کۆمەڵەی گەنجان یادی شەڕڤان باوەر ئاگریی کردەوە

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان یادی شەڕڤان باوەر ئاگریی کردەوە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە گرێ سپی شەهید بوو.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان لە راگەیەنراوێکدا یادی شەڕڤان باوەر ئاگریی کردەوە کە لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا لە گرێ سپی شەهید بوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، لەدژی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی فاشیست و قڕکەر بەرخۆدانێکی سەرتاسەری بەڕێوەدەبرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەدرا، "هاوڕێمان باوەر ئاگری لە رێزەکانی پێشەوەی بەرخۆدانەکەدا جێی خۆی گرت و بووە سمبوڵی هێڵی بەرخۆدانی فیدایی. بە شێوەیە قاڕەمانانە تێکۆشانی کرد و لە ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا تێکەڵ بە کاروانی شەهیدانی بەرخۆدانی گرێ سپی بوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەشکرا، هاوڕێب باوەر کە لە باکووری کوردستان لە ناو خانەوادەیەکی وڵاتپاریز لەدایکبوو، لەدژی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک لە ساڵی ٢٠١٢ دا کاتێک زانکۆی تەواو کرد بڕیاریدا بەشداری لە تێکۆشانی ئازادیدا بکات.

هەروەها هاوڕێ باوەر کە ماوەیەکی زۆر لە ناو تێکۆشانی گەنجاندا خەباتی کرد، وەک دەروێشێک ئەرکی شۆڕشگێری بەجێهێنا، کاری کرد و بە ڕەنج و بڕوا و فیداکاری و دڵنزمی خۆی بوو بە نمونەیەک بۆ هاوڕێکانی.

کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی گەنجان وتیشی، "هاوڕێکەمان باوەڕ لە سێ پارچەی کوردستان کاری شۆرشگێری کرد و لە هەر جێگەیەک لە دەمایەوە پەیوەندیەکی بەهێزی لەگەڵ گەل دروست کرد و لە بەهێزکردنی راستی گەلی شۆرشگێریدا بوو بە خاوەنی رەنجێکی گەورە.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئەوەخرایەڕوو، لەگەڵ تایبەتمەندی پیشەنگایەتی سروشتی، هاوڕێ باوەر جێگای خۆی لەناو بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵەی گەنجاندا گرت. لە هەموو سەردەمێکدا تەڤگەری گەنجان ئاپۆیی ڕۆڵی خۆی جێبەجێ کرد و لە ڕیزەکانی پێشەوەی خەباتدا جێی خۆی گرت. بە تایبەتی بۆ ئەوەی گورزی گەورە لە دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بدات، زۆر هەوڵیدا.

کۆمەڵەی گەنجان سەرەتا سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی خانەوادەی باوەر ئاگری و هەموو گەلی کوردستان و گەنجان کرد و لە کەسایەتی باوەردا بەڕیزەوە یادی هەموو شەهیدانی کوردستانی کردەوە.

بانگ لە گەنجانی کوردستان کرا ڕوو لە چیا ئازادەکان بکەن و بۆ ئەوەی لە کوردستان دەوڵەتی تورک تەنگەتاو ببێت، بەرخۆدان گەش بکەن.

ف.ق