لە شاری سلێمانی، لەسەر گڵکۆ ئەو خێزانە کوردەی لە شاری بەغدا کوژران، بە ئامادەبوونی بنەماڵەکەیان، نوێنەری تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان، کۆنگراستار، کۆمەڵەی ئافرەتانی کوردستان، ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان ـ ڕژاک، بەیانامەیەکیان خوێندەوە.
بەیاننامەکە لەلایەن ژینۆ ڕەشید، ئەندامی ڕژاک خوێندرایەوە، تێدا هاتبوو،"دەبێت ژیانی هاوڵاتیان لەلایەن هێزەئەمنیەکان و لایەنی پەیوەندیدارەوە لە عێراق یان هەرێمی کوردستان پارێزراوبێت، ئێمە لەکاتێکدا کوشتنی ئەو خێزانە کوردە شەرمەزار دەکەین، ڕایدەگەیەنین، حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەرپرسیارن لە ئاستی کوشتنی خێزانەکەدا."
هەروەها باسی ئەوەشکرا کە پێویستە ڕێکخراوەکانی ژنان هاوهەڵوێستبن بۆ زیاتر هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە، چونکە بەردەوام ژنان دەکوژرێن و کۆمەڵکوژدەکرێن.
ف.ق