ڕاگەیەنراوی ئاسایشی باشووری کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی کەجەکە

ئاسایشی باشووری کوردستان ڕایگەیاند، دوو ئەندامی کەجەکە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر شەهید کراون.

ئاسایشی باشووری کوردستان ئاماژەی بەوەدا، دوو ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دیپلۆماسی کەجەکە بە ناوەکانی جەمیل ئامەد و دەمهات عەگید کاتژمێر ١٧:١٠ ی ڕۆژی ١٥ی تشرینی یەکەم لە شاخی گۆیژە بە شێوەیەکی دڕندانە بوونەتە ئامانجی فڕۆکە بێفرۆکەوانەکەی دەوڵەتی تورک.

کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی کەجەکەش لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان دوو هەڤاڵیان بە ناوەکانی سەییدخان ئایاز (دەمهات عەگید) و ئەسەر ئیرماک (جەمیل ئامەد) لە لایەن دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە هاوکاری سیخورەکان شەهید کراون.