ژنانی مێردین ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان ئیدانە کرد
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی مێردین ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان ئیدانە کرد و جەختیان کردەوە کە ژنان هیچ کات هەنگاو بۆ دواوە نانێن.
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی مێردین ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیان ئیدانە کرد و جەختیان کردەوە کە ژنان هیچ کات هەنگاو بۆ دواوە نانێن.
بزوتنەوەی ژنانی ئازاد و ئەنجومەنی ژنانی هەدەپەی شاری مێردین لە بارەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسی کە دوێنی لە دژی ئەندام و سیاسەتەمەدارانی هەدەپە بەڕێوە چوو، چالاکیەکیان ئەنجامدا و لەم چوارچێوەیەدا کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیان ساز کرد.
کۆنگرە رۆژنامەوانیەکە لە بەردەم ناوەندی رێکخستنی هەدەپەی شاری مێردین بەڕێوەچوو. هاوکات پانکارتی " دەستگیرکردن و زیندانیکردن چاوترسمان ناکەن" بەرز کرایەوە.
هێڤیدار دینچ هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی نسێبینی مێردین لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەدا قسەی کرد و وتی:"هێرشەکەی سەر هەدەپە کە دوێنێ بەڕێوە چوو، تەنها لە دژی هەدەپە نیە، بەڵکو لە دژی دیمۆکراسیە. تا ئێستا هەدەپە لە بەرامبەر ئۆپڕاسیۆنەکانی قڕکردنی سیاسی چۆکی دانەداوە و ژنانیش وازیان لە تێکۆشانیان نەهێناوە، بەڵکو بە پێچەوانەوە تێکۆشان بەرفراوانتر و گەشتر بووەتەوە."
دینچ وتیشی، ژنان لە دژی هێرشەکانی ئاکەپە، هیچ کات بۆ تێکۆشانی ئازادی هەنگاو بەرەو دواوە نانێن و بۆ ئەوەی کۆتایی بە فاشیزم بێت و دیمۆکراسی بەدی بێت، ئەوان بەردەوامی دەدەن بە تێکۆشانیان.
ز.ش