ڕاپۆرتی شرنا‌خ: بارودۆخی زیندانییان خراپه و پێویسته گۆشەگیری هه‌ڵگیرێت
لە ڕاپۆرتێكدا کە لە لایەن چه‌ند ڕێكخراوێكه‌وه ده‌رباره‌ی زیندانی شرنا‌خ ئاماده كراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ٢٢ زیندانی له مانگرتندان و باری ته‌ندرووستییان خراپه.
لە ڕاپۆرتێكدا کە لە لایەن چه‌ند ڕێكخراوێكه‌وه ده‌رباره‌ی زیندانی شرنا‌خ ئاماده كراوه، ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه ٢٢ زیندانی له مانگرتندان و باری ته‌ندرووستییان خراپه.
لقی شرناخی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ÎHD)، وه‌قفی مافی مرۆڤی تورکیا (TÎHV)، ناوەندی سەرچاوەی جزیر، ژووری پزیشكانی شرنا‌خ (ŞTB) و سەندیکای كارمه‌ندانی ته‌ندرووستی و كۆمه‌ڵایه‌تی (SES) سەبارەت بە بارودۆخی ٢٢ زیندانی به‌ندیخانه‌ی پیتی «ت»ی شرنا‌خ کە له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سەر ڕێبەری گه‌لی كورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکی مانگرتن لە خواردندان، ڕاپۆرتێكیان ئاماده كرد و بۆ ڕای گشتی ڕایانگه‌یاند.
لە به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا کە لە چوار لاپەڕە پێکهاتووه، جێ بۆ نامەكانیش ته‌رخان كراوه كه له لایه‌ن مانگرتوانه‌وه نێردراوه. هه‌روه‌ها ئاماژه به چه‌ند چاوپێکەوتنێك كراوه كه لەگەڵ دادوه‌ری بەندیخانە و بەڕێوه‌به‌ری بەندیخانە و زیندانییانئهنجام دراوه. .لە سەرەتای ڕاپۆرتەکەدا ١٣ نامە هه‌ن كه زیندانییانی مانگرتوو بۆ كۆمه‌ڵه‌ی مافه‌كانی مرۆڤیان ناردووه.
زیندانییان: گۆشه‌گیریمان لەسەره
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بە کێشەکانی بەندیخانەكه کراوە و وه‌ها په‌یامی زیندانییان ڕیزكراوه:
*«مافێ ئێمەی چالاكییه‌كانی هەفتە ١٠ کاتژمێر لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی زیندانه‌وه سنووردار کراوە. ئێمە ناتوانین لەگەڵ هاوڕێکانمان له قاوشه‌كان خوله‌كێكیش قسە بکەین. بەو شێوەیە ئێمە لە ژووره‌كانماندا گۆشەگیر کراوین.»
*«هاوڕێ نەخۆشەکانمان فه‌رامۆش ده‌كرێن.»
*«لە لایەن بەڕێوه‌بەرایەتیی زیندانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ڕادیۆی دەستی، بەن، ته‌شته و بهتانییهكانماندا گیراوه کە ئێمە خۆمان كڕیومانن.»
*«چالاكییه‌كانی ئێمە وەکوو سەرگەرمی، وه‌رزش و شوێنی هونەر و کارە دەستییەکانمان سنووردار کراون.»
*«بە شێوەیەکی دڕندانه چاودێریمان دەکەن.»
*«لەنێو هاوڕێیانی ئێمەدا کە سزاکانیان كه‌متر له ساڵێكه، ئەوانەی لایەنگر و لایەنگرنین لە یەکتری جیا دەکەنەوە. لە دژی پره‌نسیپی یه‌كسانیی لیژنەی چاودێری ڕه‌فتار دەکەن.»
*«فه‌رمانی وه‌زاره‌ت ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كان كه ڕێكه‌وتی ٤ی شوباتی ٢٠١٩ به ژماره ٦٦٧٠٨٦٨٩-٢٠٤.٠٨٨٠٠-ئه ٣٢٤\١٨٩٨٠ به‌هۆی داواكاریی ئێمه ده‌رچوو، جێبه‌جێ ناكرێت.»
چاوپێکەوتن له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و بەڕێوه‌بەری زیندان
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه بە چاوپێکەوتنی شانده‌كه له‌گه‌ڵ دادوه‌ر و بەڕێوه‌بەری زیندانه‌كه كراوه. له دیداره‌كاندا باس له بارودۆخی بەندیخانە كراوه و داواکراوە کێشەکانی بەندیخانەکە چارەسەر بکرێن.
«خوێن لە ڕیخۆڵه‌ی مانگرتوان دێت»
لە بەشی کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژه به دیداری پاڕێزەران لەگەڵ زیندانییان کراوە. لە چاوپێكه‌وتنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه كه كێشی مانگرتوان زۆر دابه‌زیوه، لە هۆش خۆیان دەچن، بە زەحمەت خەویان لێده‌كه‌وێت، خوێن لە ڕیخۆڵه‌كانیان دێت و به‌رچاویان تاریك ده‌بێت. لە درێژه‌ی ڕاپۆرتەکەدا باس له‌وه كراوه، مانگرتوان عه‌گید، بیلیک، ئەبووبەکر نەنگ، ساڵح کووتلووک و هاکان پەتەکكیا لەنێوان ١٦ و ٣١ی كانوونی دووه‌مه‌وه ده‌ستیان به مانگرتن له خواردن كردووه و تەندرووستییان تێكچووه.
داواکاریی چارەسەرکردن
هەروەها له ڕاپۆرتی هاوبه‌شی ئه‌و ڕێكخراوانه‌دا هاتووه، پاسه‌وانه‌كان له كاتی چالاكییه‌كی زیندانییان ئاژاوه‌گێڕییان كردووه و لە لێپرسینه‌وه‌ی دیسپلینی له‌گه‌ڵ ٨ زیندانی ده‌ستی پێكردووه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش له ١ی ئایار\١٠ی گوڵان-ه‌وه پشكنینی كێش، په‌ستانی خوێن و شه‌كره بۆ مانگرتوان ناكرێت. له ڕاپۆرته‌كه‌دا داوا كراوه هه‌موو كێشه‌كانی زیندان و زیندانییان به‌زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێن.
s.m