ژنان لە قەندیل: ئێمە ڕێگە بە داگیرکاریی نادەین

جگە لە شەڕکردن هیچ بەڵێن نەماوەتەوە کە ئەردۆغان پیش هەڵبژاردنەکان بە دەنگدەرانی بدات. ژنان-ی دانیشتووی بناری قەندیل لە هەمبەرهێرش وهەڕەشەکانی سەر قەندیل ناڕەزایەتیان نیشاندا و وتیان،"ئێمە ڕێگە بە هێرشی داگیرکاریی نادەین."

سەرۆک کۆماری تورک تەیب ئەردۆغان تێگەشتووە کە پێویستی بە دەنگ هەیە لە هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران/ ٣ ی پووشپەڕدا ناتوانێت ئەو دەنگانە بەدەست بهێنێت، بۆیە جارێکی تر پلانی شەڕی هێنایە ئاراوە. حکومەتەکەی ئەردۆغان کە عەفرینی داگیرکردووە و چەند مانگێکە بە بەردەوامی بۆردومانی چڕی چەند هەرێمێکی باشووری کوردستان دەکات، ١٥ ڕۆژ بەرلە هەڵبژاردن هەڕەشەی ئۆپەراسیۆن و هێرش لە دژی قەندیل دەکات.

ئەو ژنانەی کە لە قەندیل بە فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ژیانێکیان بۆ خۆیان پێکەوە ناوە، لە هەمبەرهەڕەشەکانی ئەردۆغان لەسەر قەندیل نارەزایەتیی تووندیان نیشاندا. ژنان دەستنیشانیان کرد کە ئەوان هیچ هێرشێک لەسەر ژیانی ئەوان قەبوڵ ناکەن.

'ئێمە لە پێناو خاکی خۆماندا بەرخۆدان دەکەین'

یەک لە ژنانی قەندیل بەناوی سوهەیلا ڕەسوڵ جەختی لەوە کردەوە کە ئەوان ڕێگە بە هەوڵەکانی تورکیا نادەن کە هێرش لە دژی قەندیل ئەنجام بدات. سوهەیلا ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانجی دەوڵەتی تورکیا پارچەکردنی کوردانە.

لە بەشێکی تری قسەکانیدا سوهەیلا باسی لەوە کرد کە هەموو ئەو خێزانانەی لە قەندیل دەژین، لە ژیانی خۆیان ڕازین.

سوەیلە داگیرکاریی دەوڵەتی تورکیای لە عەفرین بەبیرهێنایەوە و وتی "هەمان ئەو زیهنیەتەی کە عەفرینی داگیرکردووە، دژ بە خاکی ئێمەش هەمان پیلانگێڕیی دەکات. بۆمب بەسەرباخ وکشتوکاڵی ئێمەدا دەبارێنن. بەڵام ئێمەش لەوان ناترسین، بەڵکو بەرخۆدان دەکەین".

ک-ش