەکی نوێ کرایەوە. هەتا ئەو کاتە یەکینەکانی پرۆپاگاندەی چەکداری ١٤ی تەموز کە ناوی خۆی لە بەرخۆدانی ڕۆژووی مردنی کادرەکانی پێشەنگی پەکەکە وەرگرتبوو چالاکیان دەکرد، بەڵام بە تەقاندنی یەکەمی گولە لە ١٥ی تەباخدا ناویان بۆ هێزەکانی ڕزگاری کوردستان گۆڕا. پەکەکە بە پێشەنگایەتی عەبدوڵلا ئۆجالان بە تەقاندنی یەکەم گولە بە جیهانی ڕاگەیاند کە دەستیئ بە تێکۆشانی ڕزگاری نەتەوەیی کوردستان کردووە.

ئەم تێکۆشانە بێگۆمان زیاتر کۆمەڵگای کوردی دەگۆڕێت، بە هێڵی ئازادی ژنان لە ڕووی سیاسی، سەربازی و کۆمەڵایەتی زۆر دەستکەوتنی گەورە بۆ گەلی کورد فەراهەم دەکات. لەبەرئەوەی عەبدوڵلا ئۆجالان لە سەرەتاوە دەیوت،"تا ژن ئازاد نەبێت، کۆمەلگا ئازاد نابێت". مێژوو جارێکیتر ئاشکرای کرد کە هزری ئۆجالان ڕاست بوو. ژنانی کورد کاتێک لە هەژموونی پیاوسالاری جیابوونەوە، ئازاد بوون. کۆمەڵگای کوردیش ئازاد بوو. دوڵەتی داگیرکەری تورک و زلهێزەکانی جیهان کە هاوکاریی دەکەن بەهۆی گۆڕانکاریەکان کە لەناو کورددا ڕوودەدەن ترسان، لە چارێکی کۆتایی سەدەی ٢٠ دا ڕێبەری کوردیان کردە ئامانج. گەلی کوردیش لە دەوری عەبدوڵلا ئۆجالان بە دروشمی ' ئێوە ناتوانن ڕۆژی ئێمە تاریک بکەن' لە ئاگر دیواریان دروست کر. ئەوەش خۆری کورد بوو کە لە ئامارا هەڵهات و نەدەبوو کە کورد بێ خۆر بمێنێتەوە.

ف.ق