کۆمەڵەی هێڤی خەڵاتی کچە خوێندکارە یەکەمەکانی کەرکوکی کرد

کۆمەڵەی هێڤی بۆپشتیوانی قوربانیانی جەنگ خەڵاتی ٤٠ خوێندکاری یەکەمی لەسەر ئاستی ئامادەیی کوێستانی کرد.

لەسەر ئاستی خویندنی کوردی قوتابخانەی ئامادەیی کوێستانی کچان کە یەکەمینی قوتابخانەکانی کچانە لە شاری کەرکوک، ٤٠ قوتابی خەلاتی ریزلێنانیان پێ بەخشرا، ئەم خەڵاتکردنە وەک پاڵپشتیەکە بۆ پێشخستنی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.

مەحەمەد نەریمان سەرۆکی کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانی قوربانیانی جەنگ سەبارەت بەم چالاکی ریزلینانە بە ئاژانسی هەواڵی فوراتی ڕاگەیاند:"ئێمە وەک کۆمەڵەی هێڤی بۆ پشتیوانی قوربانیانی جەنگ ساڵانە یەکەمەکانی قوتانخانەکان خەڵات ئەکەین".

هەروەها محەمەد نەریمان ڕاشیگەیاند:"ئێمە هەڵستاوین بەم جۆرە چالاکییە تا ببینە پاڵنەر بۆ ئەوەی کچان زیاتر خۆیان پێش بخەن و باور بەتوانای خۆیان بکەن و گرنگی زیاتر بدەن بە خویندن و سەرکەوتنێکی زیاتر بەدەست بهێنن."

لە کۆتاییدا محەمەد نەریمان وتی: "پێویستە حکومەت هاوکاری ئەو خوێندکارانە بکات، بەڵام ئێمە وەک پاڵپشتیەکەک لە کچانی خوێندکار و خوێندنی کوردی لە کەرکوک هەستاین بەم کارە ."

ز.ش