کۆمەڵەی مافی مرۆڤ: لە زیندانەکاندا ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر

کۆمەڵەی مافی مرۆڤ سەردانی زیندانیانی ئامەد کرد و دواتر ڕایگەیاند، لە زیندانەکاندا لەدژی ڤایرپسی کۆرۆنا ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر.

لقی ئامەدی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لەبارەی دۆخی زیندانەکانەوە سەردانی زیندانی ژنان و پیتی (D) ئامەد کرد و دواتر ئەنجامی سەردانەکەی بە ڕاگەیەنراوێک بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لە زیندانەکاندا لەدژی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر.

لە ڕاپۆرتەکەدا بۆ پێشگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لە زیندانەکاندا ئەم داواکاریانە پیشکەش کران:

لەبارەی کەمکردنەوەی سزای زیندانیان پێویستە پێوانەی یەکسانی لەبەرچاوبگیرێت و سزاکان کەمبکرێتەوە، بێتاوانەکان بە شێوەیەکی ئازاد دادگاییبکرێن و ئەوەش لە یاسایەکدا ڕێکبخرێتەوە.

بۆ ئەوەی زیندانیان بتوانن تەندروستی خۆیان بپارێزن و قاوشەکانیان پاک بکەنەوە، پێداویستی پاکوخاوێنیان پێبدرێت. ڕێگایان پێبدرێت بە پارەی خۆیان پێداویستی پاکوخاوێنی بەدەستبهێنن و قاوشەکانیان هەموو ڕۆژێک پاکبکەنەوە و دەرمانڕێژ بکەن.

لەبارەی رێشوێنەکان لە زیندانەکاندا لەدژی ڤایرۆسەکە، هەروەها کەرەنتینە و دۆخی تەندروستی ناو زیندانەکان، پێویستە خانەوادەت زیندانیان، پارێزەرەکانیان و ڕای گشتی بە ڕێکوپێکی ئاگادار بکرێنەوە."

ف.ق