کۆنگرەی – گەل بانگەوازیی بۆ پتەوکردنی ڕیزەکانی تێکۆشان کرد

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی – گەل، بەبۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی ١٥ی ئاب 'تەباخ' ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و بانگەوازیی کرد، سەنگەرەکانی تێکۆشانی ئازادی بەهێز بکرێن.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی – گەل ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، "٣٥ەمین ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب کە دیوارەکانی ترسی ڕووخاند، ئەوەی کە بە داگیرکەر بە قڕکردن و کۆمەڵکوژیی دروستی کردبوو، ڕۆحی سەرکەوتنی بۆ گەلەکەمان خولقاند، لە خولقێنەری هەڵمەتەکە لە ڕێبەر ئاپۆ، هاوڕێیان هەموویان، گەلە قارەمانەکەمان و مرۆڤە پێشکەوتووەکان پیرۆز دەکەین".

راگەیاندراوەکە بەم شێوەیەیە:

"بەبۆنەی ٣٥ەمین ساڵیادی هەڵمەتەکە لە کەسایەتی فەرماندار عەگیددا سەری ڕێز و نەوازش بۆ شەهیدانی هەڵمەتی ١٥ی ئاب دادەنەوێنین، لە چوارچێوەی ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و گەلەکەمان پەیمان دووبارە دەکەینەوە کە وەفاداری یادی شەهیدان بین.

لەدژی فاشیزمی ١٢ی ئەیلول کە ویستی ڕۆحی شۆڕشگێڕیی پەکەکە لە ڕاپەڕینی ئەم دواییانەی کورد لە زیندان لەناو ببات، ئەو بەرخۆدانەی لە زیندانی ئامەد بە ڕۆحی ١٤ی تەمووز دەستپێکرد بە ڕۆحی سەرکەوتنی هەڵمەتی ١٥ی ئاب گەشایەوە و گەیشتە ئامانجەکەی. ئەوانەی بە ڕۆحی سەرکەوتنەوە بەرخۆدانیان دەکرد، سەرکەوتن.

ئەو ڕۆحی سەرکەوتنە شۆڕشگێڕییە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە خولقێندراوە، بووە ڕۆحی ئازادی گەلەکانمان، لە کوردستانەوە پەڕیەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و خۆی گەیاندە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مرۆڤە پێشکەوتووەکان. لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە ئێستا شەڕی سێیەمی جیهانی لێ دەقەومێت، پێشەنگەکانی ئەو ملیتانانە دەکات کە خۆیان بە پارادیگمای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تەیار کردووە، بوونە مسۆگەری دواڕۆژی ئازادی گەلەکەمان لە گۆڕینی دیموکراتیکی هەرێمەکەمان بە ڕۆڵی بنەڕەتی هەڵسەکەوت دەکەن.

رژێمی دەوڵەتی فاشیستی کە ئەردۆغان – باخچەلی – ئەرگەنەکۆن نوێنەرایەتی دەکەن، ئەوانەی کە بە کودەتای سەربازی ١٢ی ئەیلول نەیانتوانی سەریان نەخست، ئێستا دەیانەوێت سەری بخەن، کورد قڕ بکەن. قوربانی ئەوەش وشککردنی سەرچاوەکانی دەوڵەتیش بێت دەیەوێت دەستکەوتە هەرێمییەکانی کورد لەناو ببات. بەو ئامانجە دەیەوێت باشوری کوردستان بە تەواو داگیر بکات و هێرشی سەر ڕۆژئاوای کوردستانیش بکات، بەو شێوەیە دەستەکەوتەکان لەگۆڕێ هەڵگرێت.

بەڵام وێڕای سیاسەتەکانی شەڕی تایبەتیش ناتوانێت بەرخۆدانی دیموکراسی و ئازادی گەلی کورد تێکبشکێنێت، بە پێچەوانەوەی ئەوە، تورکیای لەڕووی سۆسیۆ-ئابووریدا لاواز کرد و گەیاندییە ئاستی داڕووخان. ئەردۆغان سیستمی دەوڵەتی مافیای فاشیستی تاکپارێزی دروست کرد، ناتوانێت لەژێر ئەو داڕووخانە سیاسی و ئابوورییە دەربچێت. سیستمی دەوڵەتی فاشیست کە لە نکۆلیکردن و لەناوبردنی کورد سەرچاوە دەگرێت ئیتر لەقۆناغی ڕووخان دایە.

بەرپرسیارییەتی هەموو هێزێکی کوردستانییە کە پێکەوە پێشوازی لەو قۆناغەی ڕووخانی فاشیزم بکەن و پێکەوە ڕەفتار بکەن. ئامانجی ڕژێمی دەوڵەتی تورکی فاشیست کە دوژمنی دەستکەوتە هەرێمییەکانی گەلی کوردە، تەنیا پەکەکە و باکوری کوردستان نییە. پێش هەموویان ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان هێرش دەکاتە سەر هەموو دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.

لەجیاتی سیستمی دەوڵەتی تاکپارێز، لەم کاتەدا هەلومەرجی ئەوە هەیە کە دینامیکەکانی دیموکراسی لە تورکیا لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیک بۆ گەلانمان سیستمێکی کۆمەڵایەتی دروست بکات. ئەرکێکی مێژوویی دینامیکەکانی دیموکراسییە کە لە قۆناغێکی لەو شێوەیەدا بە پتەوترین شێوە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان بکەن.

ناونیشانی چارەسەری ئەو کێشانەی لە تورکیا کە کراونەتە گرێکوێرە، ڕێبەر ئاپۆیە کە لە ئیمرالی گۆشەگیر کراوە. هێزە دیموکراسییەکان لە تورکیا دەبێت ئەوە بزانن؛ سەرچاوەی بنەڕەتی قەیران و ئاڵۆزی تورکیا کێشەی کوردە، تاوەکو گۆشەگیریی بەڕێز ئۆجالان و مەرجەکانی یەخسیربوونەکەی بەردەوام بێت، مومکین نییە کێشەکان چارەسەر ببن. دەبێت تێکۆشان بۆ ئازادی ئۆجالان گەشەی پێبدرێت. ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی ئازادی گەلانی کوردستان، تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

پێش هەموویان ژن و گەنج کە پێشەنگی گەلانی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، دەبێت هەموو هێزەکانی لایەنگری دیموکراسی بۆ خۆیان وەکو ستراتیژیترین ئەرک بیبینن کە بەشداری ڕیزەکانی تێکۆشان ببن، تێکۆشانی ساڵی ٣٦ەمینی هەڵمەتی ١٥ی ئاب بگاتە ئەنجام. هەموو ئەوانەی کە دەیانەوێت لە قۆناغی مێژوویی ڕووخانی فاشیزمدا ڕۆلیان هەبێت، بانگەوازییان بۆ دەکەین کە بە عەشق و خرۆشی تێکۆشانی ئازادییەو بکەونە سەنگەرەکان. لەم قۆناغەدا کات کاتی ئەوەیە. ئەمە ڕاستترین وەڵامە بۆ ڕێبەر ئاپۆ، شەهیدانی ١٥ی ئاب، گەلان و مێژوومان.

لە ٣٦ەمین ساڵی تێکۆشانی جەژنی ژیانەوەی ١٥ی ئاب سەرکەوتن بۆ هەموو هاوڕێیان و گەلەکەمان دەخوازین، جارێکی دیکە جەژنی ژیانەوە پیرۆز بێت".

ک-ش