ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێراق لە کەرکوک و دهۆک ڕاگەیاندرا

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق ئاشکرای کرد، لە هەڵبژاردنی پارلەمانی ئێراقدا، لە پارێزگای کەرکوک یەکێتی و لە پارێزکای دهۆک پارتی پلەی یەکەمیان بەدەستخستووە.

 

کەمێک پێش ئێستا، کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی ئێراق ئەنجامی بەرایی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرانی پارلەمانی ئێراق لە هەردوو پارێزگای دھۆک و کەرکوک ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، پارتی و یەکێتی پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

کۆمسیۆنەکە، نەجامەکانی بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:

پارێزگای دهۆک

پارتی دیموکراتی کوردستان ٣٤٨٧٧٧ دەنگی بەدەستھێناوە و پلەی یەکەمی مسۆگەر کردووە. یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیش بە ٤٨٣٠٠ دەنگ لە پلەی دووهەمدا جێی گرتووە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە بەدەستخستنی ٢٥٨٢٣ دەنگ پلەی سێهەمی بۆ خۆی دابین کردووە. لە پلەی چوارەمیشدا، نەوەی نوێ دێت و ١٧٨٢٣ دەنگی بەدەستھێناوە.


پارێزگای کەرکوک

یەکێتی بە بەدەستخستنی ١٨٤٣٠٠ دەنگ لە پلەی دایە. ھاوپەیمانی نەسر ٢٤٢٤٦ دەنگی بەدەستھێناوە و پلەی سێهەمی مسۆگەر کردووە. ھاوپەیمانی فەتح بە ١٨٤٠٦ دەنگ لە پلەی چوارەم دێت. هاوپەیمانی وەتەنیە لە کەرکوک ١٤٩٣٢ دەنگ، لیستی نیشتمان ١٣٥٧٥ دەنگ ، نەوەی نوێش ١٢٨٣٦ دەنگیان بەدەستھێناوە.

هـ.هـ