ڕێكخستن و پارته‌كانی باشوور بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئیدانه ده‌كه‌ن
چه‌ندین ڕێكخستن و پارتی سیاسیی باشووری كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ریكردووه.
چه‌ندین ڕێكخستن و پارتی سیاسیی باشووری كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا له به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه له دژی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ده‌ریكردووه.
حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، خه‌ڵات دابینكراوه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی شوێنی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان (كه‌جه‌كه) جه‌میل بایك، ئه‌ندامی كۆمیته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) دووران كاڵكان و فه‌رمانده‌ی بڕیارگه‌ی ناوه‌ندی پاراستنی گه‌ل (نه‌په‌گه) موراد قه‌ره‌یلان، ئاشكرا ده‌كات.
له به‌رانبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا چه‌ندین ڕێكخستن و پارتی سیاسیی باشووری كوردستان ناڕه‌زایه‌تییان پیشان دا.
حیزبی شیوعی: پێویسته ئه‌مه‌ریكا به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه
ئه‌حمه‌د مه‌جید به‌رپرسی كۆمیته‌ی محه‌لیی حیزبی شیوعی له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ڕایگه‌یاند، حیزبی شیوعی به‌تووندی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی پێشه‌نگه‌كانی په‌كه‌كه ئیدانه ده‌كات.
«ئێمه بڕیاری ئه‌مه‌ریكا ده‌رباره‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی تێكۆشانی ئازادیی كوردستان و هه‌وڵدانه‌كانیان بۆ به‌تێرۆریست ناساندنیان به‌تووندی شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین. هه‌رگیز نابێت خه‌بات و تێكۆشانی گه‌لان له‌گه‌ڵ كاری تێرۆریستی هاوتا بكرێن. ئێمه داوا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ین به بڕیاره‌كه‌یدا بچێته‌وه و داوای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كورد به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتیانه بكات.»
شانازا ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: كورد شۆڕشگێڕه‌كانی نافرۆشێت
له لایه‌كی دیكه‌وه شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د به‌رپرسی ڕێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان (یه‌نه‌كه) له وتارێكدا كه بڵاویكردووه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: «ھەرچەند بڕیارەکەی ئەمه‌ریکای خاوه‌ن سیاسه‌تی بێ ڕوویی زیاتر وا دەردەکەوێ جۆرێک لە موجامه‌له‌ی سیاسی بێت لەگەڵ تورکیای گیرۆدە بە قەیرانی ناوخۆیی و دەرەکی، بەڵام جێگه‌ی ھەڵوێستە و تێڕامانێکی جدییە و ناکرێ نەپرسین ئەو بوێرییەی ئەمه‌ریکا لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە کە ھێندە بێمنەتانە مامەڵە بە سێ گەورە شۆڕشگێڕی کوردەوە دەکات»
«ئەگەر بۆ ئەمه‌ریکای قازانجویست و خاوەن سیاسەتی بێ ڕوویی، سەرکردەکانی ئێمە نرخیان بە پارە بەراورد بکرێت و بەشێک بن لە مامەڵەی ژێربەژێری سیاسی، بەدڵنیاییەوە بۆ ئێمەی کورد بەرگریکردن لە تێکۆشەرەکانمان واجبێکی ئەخلاقی و ئینسانی پیرۆزە و ھەرگیز درێغی ناکەین و دەیسەلمێنین كه کورد شۆڕشگێڕەکانی نافرۆشێت.»
شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاماژه‌ی به پیلانگێڕییه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی دژ به ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان كردووه و نووسیویه‌تی: «ئەمه‌ریکا ھیچ کاتێک حاشای نەکردووە له‌و كاره، بەڵکو بەئاشکرا چەندینجار دانی بەو ڕاستیەدا ناوە کە چاوەڕوانی ھەڵوێستێکی جەماوەری بێوێنە و مێژوویی لەوشێوەیە نەبوون چ لەناوخۆی کوردستان چ لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دەرحەق بەو غەدرەی لە ئۆجالان کراوە. ئەی خێرە دوای ٢٠ ساڵ لەپاڵ درک کردن بەو ھەڵەیەی لەڕابردوودا ئەنجامیداوە جارێکی دیكه ئەمه‌ریکا تێھەڵدەچێتەوە و جورئەت دەکات ھەڕەشەی دەستگیرکردن و لەناوبردنی سەرکردە و شۆڕشگێڕەکانی کورد ده‌كات»
سالار مه‌حموود: شوێنی ئه‌وان نێو دڵی خه‌ڵكی كوردستانه
له لایه‌كی دیكه‌وه په‌رله‌مانتاری پێشووی یه‌نه‌كه له په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان سالار مه‌حموود ئیدانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكای كرد و ڕایگه‌یاند، جیهان لە جیاتی مەحکوومکردنی داگیرکەرانی کوردستان، ئازادیخوازان و قوربانیانی سیاسەتی ستەمکارانەی نێودەوڵەتی سزا دەدات.
سالار مه‌حموود ڕوو له ئه‌مه‌ریكا گوتی: «فەرموون بە ئاشتی مافی ڕەوای گەلی کورد بدەن، با وەک هەمیشە کورد نەفرەت لە چەک و شەڕ بکات. خەباتی شارەوانی دەکەن دەخرێنە زیندانەوە، خەباتی پەرلەمانی دەکەن دەخرێنە زیندانەوە، لەسەر شەقامەکان چالاکی مەدەنی دەکەن دەخرێنە زیندانەوە، لە شاخەکان خۆ دەپارێزن پەلامار دەدرێن. کورد چی بکات؟»
ناوبراو ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، لە به‌رانبه‌ر ئەم غەدرە جیهانییە مێژوویەدا پێویستە کورد تەبا و یەکگرتوو بێ، پشتی یەک بگرین و داکۆکی لە هەرکوردێک بكه‌ین لە هەر کوێی دونیا بێ، ئه‌مه ئەرکێکی نیشتمانییە.
s.m