ژمارەی ٢٠٦ی گۆڤاری ستێرکا جوان کەوتە بە دیدی خوێنەران
ژمارەی ٢٠٦ی مانگی تەموزی گۆڤاری گەنجانی کورد لە ئەوروپا ستێرکا جوان کەوتە بە دیدی خوێنەران. گۆڤارەکە بە کۆمەڵێک بابەتی بە پێز و نوێی وەکو بواری ئایدۆلۆجی، سیاسی، کلتوری و مێژوویی بە چاپ گەیێنرا.
ژمارەی ٢٠٦ی مانگی تەموزی گۆڤاری گەنجانی کورد لە ئەوروپا ستێرکا جوان کەوتە بە دیدی خوێنەران. گۆڤارەکە بە کۆمەڵێک بابەتی بە پێز و نوێی وەکو بواری ئایدۆلۆجی، سیاسی، کلتوری و مێژوویی بە چاپ گەیێنرا.
گۆڤاری ستێرا جوان بە مانشێتی "بە رۆحی قاسم ئەنگین و ١٤ی تەموز، ئەم سەردەمە دەکەین بە سەردەمی چالاکی!" چاپ کرا.
ژمارەی ئەم جارەی گۆڤارەکە کە گرنگی دەدات بە بابەتەکانی خۆڕاگری، لە کۆمەڵێک بابەتی ئایدۆلوجی و سیاسی و کلتوری و هونەری و مێژوویی پێک دیت.
ئەم گۆڤارە کە لە ئەروپا چاپ دەکرێت، یەکێکە لە کۆنترین بڵاوکراوەکانی گەلی کورد و تێیدا بە زمانەکانی کوردی، ئەلمانی، فەرەنسی، ئینگلیزی و تورکی بابەت بڵاو دەکرێنەوە. لە ژمارەی ئەمجارەدا، گرنگیەکی زۆر دراوە بە بابەتی "خۆڕاگری".
لە گۆڤارەکەدا چەند بابەتێکی رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان وەکو، 'یان لەناوی دەبەین، یان لەناوی دەبەن' و 'بە پێشەنگایەتی گەنجان، بەرەو راپەڕێنی گەل' بڵاو کراوەتەوە. هاوکات بابەتێکی شەهید قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە و بابەتێکیش بۆ یادکردنەوەی ئەو شەهیدە، بڵاو کراوەتەوە.
هەروەها لە ژمارەی ئەم جارەی گۆڤارەکەدا، چەند بابەتێکی دیکەی وەکو، "سەرۆک ئاپۆ"، "رێنوێنی"، ژنانی گەنج"، "گەڕان بە دوای ئازادیدا"، "یادەوەری"، "شیرۆڤە"، "چالاکی"، "کلتور و هونەر" و "پەرتوکخانە" بڵاو کراونتەوە.
بۆ خوێندنەوەی گۆڤارەکە بە رێگای (پی دی ئێف) یان گوێگرتنی بابەتەکان بە دەنگ، کلیک لەسەر ئەم لینکانەی خوارەوە بکە:
PDF: https://www.rojaciwan.eu/tr/sterka-ciwan/
Soundcloud: https://soundcloud.com/sterkaciwan
Spotify: https://open.spotify.com/show/0JZErTQOyhzbJMAR1bfgx
ز.ش