کوردانی ڕۆژئاوا دەگەڕێنەوە بۆ سەر خاکەکەیان

گەڕانەوەی کوردانی ڕۆژئاوا بۆ سەر خاکەکەیان بەردەوامە کە بە هۆی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە ناچاری ئاوارەی باشووری کوردستان ببوون.

گەڕانەوەی کوردانی ڕۆژئاوا بۆ سەر خاکەکەیان بەردەوامە کە بە هۆی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بە ناچاری ئاوارەی باشووری کوردستان ببوون. دوێنێ ١٠٤ هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕێگەی دەروازەی سنوری سێمالکای باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان، گەڕانەوە.

محەمەد سیبێ سلێمان بەرپرس لە دەروازەی سنوری سێمالکا ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتیانەی گەڕاونەتەوە خەڵکی قامشلۆ، تربەسپی، حەسەکە، عامود و سەرکانین.

تا ئێستا نزیکەی ٤ هەزار و ٧٠٠ هاوڵاتی ڕۆژئاوای کوردستان کە بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە خاکەکەیان بە ناچاری بەجێهیشتبوو و لە کەمپی بەڕدەڕەش نیشتەجێکرابوون، گەڕاونەتەوە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان.

ف.ق