کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کرد و ڕایگەیاند، ئەرک ئەوەیە کە سنورێک بۆ ئەو کەسانە دابنرێت کە ئیسلام لەدژی کورد بەکاردەهێنن.

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) لە پەیامەکەیدا ڕایاگەیاند، حەزرەتی محەمەد پێغەمبەری ئیسلام سەرەتا لەدژی نەزانی تێکۆشانی کردووە، ئێمەی فێرکردووە کە بە زانست و زانین، لەدژی رەنجخواردن، ناحەقی و زوڵم چۆن و بۆچی پێویستە مرۆڤ بەرخۆدان بکات.

کۆمەڵگای ئیسلامی کوردستان (جیک) ئاماژەی بە زوڵم و زۆردەستی سەر کوردستان کرد و وتی،" دەوڵەتانی گوایە موسڵمان زوڵم لە گەلی کورد مەزلۆم دەکەن و ڕایگەیاند، نەتەوەپەرستی عەرەب، فارس و تورک ئیسلامیان بۆخۆیان کردووە بە بیانۆیەک و ئایینی ئیسلامیان دیل گرتووە.

جیک هەروەها ئەوەی خستەڕوو، ئەو کەسانەی گوایە بەناوی ئیسلام دەجووڵێنەوە هەوڵ دەدەن هەرچیەک بەناوی کوردەوە هەیە، لەناوی ببەن.

هەروەها باسی ئەوەی کرد کە بەرپرسیاریەکی گەورە دەکەوێتە سەرشانی کوردانی موسڵمان و جیهانی ئیسلام کە لەدژی ئەم دەسەڵاتە، نەزان، دڕندە و زاڵمانە کە یاسای ئیسلام پێشێل دەکەن، تا جێگیرکردنی دادپەروەری، سنورێکیان بۆ دابنێن و دەست بخەنە ناو دەستی مەزلۆمەکان."

ف.ق