کەجەدە:بەیاننامەکەی بارزانی زیان بە یەکێتی نەتەوەیی گەلی کورد دەگەیەنێت،

کەجەدە بەیاننامەکەی بارزانی لەسەر قەندیل وەک بەیاننامەیەکی شەرمنانە ناولێبرد ووتی، "بەیاننامەیەکی بەو ڕەنگە زەرەردەدات لە یەکیەتیی نەتەوەیی گەلی کورد و جەسارەت و ڕەوایی دەدات بە هێرشی داگیرکاری."

کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک-کەجەدە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لەماوەی دوو ساڵی دواییدا بۆ گەلی کورد بە تێکۆشان وئەزمونێکی تێرو تەسەل دەرباز بوو.

کەجەدە ئاشکرای کرد کە سیاسەتی هێرشبەری،فاشیست و نەزادپەرەستی دوای ڕیفراندۆم-ی باشووری کوردستان بە پێشەنگایەتی تورکیا ئەنجامدرا و وەبیری هێنایەوە کە کەرکووک لە ئەنجامی ئەو سیاسەتەدا لەدەست چوو.

کەجەدە ئەوەی خستە ڕوو کە داگیرکردنی عەفرین بەدەستی دەولەتی تورکیاوە بەردەوامی هەمان سیاسەتە و ئاماژەی بە هەڕەشەکانی داگیرکردنی منبج وهەریمەکانی دیکەش کرد.

لە بەیاننامەکەی کەجەدە هاتووە کە بە هۆی سیاسەتی داگیرکارانەی دەوڵەتی تورکیا، لەعەفرین،کەرکووک وشارەکانی دیکەی ڕۆژئاوا وباشووری کوردستان،هەوڵی ئەوە دەدرێت کە دیمۆگرافیای ناوچەکە بگۆڕدڕێت.

کەجەدە دەستنیسانی کرد کە بە هۆی ئەو ڕووداوو هێرشانەوە، گەلی کورد لە هەموو بەشەکانی کوردستان لە ملی کۆمەڵایەتی، سیاسی ودیموگرافیادا  لە دۆخێکی مەترسیداردا ژیان دەکەن و ئاوەها درێژەی بە بەیاننامەکەی دا:

"چارەسەرکردنی ئەو کێشانە بە یەکیەتیی نەتەوەیی دەکرێت. ئەبابەتەش لە بەیاننامەی هەموو پارتە سیاسیی وڕێکخراوەو مەدەنییەکانی کوردستاندا بەگەل ڕاگەیەندراوە."

کەجەدە ئاماژەی بە بەیاننامەکەی سەرۆکی هەرێم-ی کوردستان نەجیروان بارزانی لەسەر قەندیل کرد و وتی، ئەو بەیاننامەیە نیشانی دەدات کەلە ئەزموونی پێشوو دەرسی وەرنەگرتووە ولە سیاسەتی یەکیەتیی نەتەوەیی تێنەگەییشتووە.

کەجەدە بەیاننامەکەی بارزانی لەسەر قەندیل وەک بەیاننامەیەکی شەرمنانە ناولێبرد ووتی، "بەیاننامەیەکی بەو ڕەنگە زەرەردەدات لە یەکیەتیی نەتەوەیی گەلی کورد و جەسارەت و ڕەوایی دەدات بە هێرشی داگیرکاری."

کەجەدە لە کۆتاییدا داوای لە هەموو سەرۆک وبەڕێوەبەری پارتە سیاسییەکان کرد کە خۆیان لە ئەو بەیاننامەو لێدوانانەدا دوور بگرن کە زەرەر دەگەێنێتە یەکیەتیی نەتەوەیی.

ک-ش